-->

بابەتەکان

پاککردنەوەی پێستی سەر بەچەند پێکهاتەیەکى سروشتى

 

پاککردنەوەی پێستی سەر بەچەند پێکهاتەیەکى سروشتى

پاککردنەوەی پێستی سەر یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکان بۆ پاراستنی قژێکی تەندروست و یارمەتیدانی گەشەکردنی.

 هەندێک جار لەوانەیە دوای شۆردنی قژ هەست بکەین کە پاک نییە، چونکە شۆردنی قژ ڕێگەیەکی کاریگەر نییە، بۆ پاککردنەوەی پێستی سەر.

 چونکە ڕەنگە پاشماوەی شامپۆکە خۆی لەسەر قژ کۆببێتەوە و ببێتە هۆی هەندێک نیشتنەوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی هەڵوەرینی قژ.

بۆیە ئێمە بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێین بۆ پاککردنەوەی پێستی سەر بە شێوەیەکی دروست، بە پێکهاتەی سروشتی و سەلامەت. یارمەتیدەر بن لە بەدەستهێنانی ڕوخسارێکی تەندروست لە قژدا، لێرەدا کاریگەرترین ڕێگاکانی پاککردنەوەی سەر دەخەینەڕوو:

 


شەکر و شۆفان

یەکێکە لەو ڕێگایانەی کە پێستی سەر پاک دەکاتەوە و دەبێتە قڵیشاندنى پێستی سەر دەکات بەبێ ئەوەی ببێتە هۆی وشکبوونەوەی.

 

  • پێویستمان بە ٢ کەوچکی چێشت شەکرە.
  •  هەمان بڕی شۆفان، و ٢ کەوچکی چێشت کۆندیشنەر.
  •  هەموو پێکهاتەکان بەیەکەوە تێکەڵ دەکەین.  قژ پێشتر بە شامپۆ دەشۆین بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت لەو زەیتانەی کە دەمێننەوە بە سەرییەوە.
  •  بڕێک لە تێکەڵەکە دەخەینە سەر پێستی سەر و بە جوڵەی بازنەیی مەساجی پێستی سەر دەکەین بۆ ماوەی ٥ خولەک، دواتر قژەکە بە ئاوی شلەتێن دەشۆین.

 


ماسکی قاوە و هەنگوین

هەنگوین بەشدارە لە شێدارکردنی قژ و پاککردنەوەی لە بەکتریا و کەڕو کە دەبنە هۆی هەڵوەرینی قژ.

 سەبارەت بە قاوەش کاردەکات بۆ قڵیشاندنی پێستی سەر و ڕزگاربوون لە پێستی مردوو، هەروەها بەو پێیەی کافاینی تێدایە، بەشدارە لە وەستاندنی هەڵوەرینی قژ و دەبێتە پاڵپشتی گەشەکردنی.

 دارچین کە سوڕی خوێن هان دەدات و بەشدارە لە زیادبوونی گەشەی قژ، دەتوانرێت زیاد بکرێت.

  •  پێویستمان بە ٢ کەوچک قاوە و کەوچکێک دارچین و کەوچکێک هەنگوین هەیە.
  •  هەموو پێکهاتەکان تێکەڵ دەکەین و دەیخەینە سەر پێستی سەر دوای ئەوەی قژمان بە شامپۆ دەشۆین.
  •  پاشان ماسکەکە دەشۆین بە پێستی سەرەوە بۆ ماوەی ٥ خولەک و بە ئاوى شلەتێن دەیشۆین، هەفتەی جارێک پرۆسەکە دووبارە دەکەینەوە.

 

 

ماسکی چای سەوز بۆ پاککردنەوەی پێستی سەر لە قڵیش

چای سەوز مادەی دژە ئۆکسانی تێدایە کە هەوکردنی پێست و خوران کەمدەکاتەوە.

 جگە لەوەش زەیتی نەعنا تەندروستی پێستی سەر بەرەوپێش دەبات، چونکە دژە میکرۆبیە، ئەمەش یارمەتی نەهێشتنی بەکتریا دەدات کە دەبنە هۆی هەڵوەرین.

  •  پێویستمان بە نیو کوپ چای سەوزی کوڵاو و کەوچکێک سرکە و ٥ دڵۆپ زەیتی نەعنایە.
  •  پێکهاتەکان پێکەوە تێکەڵ بکە و دەمامکەکە مەساج بکە بۆ ناو پێستی سەر، پاشان بە ئاو و شامپۆی دژە قڵیشان بیشۆ.
  •  دوای بەکارهێنانی ئەم ماسکە دەتوانین سرکەی سێو بخەینە ناو ئاوی خۆشۆردنەکە و قژەکانی تێدا بشۆین.

 ئەمەش لەبەرئەوەی سرکەی سێو ئەو کەڕوانە دەکوژێت کە دەبێتە هۆی هەڵوەرین و خوران کەمدەکاتەوە. دەتوانرێت لە هەفتەیەکدا دوو جار پرۆسەکە دووبارە بکرێتەوە.

 

ماسکی زەیتی گوێزی هیندی

زەیتی گوێزی هیندی ئەو میکرۆب و کەڕوانە دەکوژێت کە دەبنە هۆی هەڵوەرین، زەیتی دارچایش کاردەکات بۆ پاککردنەوەی پێستی سەر بە قووڵی و ڕزگاربوون لەو زیبکانەى پەیوەستن بە قڵیشانەوە.

  •  ئێمە ١٠ دڵۆپ زەیتی درەختی چا و ٥ کەوچکی چێشت زەیتی گوێزی هیندی بەکاردەهێنین.
  •  زەیتەکان بەیەکەوە تێکەڵدەکەین و دەیخەینە سەر پێستی سەر و شەوێک بەجێی دەهێڵین و دواتر بەیانیان دەیانشۆین.

 

ئاوی لیمۆ بۆ پاککردنەوەی پێستی سەر لە چەوری

دەتوانیت بە دوو کەوچک ئاوى لیمۆ مەساجی پێستی سەر بکەیت و بۆ ماوەی دوو خولەک بەجێی بهێڵیت، پاشان قژەکە بە ئاوی شلەتێن بشۆیت.

 هەفتەی دووجار ئەم ڕێگایە دووبارە دەکەینەوە بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت لەو چەورییەی کە لەلایەن ڕژێنە چەورییەکانی پێستی سەرەوە بەرهەم دێت، بەو پێیەی لیمۆ وەکو چەورکەرێک بۆ کونیلەکان کاردەکات چونکە لە سروشتدا ترشە.

 هەروەها دژە کەڕوە کە دەبێتە هۆی هەڵوەرین.

 

بیکاربۆناتی سۆدیۆم بۆ پاککردنەوەی پێستی سەر لە پاشماوەکان:

قژەکە تەڕ بکە و کەوچکێک سۆدەی نان بپرژێنە سەر پێستی سەری قژ و بۆ ماوەی دوو خولەک بەجێی بهێڵە، یان دەتوانیت کەوچکێکی چێشت بخەیتە ناو لیترێک ئاوی شلەتێن و بەم ئاوە قژەکە بشۆیت، هەروەها دەتوانرێت ئەو شێوازە دووبارە بکرێتەوە دوای شۆردن بەو ئاوە شامپۆ.

 سۆدەی نان نیشتووەکان و دەردانی چەورەکان لادەبات و یارمەتی قڵیشاندنی پێستی سەر دەدات و بە پاکی و تەندروست دەهێڵێتەوە.

 لە کۆتاییدا تەندروستی قژ بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەستە بە پاکوخاوێنی و تەندروستی پێستی سەرەوە، بۆیە گرنگە پاک و خاوێنی و دوور لە میکرۆب بمێنێتەوەزیاتر بخوێنەرەوە.

 

ليست هناك تعليقات