-->

بابەتەکان

دروستکردنى شامپۆى ڕۆزمارى لە ماڵەوە و بەکارهێنانەکانى زەیتەکەى لە جوانکاریى قژدا

 

دروستکردنى شامپۆى ڕۆزمارى و بەکارهێنانەکانى زەیتەکەى لە جوانکاریى قژدا






هەمیشە هەموو ئەو گیراوانەى کە لە ماڵەوەو بەدەستى خۆت درووستى دەکەیت زۆر تەندرووسترن لە گیراوەگەلێک، کە نازانیت چۆن دروستکراوە و تاچەند سەرچاوەى درووستکردنەکەى ڕاستە ساختەنەکراوە، بە تایبەتى لە ڕۆژانێکى وەک ئەمڕۆدا کە بەسەدان جۆر برادن سەختەدەکرێن سەرچاوەى درووستکردنیان نادیارە، نازانرێت ئەو ماددانەى کە تیایدا بەکارهاتوە تا چەند تەندرووستە، بۆیە ئەگەر بکرێت خۆت زانیارى کۆکەیتەوە لە ژێر چاودێرى کەسێکى پسپۆردا خۆت هەندێک گیراوە دروستکەیت زۆر باشترە.


شامپۆی ڕۆزماری و پێکهاتەکانی

  1.  کوپێک ئاوی گەرم.
  2. لقێک لە ڕۆزماری فرێش.
  3. برێک سابوونی لۆریاڵ.


ڕێگاى دروستکردنى

  1. ڕۆزماری بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە بکەرە ئاوەوە پاشان بیپاڵێوە.
  2. سابوونی لۆریلەکە ڕەندە بکە، پاشان بیخە ناو ئاوى ڕۆزمارێکەوە.
  3. هەموو پێکهاتەکان لەسەر ئاگرێکی کز دادەنرێت بە تێکدانی بەردەوام تا تێکەڵەکە نەرم دەبێت.
  4. مەنجەڵەکە لە ئاگرەکە دابگرەو جێیهێڵە تاوەکو بە تەواوی سارد دەبێتەوە.
  5. ئەم شامپۆیە لەناو دەفرێکی خاوێن دادەنرێت و لەکاتی شۆردنی قژدا بەکاردێت.

 

چۆنیەتی بەکارهێنانی زەیتی ڕۆزماری لەسەر قژ

 ئەمانە چەند ڕێچکەیەکن کە ڕێنمایی چۆنیەتی بەکارهێنانی زەیتی ڕۆزماری لەسەر قژ دەکەن. ئەم دوو ڕێگایە دەتوانن چارەسەری هەڵوەرینی قژ بکەن، ئامۆژگاری دەکرێت یەکێکیان پەیڕەو بکەیت یان بە یەکەوە لەسەر هەردووڕێگاکە کاربکەیت.

 

بە زەیتی ڕۆزماری پێستی سەر مەساج بکە

  •  دوای خۆشتن بە نزیکەی ٥ دڵۆپ زەیتی ڕۆزماری پێستی سەرتى پێ مەساج بکە.
  • دەتوانرێت زەیتی ڕۆزماری لەگەڵ جۆرەکانی تری زەیتی سروشتی تێکەڵ بکرێت، وەک زەیتی زەیتون یان زەیتی گوێزی هیندی، ئەگەر بتەوێت شلى بکەیتەوە.
  • پاش ئەوەى کە مەساجەکەت تەواوکرد، بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ٥ بۆ ١٠ خولەک بەجێی بهێڵە پێستى سەرتەوە، پێش ئەوەی بە ئاوی شلەتێن بیشۆیت.
  • تەنها پێنج قەترە لەگەڵ شامپۆ تێکەڵی بکە
  • دەتوانرێت زەیتی ڕۆزماری لەگەڵ شامپۆ، کۆندیشنەر یان کرێمی قژ تێکەڵ بکرێت.
  • ڕێنمایی زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانیدا نەکەیت، ئاگاداربە 5 پێنج قەترە بەسە بۆ بەدەستهێنانی سوودەکانی.

تێبینی: باشتر وایە پێش بەکارهێنانی ڕەچەتە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.

 

ليست هناك تعليقات