-->

بابەتەکان

٦ ڕێگا بۆ ڕزگاربوون لە چەوری ورگ لە خانمان

 

٦ ڕێگا بۆ ڕزگاربوون لە چەوری ورگ لە خانمان

تەختە یان بلانک یەکێکە لە باشترین ڕاهێنانەکان

چەوری دەوروبەری گەدە یەکێکە لە خراپترین چەوریەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیدا، چونکە چەورییە و بە ئاسانی لەناوناچێت. زیادبوونی چەوری ورگ و چەوری ناوپۆشی کە دەوری ئەندامەکانی ناوەوەی جەستەی مرۆڤ دەدات زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت و تەنانەت دەبێتە هۆی حاڵەتەکانی وەک شەکرە و کێشەی جگەر و نەخۆشییەکانی دڵ.

 





بۆ ئەوەی تووشی کێشەو پێشهاتەخراپەکانى نەبن و بۆ یارمەتی کەمکردنەوەی چەوری ورگ، کۆمپانیای HealthShots دەستی پەیوەندى بە(ئەمیندەر سینگ)، مامۆستای جیهانی لەشجوانیوەکرد، کە ئەم ئامۆژگارییەی خوارەوەی پێشکەش کرد:

 


1ـ ئامانجێکی ڕوون دابنێ

هەنگاوی یەکەم بریتی دەبێت لە دانانی ئامانجێکی ڕوون لەو چەورییە تایبەتانەی کە حەز دەکەیت ڕزگارت بێت لێیان و پاڵنەرێک بۆ ئەو کارە دەستنیشانکە. بۆ نموونە ئەگەر دەتەوێت قەبارەی ناوچەی گەدەت یان چەوری ورگت کەم بکەیتەوە، دەبێت لەوە تێبگەیت کە بۆچی دەتەوێت، ئەمەش یارمەتیت دەدات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت.

 


2ـ ڕاهێنانی ماسولکە گەورەکان

سوودی دەبێت لەکاتی وەرزشکردندا سەرنجت لەسەر گروپى ماسولکەییە گەورەکان بێت، چونکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ سووتاندنی کالۆری زیاتر. دەتوانیت سکوات، دەدلیفت، پەستانی سنگ، بەرزکردنەوەی قاچ و ڕاهێنانەکانی تری فرە جومگە ئەنجام بدەیت کە ماسولکە گەورەکان کاردەکەن.

لەم پۆلە وەرزشەدا، تەنانەت ئەگەر ماسولکەکانی سکیش ڕاهێنانى پێ نەکەیت، یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئەو چەورییەی کە لە دەوری گەدە کۆبۆتەوە. ڕاهێنانی سک گرنگە بۆ گەشەکردنی بۆ ماسولکەکانی ناوەکی هەرچەندە کالۆری ناسوتێنێت.

 

3ـ کەمکردنەوەی کالۆری

کەمی کالۆری ڕێگایەکە بۆ ئەوەی ئەگەر بتەوێت کێشت دابەزێنیت. هەنگاوی داهاتوو بریتی دەبێت لە سووتاندنی کالۆری زیاتر لەوەی کە بەکاری دەهێنیت. تەنانەت ڕەنگە پێویستت بە کەمکردنەوەی ٢٠-٢٥%ی خواردنی ڕۆژانەت بێت بۆ ئەوەی بگەیتە ئەم ئاستە.

 

وەرزشی تەختە بە شێوەیەکی دروست


4ـ تەختە(بلانت)

وەرزشی تەختە یان بلانت، بە ڕێگای دروست وەک لە وێنەی سەرەوەدا دەردەکەوێت، یەکێکە لە باشترین ڕاهێنانەکان، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانى ناوەکیت و زیادکردنی بەرگەگرتنی ماسولکەکان.

ئەم ڕاهێنانە بنەڕەتی و کاریگەرەی کێشی جەستە کاردەکاتە سەر ماسولکەکانی ناوەوە (ماسولکە وورگ(کە لەشێوەى لاکێشەییدایە) ورگ وماسولکەکانى بەشى سەرەوەوخوارەوەى پشت، هەردووشان گلوتس).

 

5ـ 12هەزار هەنگاو بە پێ بڕۆ

ڕۆیشتن بە لانیکەم ١٢ هەزار هەنگاو ڕۆژانە یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی جەستەیەکی بەهێز و باشترکردنی تەندروستی و دابەزاندنی کێش.

 

6ـ شێوازی خەوتنت باشتر بکە

کۆتا و گرنگترین هۆکار ڕۆتینی خەوتنە. ئەگەر لە کاتی خۆیدا بخەویت و لە خەو هەڵبستیت، جەستەت بە خێرایی چاک دەبێتەوە و ئەگەری زیادبوون و دروستبوونى چەوری ورگ کەم دەبێتەوە. بۆیە، دڵنیابە کە هەموو شەوێک لانیکەم ٧ بۆ ٨ کاتژمێر بخەویت پێش کاتژمێر 12شەو خەوتبیت  .

ليست هناك تعليقات