-->

بابەتەکان

چۆن کێشت زیاد دەکەیت بە شێوەیەکی تەندروست؟

 چۆن کێشت زیاد دەکەیت بە شێوەیەکی تەندروست؟

هەمیشە زۆربەى کات هەر باسى دابەزینى کێشدەکرێت، ئەى ئەگەر کێشت لە بارى ئاسایىیا(ئایدیاڵ) کەمتربوو، ئەوش بۆخى کێشەیە لە دووسەرەوە، یەکەم جەستەیەکى جوانمان نابێت، لە هەمانکاتدا ئەگەر توشبونى نەخۆشیمان زیاد دەکات هەر بۆ خۆشى لە ڕیزى نەخۆشییەکاندا دادەنرێت، بۆیە دەبێت ئەوە بزانیت دابەزاندنی کێش تەنها چارەسەر نییە بۆ بەدەستهێنانی جەستەیەکی تەنک و کێشێکی ئایدیاڵ، تەندروستیەکى باش، بەڵکو هەندێک کەس پێویستیان بە زیادکردنی هەندێک کیلۆگرامی زیادە هەیە بۆ ئەوەی بگەنە کێشی ئایدیاڵ. لەم بابەتەدا، لێرەدا باس لە چۆنیەتی زیادکردنی کێشی لەش دەکەین بە شێوەیەکی تەندروست.

 


چۆن بە شێوەیەکی تەندروست کێشت زیاد دەکەیت؟

  1. ڕێکخستنی ئەو ژەمانەی کە ڕۆژانە دەیخۆیت یەکەم کارە کە دەبێت ئەنجامی بدەیت بۆ زیادکردنی کێشی زیادە، هەروەها دەتوانیت ژەمێکی دیکە لە نێوان ئەم ژەمانەدا زیاد بکەیت، ئەمەش دەبێتە هۆی خێراترکردنی پرۆسەی زیادبوونی کێش. بەڵام زۆر ئاگاداربە و دڵنیابە لە خواردنی خۆراکی بەسوود و سوودبەخش نەک ئەو خۆراکانەی چەوری زیاددەکەن.
  2. جگە لەوەش یەکێکى تر لە باشترین ڕێگاکان بۆ زیادکردنی کێش بە شێوەیەکی تەندروست بریتییە لە وەرگرتنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە پرۆتین، کە یارمەتی گەشەی ماسولکەکانی لەش دەدەن، دەتوانین بەشێوەیەکى تر بڵێین کە کێش زیاد دەکەین بەبێ ئەوەی چەوری زیاتر زیاد بکەین، ئەمەش زۆر گرنگە چونکە گەشە بە ماسولکەکانتدەدێت، بێئەوەى بهێڵیت چەورى لەورگ و ڕان شاندا کۆبێتەوە، بۆیە پارێزگاری لە خۆت دەکەیت جەستەت شێوەیەکی هاوسەنگ وەردەگرێت.
  3. خواردنی شیرینی تەندروست و دروستکراوی ماڵەوە زۆر پێویستە بۆ زیادکردنی کێشی زیادە، هەروەها دووربکەونەوە لە شیرینی پرۆسێس کراوى دەرەوە، چونکە دەوڵەمەندە بە شەکرى دەستکر یا سپى کەزیانەکەى دووسەرەیە یەکەم چەورى زیاددەکات دوو دەبێتە ڕێگاخۆشکەر بۆ نەخۆشى شەکرە و فشارى خوێن، بەهۆى ئەوەى بە شێوەیەکی ناتەندروست کێش زیاد دەکەن و شەکری خوێن بەرز دەکەنەوە، هەروەها چەوری ناتەندروست بۆ جەستە زیاد دەکەن.
  4. دەتوانیت بڕی کالۆری ڕۆژانە زیاد بکەیت کە پێویستە لە ڕۆژێکدا بیخۆیت بۆ ئەوەی زیادبوونی کێشی لەش زیاتر بێت و بەم شێوەیەش سوود لەو خۆراکانە وەردەگریت کە کالۆری زۆریان تێدایە بۆ خواردن.
  5. خواردنی نان و شیرینی هەڵبژێرە کە ڕێژەیەکی بەرزی کاربۆهیدراتیان تێدایە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی کێش و زیادکردنی ماسولکەکانی لەش، ئاگاداربە، نانى بۆر و شیرینى سروشتى وەک خورما، نەک نانى سپى و شەکرى سپى دەستکرد  .

 

ليست هناك تعليقات