-->

بابەتەکان

هۆکارەکانی لاوازی نینۆک و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی

 

هۆکارەکانی لاوازی نینۆک و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی

from google

زۆرێک لە خانمان بەدەست کێشەی نینۆکەوە دەناڵێنن، یەکێک لەو کێشە تەندروستیانەی پەیوەندی بە نینۆکەوە هەیە، لاوازی نینۆکەکانە، گرنگترین هۆکارەکانی لاوازبوونی نینۆک چین؟

 

 

from google

هۆکارەکانی لاوازی نینۆکەکان

ئۆنیکۆشیزیا (Onychoschizia) یان دووکەرتبوونى نینۆک، کێشەیەکی باوی نینۆکی پەنجەکانە و ئەم زاراوەیە بەزۆری نینۆکی لاواز، شکاو، یان تەنک دەگرێتەوە و ئەم حاڵەتە تەندروستییە لە ئافرەتاندا زیاترە وەک لە پیاوان.

 هۆکاری زۆر هەیە کە دەبێتە هۆی ئەوەی تاک تووشی نینۆکی لاواز بێت و گرنگترین و دیارترین هۆکارەکانی لاوازی نینۆک ئەمانەن:

 

from google

  •  شێی زیادە

کاتێک نینۆکەکان زوو زوو تەڕدەبن، دەئاوسێن، پاشان کاتێک ئەم نینۆکانە وشک دەکرێنەوە، دەچنەوەیەک، بۆیە نینۆکەکان لە گۆڕانکاری بەردەوامدادەبن کە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا لاوازتر دەبن، ئەمە جگە لەوەی لە هەندێک حاڵەتدا بە ئاسانی نینۆکەکان تووشى قڵیشاندندەبن.

 ئەو کەسانەی زۆرترین بەدەست ئەم حاڵەتە تەندروستییەوە دەناڵێنن ئەوانەن کە دەستەکانیان بۆ هەمیشە لەناو ئاودایە، بەتایبەتی ئەگەر هەندێک جۆری سابونی توند و پاککەرەوەش بەکاربهێنن.

 

from google

  • . تەمەن

یەکێک لە هۆکارەکانی لاوازی نینۆکەکان پیربوونی مرۆڤە، بەو پێیەی تەمەن کاریگەری لەسەر گەشەی نینۆکەکان دەبێت، بەو پێیەی بە هێواشی گەشەکردنی نینۆکەکان بە بەراورد بە جاران بەتایبەتی نینۆکەکانى دەست، ناسکتر و لاوازتر دەبن.

 هەروەها پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هیچ تەمەنێکی دیاریکراو نییە کە ئاماژە بە ڕوودانی ئەم جۆرە حاڵەتە تەندروستییە بکات، چونکە تایبەتمەندى جەستەى کەسەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى تر جیاوازە.

 

  • . نەخۆشی ڕاینۆد (Raynaud's Syndrome)

ئەم نەخۆشییە ڕەینۆد بەزۆری کاریگەری لەسەر خوێنبەرەکان دەبێت، ئەمە جگە لەوەی کاریگەری هەیە لە ڕێگریکردن لە گەیشتن بە بڕێکی پێویست لە خوێن بۆ هەردوو دەست و قاچ، ئەمەش وا دەکات نینۆکەکان ڕووبەڕووی هەندێک کێشە ببنەوە بۆ ئەوەی بتوانن بە تەندروست بمێننەوە و هێزی خۆیان بپارێزن.

 هەروەها تووشبوون بە نینۆکی لاواز یەکێکە لە نیشانە گرنگەکان و نیشانەکانی پەیوەست بە نەخۆشی ڕینۆد.

 

from google

  • . کەمبوونەوەی غودەی دەرەقی

دەبێت وەبیر بهێنرێتەوە کە ئارەقکردنەوە یەکێکە لە شێدارکەرەوە سروشتیەکانی لەش و لە ئەگەری تووشبوون بە ئاستی کەمی ڕژێنی غودەی دەرەقی یان ئەوەی بە کەمکاری غودەی دەرەقی ناسراوە، ئەوا ئەو بڕە ئارەقەیەی کە جەستەی سروشتی دەردەدات کەم دەبێتەوە و ئەمەش یەکێک لە هۆکارەکانی لاوازی و وشکی نینۆکەکان.

 

  •  کەم خوێنی

کەمخوێنی یەکێکە لەو حاڵەتە تەندروستیانەی کە لە ئەنجامی بەرهەم نەهێنانی بڕی پێویست لە هیمۆگلۆبین لە جەستەدا ڕوودەدات و ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەدەستهێنانی بڕی پێویست لە ئاسن لە جەستەدا و لە کۆتاییدا ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی تووشبوون بە نینۆکی لاواز.

 

  •  هۆکاری تری لاوازی نینۆکەکان

هۆکارە ئەگەرییەکانی دیکە کە ڕەنگە ڕۆڵیان هەبێت لە هۆکاری لاوازی نینۆکەکان ئەمانەی خوارەوەن:

 

  1. بەرکەوتن بە کۆمەڵێک مادەی کیمیایی جیاواز.
  2. بەرکەوتن بە هەندێک جۆری ژەهر.
  3. بەکارهێنانی بەردەوام و هەمیشەیی لێکەرەوەى بۆیەی نینۆک، یان تەنانەت خودی بۆیەی نینۆکیش.
  4. بەدخۆراکی.

  5. نەخۆشی نینۆک- (Nail-Patella Syndrome).
  6. ڕەنگە ئەنجامدانی چارەسەری شێرپەنجە یەکێک بێت لە هۆکارەکانی لاوازی نینۆکەکان.



  • خۆپاراستن لە لاوازی نینۆک

چەندین ئامۆژگاری و ڕێکار هەیە کە تاک دەبێت پەیڕەوی لێبکات بۆ ئەوەی تەندروستی نینۆکەکانی بپارێزێت و ڕێگری بکات لە شکان و لاوازبوون و گرنگترین ئامۆژگارییەکانیش ئەمانەن:

 from google

  1. بەشە زبرەکانی نینۆکەکان سافکە بە مەبەستی کەمکردنەوەی بەرکەوتنی ئەم نینۆکانە بۆ شکان.
  2. لەکاتی چاودێریکردنی نینۆکدا دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی ئامێری کانزا.
  3. دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی ئامێری لابەری بۆیەی نینۆک، بەتایبەتی کە هەندێک مادەی کیمیایی تێدایە، وەکو ئەسیتۆن.
  4. پاراستنی نینۆک بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و بەردەوام.
  5. دەستکێش بەکاربهێنە بۆ پاراستنی نینۆکەکان لە ئاو.
  6. تا دەتوانیت دوور بکەوەرەوە لە کرۆشتنى نینۆک.

ليست هناك تعليقات