-->

بابەتەکان

٨ میوە بۆ بەرزکردنەوەی بەرگری لەشی منداڵەکەت لە وەرزی زستاندا

 ٨ میوە بۆ بەرزکردنەوەی بەرگری لەشی منداڵەکەت لە وەرزی زستاندا



1ـ مزرەمەنیەکان و جوڵەی ڕێکوپێکی ڕیخۆڵە

 



پرتەقاڵ سەرچاوەیەکی نایابی ڤیتامین سییە، کە بەرگری لەش بەرز دەکاتەوە، میوەی مزرەمەنیەکان بریتیین لە پرتەقاڵ و لالەنگى و گریب فروت، سەرچاوەیەکی نایابی ڤیتامین سیین (C)، کە بەرگری لەش بەرز دەکاتەوە، هەروەها ڤیتامینەکان دابین دەکەن؛ وەک ڤیتامین A و E، نیاسین، پۆتاسیۆم و مس. هەروەها گۆیب فروت تایبەتمەندی شلکەرەوەی هەیە(ملەین) کە ناهێڵێت تووشى قەبزى ببیت، ئەمەش جوڵەی ڕیخۆڵە بە ڕێکوپێکی دەهێڵێتەوە، ئەم میوانە تۆویان هەیە بۆیە نابێت بهێڵیت منداڵەکەت بیخوات، ڕەنگە پێویست بکات یان ئەو بێ تۆوانە هەڵبژێریت جۆری یان تۆوەکەی دەربهێنە بە دەست.

 


2ـ کیوی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی

کیوی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندترە بۆ ڤیتامین C لە پرتەقاڵ دەوڵەمەنترە، ئەمەش بەرگری لەشی منداڵ بەرز دەکاتەوە، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E و K و ترشی فۆلیک و ڕیشاڵ و پۆتاسیۆم و مس. هەرچەندە نابێتە هۆی هەستیاری کۆرپە، بەڵام دەکرێت زۆر ترشەڵۆک بێت، بۆیە نابێت بدرێت بە کۆرپە و منداڵی زۆر بچووک ئەگەر پەڵە بە پێستیانەوە هەبوو، یان هەر حەساسیەتێکی پەیوەست بە خۆراکیان هەبوو، و چاوەڕێ بکەن تا منداڵەکە لانیکەم تەمەنى دەبێتە ساڵێک.

 


3ـ هەرمێ دەوڵەمەندترینە بە ڤیتامین ئەی

 

ڤیتامین ئەی کە لە هەرمێدا هەیە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی تەندروستی چاوی منداڵ، ڤیتامین A لە هەرمێدا یارمەتی پاراستنی تەندروستی قژ و پاراستنی خانەکانی چاو دەدات، ئەمەش تەندروستی چاو بەرەوپێش دەبات، هەروەها هەرمێ دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر کە منداڵ لە هەوکردنی زستان دەپارێزێت. وەک هەڵامەت و گیرانی سنگ و پاراستنی تەندروستی کۆئەندامی هەرس بە هەمان شێوە.

 

 



4ـ ترێ خواردنێکی سووکەو نایاب و ناوازەیە

ترێ خواردنێکی سووکە و نایاب بۆ منداڵان دروست دەکات، هەرچەندە دەتوانێت ببێتە هۆی مەترسی خنکاندن، بۆیە بۆ منداڵانی بچووکی خوار تەمەنی دوو ساڵ باش نییە.

ترێ دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر و پۆتاسیۆم و ڤیتامین سی و کالیسیۆم، هەروەها هەندێک تایبەتمەندی شلکەرەوەی ملەین تێدایە.

 


5ـ هەنار بۆ کوشتنی کرمی ڕیخۆڵە

هەنار کۆمەڵێک سوودی تەندروستی خۆراکی پێشکەش بە منداڵان دەکات، هەنار خواردنێکی کەم و بەتام و شیرینە بۆ منداڵان، بەڵام دەکرێت مەترسی خنکاندنیش دروست بکات، بۆیە دڵنیابە کە تۆوەکەی کەمێک ورد بکە یان  بکەرە شەربەت ئینجا بیدەرێ ئەگەر منداڵەکەت هێشتا بچووکە.

 هەنار کۆمەڵێک سوودی تەندروستی خۆراکیی پێشکەش بە منداڵان دەکات، دیارترینیان کوشتنی کرمی ڕیخۆڵە و چارەسەرکردنی کێشەکانی ددان و زیادکردنی ئاستی هیمۆگلۆبین، هەروەها یارمەتی پاراستنی تەندروستی مێشکی منداڵان دەدات و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەشیان.

 


6ـ سێو سەرچاوەی وزەیە

سێو لە هەر کاتێکی ڕۆژدا وەک خواردنێکی کەم و تەندروست پێشکەش دەکرێت، هەروەها سەرچاوەی وزە و چالاکییە، بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە چەندین ڤیتامین؛ وەکو A و B1 و B2 کە تەندروستى پێست بەرەوپێش دەبەن. هەروەها سێو ڤیتامین سی تێدایە کە بەرگری لەش بەرز دەکاتەوە، هەروەها هەندێک کانزای تێدایە. وەکو کالیسیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و پرۆتین و ئاسن و فسفۆر کە کانزای پێویستن بۆ گەشەی جەستەی منداڵ و تەندروستی دەم و ددان و کۆئەندامی هەرس و چارەسەری قەبزی منداڵ.

 

 


 7ـ خورما و گەرم ڕاگرتن

خورما زۆر دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکیەکان کە گەشەی ئێسکەکان زیاددەکەن، بە میوەی زستانەی تەواو ناسراوە، خورما دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکیەکان کە یارمەتی گەشەکردنی ئێسک و مێشک دەدات، یارمەتی بەهێزکردنی ددانەکان دەدات و کۆئەندامی هەرسێکی تەندروست بۆ منداڵ بەرەوپێش دەبات. هەروەها خورما ڕێژەیەکی بەرزی ئاسنی تێدایە، ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی باش بۆ منداڵانی تووشبوو بە کەمخوێنی، هەروەها دەتوانرێت کەمێک بکوڵێنرێت یان پانکرێتەوە و بەشێوەیەکى جوان ببڕدرێت بۆ پارچەی بچووک بۆ ئەوەی منداڵەکە بە ئاسانی بیخوات.

 


8ـ مۆز، سەرمابون و تا

مۆز لە میوە تەندروستەکانی زستانە، بەو پێیەی ڕێژەیەکی بەرزی پۆتاسیۆمی تێدایە کە وزە بە جەستە دەبەخشێت، هەروەها مۆز دەوڵەمەندە بە هەندێک مادەی خۆراکی دیکە. وەک کاربۆهیدرات و شەکر، کە هەردووکیان پێکهاتە خۆراکییەکانن کە تەندروستی کۆئەندامی هەرس دەپارێزن، هەروەها ڕزگاریان دەبێت لە تێکچوونی گەدە لە منداڵدا بەهۆى بنى بڕێکى باش ڤیتامین سى دروموهەڵامەت زۆر بەسوودەو تا دادەبەزێنێ.

ليست هناك تعليقات