نانی بەیانییەکی ئەفسوناوی.. "تا نانخواردنی نیوەڕۆ حەز بە خواردن ناکەیت."
نانی بەیانییەکی ئەفسوناوی.. "تا نانخواردنی نیوەڕۆ
حەز بە خواردن ناکەیت."
پسپۆڕی خۆراکی ڕووسی: چەوری یەکێکە لە پێکهاتە گرنگەکانى نانی بەیانی کە وا لە مرۆڤ دەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکات، هەوڵى خواردى تر نەدات تا نانخواردنى نیوەڕۆ، ئێمە ماندوو نابین و هەرگیز ماندوو نین لە بەردەوام گەڕان بەدوای ڕێجیم و ڕەچەتەی پزیشکی بۆ دابەزاندنی کێش و ڕزگاربوون لەو کیلۆ زیادانەی کە مانگانە زیادی دەکەین.
لەمبارەیەوە پسپۆڕێکی خۆراکی ڕووسی پێکهاتەکانی ژەمی بەیانیان ئاشکرا دەکات، دوای خواردنى ئەو کەسە ئارەزووی خواردنی ناکات تا نانخواردنی نیوەڕۆ.
دەربڕینی نانی بەیانی تەندروست
دکتۆر یێکاترینا ماتیسکینا ئاماژە بەوە دەکات کە چەوری
یەکێکە لە پێکهاتەکانی نانی بەیانی کە وا دەکات مرۆڤ هەست بە تێری بکات بۆ ماوەیەکی
زۆر، هەروەها کەسەکە پێویستی بە خواردنی کە نابێت تا نانخواردنی نیوەڕۆ، بەپێی ئەوەی
کە میدیاکانی ڕوسیا بڵاویان کردۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە چەوری تێر هەبێت کە سەرچاوەی
ئاژەڵان بێت، وەک هێلکە کە باشترینە. باشترە ئەگەر نانی بەیانی لە بابەتی جیاواز پێکبێت.
باشترین بژاردە " هێلکەی کوڵاو و پەنیری پارمیزان. دەتوانرێت گوێز و ئەڤۆگادۆ
بخرێتە ناو شۆرباکە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هەست بە برسێتی نەکەیت پێش نانخواردنی
نیوەڕۆ"، بە وتەی ئەو پسپۆڕە ڕوسییە.
ماتیسکینا دەڵێت: "بەشێوەیەکی گشتی پێویستە مرۆڤ نزیکەی
1 گرام چەوری بۆ هەر کیلۆیەک لە کێشەکەی بخوات، بۆ نموونە ئەگەر کێشی 60 کیلۆگرام بێت،
ئەوا پێویستە ڕۆژانە 60 گرام چەوری بخوات، ئەگەر پزیشک ڕێگری ئەوەت لێنگرێت بە هۆى بونى کێشە لە جگەر، (زراو)و یان ڕژێنی غودەی دەرەقی ڕێژەی چەوری لە خۆراکەکانیان
کەم بکرێتەوە."
ليست هناك تعليقات