-->

بابەتەکان

بیرۆکەی ماکیاژێکی نەرم بۆ خانمانی پۆشتە لە مانگی ڕەمەزاندا

 

بیرۆکەی ماکیاژێکی نەرم بۆ خانمانی پۆشتە لە مانگی ڕەمەزاندا

لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا ڕوخساری جوانیمان و ماکیاژەکەمان سادە و کەمترین ڕەنگ لەسەر دەموچاو دادەنێین، ڕەوتی گۆرانکارى لە ماکیاژدا بە توندی مێشکمان لەم مانگەدا سەرقاڵدەکات کە بەهۆیەوە جوانی تایبەتمەندییەکانتان بە شێوەیەکی سروشتی بەبێ ماکیاژ و بریقوباقەکەى ڕەنگە تۆخەکانى دەردەکەوێت زیاتر سادەتردەبێت... پێویستی بە زۆری ڕەنگ و زەوق نیە. بە هەمان شێوە بۆ ڕەوتی جوانکاری بەهار و هاوینی ٢٠٢٣ی ئەم وەرزە، ٣ ڕەوتی ماکیاژێکی سووک و پەردەپۆشکراومان بۆ ئێوە هەڵبژارد کە گرنگی بە تیشک خستنە سەر جوانی چاو و دەموچاوتان دەدەن بە شێوەیەکی لوکس و دوور لە زیادەڕەوی.




ماکیاژێکی برۆنزی نەرم

ڕەنگى برۆنز و هاوین دوو هاوڕێن کە بەهیچ شێوەیەک لەیەکتر جیا ناکرێنەوە، لەم وەرزەشدا ڕەنگ و سێبەری برۆنزی لە کۆمەڵە جیاوازەکانی ماکیاژدا دەگرینەبەر. ئەم ڕوخسارە تەنها پێویستی بە برۆنزەرێکی شلە هەیە کە مەیلی بەلاى ڕەنگى قەیسی یان پاودەر هەیە بۆ ئەوەی بیدەیت لە ڕوومەتەکانت و کەمێک بۆ خوارەوە بۆ گوێچکەکان، دەتوانیت کەمێک برۆنزەر لەگەڵ هایلایتەرێک تێکەڵ بکەیت بۆ بەشەکانی ئێسکی ڕوومەت و ناوەڕاستی پێشەوە ناوچەوان و کۆڵکەى لووت، یان لەگەڵ سوورکەرەوە یان کرێمی کۆنتۆری تۆخ تێکەڵی بکە بۆ پێناسەکردنی دەموچاو. بۆ چاو و لێو سێبەری نزیک لە برۆنزی هەڵبژێرە، وەک مەرجانی، پرتەقاڵی، یان قاوەیی تۆخ. وە سەرنجت لەسەر پیشاندانی برۆکانت بە شێوەی ئەستوور و سروشتی خۆیانبێ.

ماکیاژێکی پەمەیی ژنانە

چونکە لە مانگی ڕەمەزاندا خۆمان لە بەستنی سوراوی بەهێز بەدوور دەگرین، بۆیە ئەو ڕەنگە پەمەیی کە بەزۆری دەیخەینە سەر لێومان دەگوازینەوە بۆ چاو و ڕوومەت بە شێوەیەکی نەرم تەنک، ئەم ڕەوتە پێی دەوترێت خۆرئاوابوون، ئەو ڕەنگە پەمەییە نەرمە لەگەڵ هەموو ڕەنگەکانی پێست دەگونجێت و زۆر مێینەیە، گرنگترین شت ئەوەیە کە دەربکەوێت ڕوومەتەکانت پەمەییە یان وەک ئەوەی خۆر سووتاندبێتی بە شێوەیەک کە لە ئێسکی گوێچکەوە بەرەو لووت درێژ دەبێتەوە تا ئێسکی گوێچکەکەی تر .بەکارهێنانی قەڵەمێکی پەمەیی لاینەری لێو بۆ هێڵکاری چاوەکان و درێژکردنەوەی ڕەنگەکە بە بەکارهێنانی فڵچەی نەرم یان ئیسفەنج بۆ زیادەڕۆیی لە مێینەیی.

 

کۆنتور و پێستی شەبنەماوی

  لەبری ئەوەی ڕوخسارێکی بەهێزی کۆنتورکراوت هەبێت، ڕەوتی کۆنتورکردن لە ڕووخساردا نەرمتر دەردەکەوێت. ئەم ڕەوتە لەسەر بنەمای پێستی شەبنەماوی و درەوشاوە، کە مامناوەندە، نە وشک و نە زۆر بریقەدار، وا دەردەکەویت کە کۆرسێتی دەموچاوت لەبەردایە، بەڵام جگە لە تۆ کەس نایبینێت. لە وەرزی هاوین و ماوەی ئیفتار و سوهوردا، دەمانەوێت کرێمێکی بنەڕەتی سووکتر لێبدەین، لەگەڵ سوورکردنەوەی قەیسی یان بێجى. لەگەڵ ئەم ئایلاینەرە ڕەشە نەرمە لەبیرت نەچێت. ئەم ستایلە لەسەر بنەمای چاوەکانتە!

ليست هناك تعليقات