-->

بابەتەکان

ئاگاداری ئازاری سنگ بن لەکاتی خەوتندا، ئایا هەمووى نیشانەى جەڵتەیە؟

 ئاگاداری ئازاری سنگ بن لەکاتی خەوتندا، ئایا هەمووى نیشانەى جەڵتەیە؟

 


هەندێک کەس لەکاتی خەوتندا تووشی ئازاری سنگ دەبنزۆرجار هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ تووشبوون بە کۆمەڵێک نەخۆشی،  بۆیە پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆر بکرێت، بەتایبەتی کاتێک دووبارە هەستی پێدەکرێتەوە. چونکە هەندێکجار دەکرێت نیشانەى نەخۆشى مەترسیداربێت.


1- هۆکارەکانی پەیوەست بە دڵ:

أ- جەڵتەی دڵ: ڕوودەدات.

کاتێک خوێنبەرێک کە خوێن و ئۆکسجین بۆ ماسولکەکانی دڵ دابین دەکات توشى گیران دەبێت،

    ئازاری سنگ نیشانەیەکی باو و ئاساییە ئەم کێشەییە.

ب- هەوکردنی دەوری دڵ:

نەخۆشییەکە تووشى کیسی دەوروبەری دڵدا دەبێت،

زۆرجار نەخۆشەکان لە کاتی هەناسەدان یان پاڵکەوتن هەست بە ئازاری سنگ دەکەن.

ج- ئەنجینا(زەبحەت) سنگ :

ئازاری سنگ لە کاتی خەوتندا ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ ئەنجینا سنگ.

  لە ئەنجامی گیرانی خوێنهێنەری تاجی.

 د ـهەوکردنی ماسولکەکانی دڵ:

نەخۆش هەست بە تێکچوونی لێدانی دڵی دەکات،

  جگە لەوەی بەدەست ئازاری سنگەوە دەناڵێنێت،

خراپتر دەبێت کاتێک لەسەر پشت دەخەوێت.

2- هۆکارەکانی پەیوەست بە کۆئەندامی هەناسەدان:

أ-هەوکردنى پلۆریزی(ناوپەنچک):

کاتێک پلۆرا بریندار دەبێت یا توشى هەوکردن دەبێت،

  کە سییەکان دادەپۆشێت و دیواری ناوەوەی بۆشایی سنگ رووپۆش دەکات،

  لەگەڵ هەوکردنەکاندا، دەبێتە هۆی ئازاری سنگ،

کاتى کۆکە، هەناسەدان یان خەوتن خراپتر دەبێت.

ب- هەوکردنى خوێنبەرى سییەکان:

ڕوودانی پەیوەندی بە بوونی خوێن مەینێکەوە هەیە لە خوێنهێنەری دابینکردنی خوێنى سییەکان.

  ڕێگری دەکەن لە ڕۆیشتنی خوێن و ئۆکسجین بۆیان.

ئەمەش دەبێتە هۆی ئازاری سنگ، هاوشێوەی ئازاری جەڵتەی دڵ.

ج- بەرزی فشاری خوێنی سییەکان:

جۆرێکە لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن،

کاریگەری نەرێنی لەسەر خوێنبەرەکانی سییەکان و لای ڕاستی دڵ دەبێت.

نیشانەکانی بریتین لە ئازاری سنگ و لێدانی دڵ بەخێرایى،

لێوی شین و هەناسە تەنگی و ئاوسانی پێیەکان.

د- شێرپەنجەی سییەکان:

ئازاری سنگ دەتوانێت نیشانەی شێرپەنجەی سییەکان بێت.

بە تایبەت ئەگەر لەگەڵ هەناسەدانی قووڵدا چڕتر بێتەوە.

  یان کۆکە یان خەوتن لەسەر پشت.

3- هۆکارەکانی پەیوەست بە کۆئەندامی هەرس

أـ ترشەڵۆکی گەدە: 

نیشانەیەکی باوی GERD گەڕانەوەى ترشەڵۆک بۆناو قوڕک سورینچک.

  بەهۆی پاشەکشەی ترشی گەدە بۆ ناو قوڕگ دروست دەبێت.

ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە سوتانەوە و ئازاری سنگ و قووتدانی قورس.

جگە لە کۆکە و ڕشانەوە.

ب - بەردی زراو:

ئەگەر ئازاری سنگ لە نزیک بەشی سەرەوەی سک بوو،

کاریگەرییەکەی درێژدەبێتەوە بۆ بەشی خوارەوەی پشت، چونکە ئەمە ئاماژەیە بۆ بەردی زراو.

ج- هەوکردنی پەنکریاس: 

ئەم نەخۆشیە دەبێتە هۆی ئازار لە بەشی سەرەوەی سک،

  لەوانەیە کاریگەری خراپی هەبێت لەسەر بەشی خوارەوەی سنگ.

ج- ناڕێکی قوتدان:

حاڵەتێکی نەخۆشییە کە ئەو تێکچوونانە لەخۆدەگرێت کە کاریگەرییان لەسەر،

  لە بەشى سەرەوەی قوڕگ یان خوارەوە بۆ ناو ریخۆڵەباریکە هەیە،

ئازاری سنگ لەکاتی خەوتندا دەتوانێت ئاماژەیەک بێت بۆ تووشبوون بەوکێشەیە.

 


ليست هناك تعليقات