-->

بابەتەکان

ئاگادارى ئەم هەڵانەبە لە مێکئەپدا، وا دەکات تەمەنت گەورەتر دەربکەویت

 

ئاگادارى ئەم هەڵانەبە لە مێکئەپدا، وا دەکات تەمەنت گەورەتر دەربکەویت



بەو هەموو کاراناوازانە کە بە ماکیاژ دەکرێت بیکێشیت، سەدان هەڵەی کارەساتبارش هەیە کە دەکرێت بیکەیت کە وادەکات تەمەنت گەورەتر دەربکەوێت. لە دیارترین ئەو هەڵانە بزانە بۆ ئەوەی لێیان دوور بکەویتەوە و ڕوخسارێکی زۆر جوانتر و منداڵتر بەدەست بهێنیت.





 

دانانی بڕێکی زۆر ئەساس(فۆدەيشن):

یەکێک لە هەڵە باوەکانی جیهانی ماکیاژ بریتییە لە دانانی بڕێکی زۆر لە کرێمی ئەساس یان ئەساس لەسەر پێست. بەداخەوە ئەم هەنگاوە هەموو خاڵە بەهێزکانت، ناسەرنجڕاکێش دەرکەون، هەروەها وا دەکات هێڵەکانی پێست و چرچیەکان ڕوونتر دەربکەون. تەنها بڕێکی کەم لە فۆدەیشن دابنێ بۆ ئەوەی تەنها ڕەنگی پێست یەکبخات.

 



کۆنسێلەری زیادەڕەوی لە ژێر چاوەکان:

هەروەک ئەساسەکە، زۆر گرنگە کە بڕێکی مامناوەند لە کۆنسێلەر لە ژێر چاوەکاندا بەکاربهێنیت، چونکە ئەو شوێنەیە کە هێڵە وردەکان دەتوانن بە ناشرینترین شێوە دەربکەون لەگەڵ کۆنسێلەرێکی زۆردا. تەنها بڕێکی گونجاو بەکاربهێنە بۆ شاردنەوەی بازنەی ڕەشى دەورى چاو با شوێنەکە بە ڕووناکی و تەواو بمێنێتەوە.

 


کێشانی برۆ بە شێوەیەکی بەهێز و تاریک:

جوانترین ڕوخساری ماکیاژ بریتیە لە کێشانی برۆکان بەشێوەیەکی نەرم و سروشتی کە لەگەڵ تۆدا بگونجێت،ئەمە بەهەموو شێوەیەک دوورە لەوە کە بە بەڕنگێکى تۆخ شێوەیەکی بەهێز لە سەرەتای برۆوە تا کۆتایی و کە لەگەڵ تۆدا ناگونجێت بکێشیت کە زۆر نەشاز دەردەچێت. هەمیشە پشت بە ڕەنگی سروشتی برۆکانت ببەستە بەپێی شێوەی برۆکانت، ڕەنگێک هەڵبژێرە کە دوو سێبەر سووکتر بێت لە ڕەنگی قژت.

 


نەکەى ماسکارای زۆر بخەیتە سەر خوارەوەی برژانگەکان.

جا ماسکارا بێت یان ئایلاینەر بە ڕەنگی تۆخ، زیادەڕەوی لە هێڵی خوارەوەی چاو و خوارەوەی برژانگەکان مەکە. لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتژمێرەکاندا ئەم دیمەنە وا دەکات تەمەنت گەورەتر دەرکەویت چونکە ماسکاراکە لە ژێر چاوەکاندا بە شێوەیەک کۆدەبێتەوە کە تەواوی ماکیاژەکەت تێکدەدات. هەمیشە بڕێکی کەم لەسەر هێڵی خوارەوەی چاو بەکاربهێنە.

 

سوورکەرەوە(بلاشر) یان سووراو بە شێوەیەکی بەهێز بەکارمەهێنە:

هەموومان سووربوونەوەمان خۆشدەوێت و ناتوانین ڕوخساری ماکیاژەکەمان بەبێ ئەو تەواو بکەین. بەڵام دانانی بڕێکی زۆر لە سوورکەرەوە لەسەر ڕوومەت، لەگەڵ بەکارهێنانی ڕەنگی بەهێز و تۆخ کە بۆ ڕەنگی پێست ناگونجێت، وا دەکات بە تەمەنتر دەربکەویت و بنەماکانی سوورکەرەوەی جوان دەسڕێتەوە. تەنها کەمێک سوورکەرەوەی لێ بدە و بە باشی تێکەڵ بە ڕوومەتەکانتى بکە.

 



زیادڕەوى لە تحدیدى لێو نەکەیت:

لە کۆتاییدا یەکێک لە گرنگترین ئەو هەڵانە زیادەڕەویکردنە لە تحدیدى یان کێشانی لێوارى لێوەکان بە مەبەستی گەورەکردنی. دەتوانیت بە یەک خاڵى بچوک لە هێڵەکانی لێو لابدەیت بۆ ئەوەی گەورەتر دەربکەوێت، بەڵام ئاگاداربە زیادەڕەوی نەکەیت چونکە لە جیهانی ماکیاژدا بە هەڵەیەکی گەورە دادەنرێت. هەمیشە ڕەنگی گونجاو بۆ سووراوی لێوەکەت هەڵبژێرە.

ليست هناك تعليقات