-->

بابەتەکان

ڕاهێنان پێش نانی بەیانی لە مانگی ڕەمەزاندا

 ڕاهێنان پێش نانی بەیانی لە مانگی ڕەمەزاندا

وەرزشکردن پێش نانی بەیانی لە مانگی ڕەمەزاندا چەندین سوود بۆ تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، لەوانە دابەزاندنی کێش و سووتاندنی چەورییە کەڵەکەبووەکان، نەک هەر ئەوە بەڵکو یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی هاوسەنگی پێکهاتەکانی لەش وەک شلە و ماسولکە و چەوری و ئێسکەکان، ئەمە جگە لە سوودەکانی تر کە نیشانت دەدەین خانم لە دێڕەکانی ئەم بابەتەدا.


سوودەکانی وەرزشکردن پێش نانی بەیانی

توێژەرانی زانکۆی باث و زانکۆی بێرمینگهام لە بەریتانیا توێژینەوەیەکیان لەم دواییانەدا ئەنجامدا، ئەنجامەکەی لە (گۆڤاری جۆرناڵ ئۆف کلینیکاڵی ئەندۆکرینۆلۆژی و میتابۆلیزم) بڵاوکرایەوە، وەرزشکردن پێش خواردنی نانی بەیانی یارمەتی سوتاندنی چەوری دەدات و شەکری خوێن کەمدەکاتەوە، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ زۆر کەمدەکاتەوە.

جگە لەوەش پزیشکان و پسپۆڕانی بواری خۆراک لەسەر ئەوە کۆکن کە وەرزشکردنی یەک یان دوو کاتژمێر پێش ژەمی بەیانیان یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش، چونکە ئەوە:

  1. گەدە ئامادە دەکات بۆ هەرسکردنی خۆراک بەشێوەیەکی باشتر بۆ ڕێگریکردن لە هەرس نەکردن.
  2. ڕێگە بە لەش دەدات ئەو چەورییەی تێدا هەڵگیراوە بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی هەست بە وزە و چالاکی بکات.
  3.  هاندانی ماسولکەکان بۆ باشتر هەڵمژینی گلوکۆز، ئەمەش یارمەتی تووشبووانی شەکرە دەدات بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەنسۆلین.
  4.  چارەسەری تێکچوونی خەو و کەمخەوی.
  5.  یارمەتیدەرە بۆ ئارامگرتن و نەهێشتنی سترێسی ژیانی ڕۆژانە.
  6.  ئەو هۆرمۆنانەی لەش لە کاتی وەرزشکردن پێش خواردنی نانی بەیانی لە مانگی ڕەمەزاندا دەردەدرێن، بەشدارن لە ڕێکخستنی لێدانی دڵ و پەستانی خوێن، هەروەها زیادکردنی ڕۆیشتنی خوێن بۆ ماسولکەکان.


ئامۆژگاری لە کاتی وەرزش کردن پێش نانی بەیانی لە مانگی ڕەمەزاندا

  •  لە بەرامبەر سوودەکانی وەرزشکردن پێش نانی بەیانی لە مانگی ڕەمەزاندا، پزیشکان و پسپۆڕانی بواری خۆراک جەخت لەسەر پێویستی پابەندبوون بە هەندێک ڕێنمایی لە کاتی ئەنجامدانی ڕاهێنانەکاندا دەکەنەوە، ئەوانیش: ١.
  • لە ماوەی نێوان ئیفتار و سوهوردا بڕێکی زۆر ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی لە وشکبوونەوە دوور بکەویتەوە.
  • خواردنی ئەو خۆراکە تەندروستانەی کە پێکهاتەی خۆراکی تێدایە کە قەرەبووی جەستەی کەسی بەرۆژوو دەکاتەوە بۆ ئەو پێکهاتە خۆراکیانەى لە ماوەی ڕۆژووبووندا لەدەستی داوە. باشترە ئەو خۆراکانە بخورێت کە دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات و بەلایەنی کەمەوە ٢٠ گرام پرۆتینی خێرا هەرسکەر.
  • پشوودانی جەستە و بەرنەکەوتنی ماندوێتییەکی زۆر کە لە ئەنجامی ڕاهێنانەکانەوە دروست دەبێت. ئامۆژگاری دەکرێت کاتژمێری پێویست بخەویت و دوور بکەوەرەوە لە مانەوە بۆ درەنگانی شەو بێ خەوى بۆ ماوەی کاتژمێری زۆر.
  • ڕاهێنانە گونجاوەکان هەڵبژێرە، چونکە باشترە دوور بکەویتەوە لە ڕاهێنانە چڕەکان، وەک ڕاهێنانی قورسایی، ڕاکردنی مەودای دوور یان ڕاهێنانی خێرایی.

کام ڕاهێنان پێش نانی بەیانی لە مانگی ڕەمەزاندا پێشنیار دەکرێت؟

ئامۆژگاری دەکرێت لە مانگی ڕەمەزاندا پێش نانی بەیانی وەرزشی سووک ئەنجام بدرێت، ئەمەش پێویستی بە هەوڵی جەستەیی زۆر نییە. لە نێو ئەم ڕاهێنانانەدا: 

.

  •  یۆگا

یۆگا بە وەرزشێکی سوکی جەستەیی و دەروونی دادەنرێت کە پێویستی بە هەوڵێکی زۆر نییە، هەروەها سترێسی دڵ و خوێنبەرەکان ناکات. دەتوانرێت لە کاتی ڕۆژووگرتن، بەیانیان یان پێش نانی بەیانی لە مانگی ڕەمەزاندا ئەنجام بدرێت


  •  ڕاهێنانی پیلاتس

  ڕاهێنانی پیلاتس لە مانگی ڕەمەزاندا جەستە بە بەهێزی دەهێڵێتەوە، لە هەمان کاتدا لێدانی دڵ یان پلەی گەرمی لەش بەرز ناکاتەوە، لە ئەنجامدا کەسی بەڕۆژوو هەست بە وشکبوونەوەی لەشى ناکات.




  •    پیاسەکردن

  پیاسەکردن بەپێ ڕۆشتى ئاسایى پێش نانی بەیانی لە مانگی ڕەمەزاندا ڕەنگە خۆشەویستترین و خوازراوترین وەرزش بێت بۆ زۆر کەس. ڕۆژانە تەنها 30 خولەک دەتوانێت لەش لە چەندین نەخۆشی بپارێزێت، ئەگەر لەگەڵ ڕێجیمێکی هاوسەنگدا بێت.



ليست هناك تعليقات