-->

بابەتەکان

بۆ دایک و باوکان ئاگادارى چالێنجەکانى سەرتیکتۆکبن، لەوانەیە زۆر مەترسیداربن وەک ئەم نمونەیە

 بۆ دایک و باوکان 

ئاگادارى چالێنجەکانى سەرتیکتۆکبن، لەوانەیە زۆر مەترسیداربن وەک ئەم نمونەیە

زاناکان لە بارەى شەربەتی پەتاتە لە تیک تۆک دایکان و باوکان ئاگادار دەکاتەوە، لە گەروەترین مەترسێکان.

لە نێوان کاریگەرییە گەورەکانی سۆشیال میدیا لەسەر ژیانی ڕۆژانەمان، بڵاوبوونەوەی (چالێنج)تەحەددای کارەساتبار لە ئەپلیکەیشنەکان و بەتایبەتی تیک تۆکدا ناوەستێت.

 لە نوێترین بابەتدا لەم بارەیەوە، هۆشدارییەکی جددی لەلایەن پزیشکانەوە لە سەرانسەری جیهان لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا دەرکرا، دوای ئەوەی (چالێنجێکى)تەحەدایەکی نوێ لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی چینییەوە تیکتۆک بڵاوبووەوە و داوای لە خەڵک دەکرد ئاوی پەتاتەی خاو بخۆنەوە بۆ چارەسەرکردنی ئازاری قورگ (لەوزەتێن).

 

بینەری بن و سەرنج بدەن..

پزیشکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە هۆشدارییەکەیاندا پشتڕاستیان کردەوە کە ئەم ڕیکلامانە زۆر مەترسیدارن، ڕوونیشیان کردەوە کە ئەوەی لە تیک تۆکدا لەسەر کاریگەرەکانی شەربەتی پەتاتە و توانای چارەسەرکردنی ئازاری قوڕگ وتوویانە بە تەواوی دوورە لە ڕاستییەوە.

 

بەڵکو زیاتریش ڕۆیشتن و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم خووانە خواردەنەوەى شتگەلێکى وا، ڕەنگە لە کۆتاییدا ببێتە هۆی مردن. بەهۆى ئەو ئاڵۆزیانەى کە لە گورچیلەدا یان تای ڕۆماتیزمی کەدروستدەبن بەهۆى خواردنەوەى ئەو شەربەتە، دواتر سەردەکێشی بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەکانی دڵ و مێشک، بەپێی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل".

 

ئەوان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەوکردنى قوڕگ یان لەوزەتێن هەوکردنێکی بەکتریاییە کە بووەتە هۆی نیگەرانی تەندروستی گشتی لە بەریتانیا و ئەمریکا لەم زستانەدا دوای سەرهەڵدانەوەی کوشندانە.

 

تاى ڕۆماتیزمە

جەختیشیان لەوە کردەوە کە گەورەکردن و بڵاوکردنەوەى ئەو ڤیدیۆى ئەو جۆرە خواردنەوانە، ڕەنگە ئەنجامە کارەساتبارەکانی لێبکەوێتەوە، بەتایبەتی کە ڕەنگە هەڵەیەکی کوشندە بێت بۆ منداڵان و بەساڵاچووەکان.

 

                                                                                     کێشەکانى بوارى میزەڕۆ

جێگای سەرنجە ئەو ڤیدیۆ کلیپانەی کە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا لە ڕێگەی کاریگەرەکانی سەر پلاتفۆرمی تیک تۆکەوە بڵاوبوونەوە، کە خواردنەوەی ئاوی پەتاتەی کاڵیان وەک چارەسەرێک بۆ ئازاری قورگ نیشان دەدا، لە ماوەی کورتدا سەدان هەزار پۆستی بەدەستهێنا.

 ئەم سەرلێشێواوییە دوای ئەوە هات کە بلۆگەر و نووسەر(Allie Casazza) لە پلاتفۆرمەکەدا بۆ ١٢ هەزار و ٢٠٠ فۆڵۆوەرەکەی ئیدیعای کرد کە کچە ١٤ ساڵانەکەی لە قورگ ئێشەی چاک کردووەتەوە بە خواردنەوەی ئەو شەربەتە کە پێشتر باسمان کرد.

 بەکارهێنەرێکی تر ئامۆژگاری کرد کە کام جۆرە پەتاتە باشترینە بۆ بەکارهێنان بەپێی ئەوەی لە ئەمریکا دەژیت یان بەریتانیا.

 

هەوکردنى لەوزەتێن

هۆشداری بەپەلە

کاتێک ئەو تەحەدایە بەربڵاوبوو، هۆشدارییەکان خرانەڕوو کە نەخواردنی دژە زیندەیی (ئەنتى بایوتیک)بۆ لە ناوبردنى هەوکردن و ئازاری قوڕگ ڕێگە بە بەکتریاکان دەدات بۆ بەشەکانی تری جەستە بڵاوببنەوە و دەتوانێت ببێتە هۆی کۆمەڵێک ئاڵۆزی لەوانە تای ڕۆماتیزمی توند و تای سوور.

 دکتۆر(ئیدی موگل) ناسراو بە Dr Idz لە تیک تۆک ئەو تەحەدایەی وەک یەکێک لە مەترسیدارترین ڤیدیۆکانی بینی کە تا ئێستا بینیبێتی، هۆشداری دەدات لە چارەسەرکردنی منداڵان بەو خواردنەوەیە لە ئەگەری دەرکەوتنی نیشانە توندەکانی قوڕگ.

ڕەنگە ئەم ئاگادارکردنەوانە ئەو بلۆگەرەی کە پێشتر باسمان کرد، ناچار کردبێت ڤیدیۆکە لە ئەکاونتەکەی بسڕێتەوە.

ئاوی پەتاتە بە سادەیی شەربەتی پەتاتەی خاو، و دەتوانرێت بە دانانی پەتاتەیەک لەناو شەربەتکەرێکدا(مەکینەیەکى شەربەت) یان ڕەندەکردنی و گرتنی شەربەتەکەی دروست بکرێت.

ليست هناك تعليقات