-->

بابەتەکان

ڕێنماییە زێڕینەکان بۆ ڕزگاربوون لە چەوری و بەرەنگاربوونەوەی قەڵەوی

 

ڕێنماییە زێڕینەکان بۆ ڕزگاربوون لە چەوری و بەرەنگاربوونەوەی قەڵەوی

مرۆڤ بە ڕێجیمەکردن کێشێکی زۆر دادەبەزێنێت، بەڵام ئاگاداربە زۆربەی ئەو شتانەی جەستە لەدەستی دەدات ئاو و قەبارەی ماسولکەکانە. ئەم ڕێجیمە ڕێژەی چەوری لەش لە جەستەدا زۆر کەم ناکاتەوە. کاریگەری لاوەکیەکانى ئەم خۆراک کەمرکردنەوەیە زوو خۆى ئاشکرادەکات، کە لە سەرئێشە و لەدەستدانی هاوسەنگی و بۆنی ناخۆشی دەمدا دەردەکەوێت. بۆ ئەوەی مرۆڤ بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی، ئەوە بزانە پێویستی بە کات هەیە لە هەمانکاتدا ڕێکخستنى سیستەمى خۆراک بۆیە زۆر بەکورتى ئاگادار ئەم خاڵانەبە.




  • یەکێک لە باشترین ڕێگاکان بۆ دابەزاندنی کێش خواردنی سەوزە و میوەیە، بەو پێیەی ژمارەیەکی زۆر ڤیتامین و کەمێک وزە و ئاوێکی زۆریان تێدایە بە هەمان شێوە. بەڵام پێویستە ئاوی زۆر بخۆیتەوە بۆ خێراکردنی میتابۆلیزم.

 
  • نەک تەنها چەوریەکان بەرپرسن لە قەڵەوی، بەڵکو کاربۆهیدراتەکانیش بەرپرسن، وەک نانی گەنمی سپی، خواردنی خێرا، یان ژەمەکان کە بڕێکی زۆر شەکریان تێدایە، یان خواردنەوە زۆر شیرینەکان، یان خواردنەوە کحولیەکان کە دوو ئەوەندەی کالۆری تێدایە کە لە شەکرى سپیدا هەیە.
 
  • گۆڕینی خووی خواردنت گرنگە. ڕۆژانە تەنها سێ ژەم بخۆ. نانی بەیانی زۆر گرنگە و پێویستە باش و پڕ بەهاى خۆراکی بێت. بە هێواشی بخۆ، بۆ یارمەتیدانی هەرسکردن. کەمتر لە سەدا ٨٠%ی پێویستی خۆراکەکەت بخۆ هەمیشە ئەوەت لەبیربێت با گەدەت بەتەواوەتى پڕنەبێت. خواردنەکانت لەناو قاپێکی بچووکدا بخۆ.
 
  • ناتوانیت کێشت دابەزێنیت بەبێ جوڵە. وەرزش زۆر گرنگە بۆ هەر مرۆڤێک بەتایبەتى ئەگەرناتەوێت قەڵەوبیت. پێویستە کەسانی سەرەتایی بە ڕۆیشتن و وەرزشکردن لە حەوزە ئاوییەکان دەست پێبکەن. ئەم وەرزشانە دووریاندەخەنەوە لە برینداربوونی بڕبڕەی پشت یان ئەژنۆکان کە زۆرگرنگە ئاگاداریانبیت. پاشان بەردەوام بە لە ڕاکردن یان پاسکیلسواری.

  •  
  •  ئەوەی کەمتر بخەوێت زیاتر هەست بە برسێتی دەکات. پێویستە بەپێی پێویست بخەویت، چونکە کەمخەوی دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی لە کاری هۆرمۆنەکان و میتابۆلیزمی خۆراکدا. ئاستی هۆرمۆنی لێپتین کە بەرپرسە لە تێربوون کەمدەبێتەوە، هاوکات ئاستی هۆڕمۆنی گرێلین کە بەرپرسە لە برسێتی بەرز دەبێتەوە. هەرکەسێک دەیەوێت کێشی دابەزێنێت پێویستە بەشی پێویست بخەوێت، نە زۆر و نە کەم.
 
  • مەلەکردن لە ئاوی سارددا. یان ئاوی سارد. کاریگەری لەسەر چەوری قاوەیی لە جەستەدا هەیە، کە بەتایبەتی و زیاتر دەکەوێتە دەوروبەری حەوز و ماسولکەکانی ڕان و ڕان بەگشتى. پلەی گەرمی ئاو لە ٢٠ بۆ ١٥ کەم بکەرەوە نەک کەمتر. هەرکەسێک بەیانیان لە ئاوی سارد مەلە بکات، میتابۆلیزمی باشترەدەبێت.
 
  • دروستکردنی ماسولکەکانی لەش: ماسولکەکان لەسەدا ٤٠ی کێشی لەش پێکدەهێنن. سێ هێندەی شوێنە چەورەکان چەورى دەسوتێنن. ماسولکەکان درێژایی کاتژمێر چەوری دەسوتێنێت. باشترین بکوژى چەوریەکانە. تا ماسولکەکان لە جەستەدا زیاتر بن، چەوری لەش زیاتر کەمدەبێتەوە.

  •  فشاری دەروونی دەبێتە هۆی هەستکردن بە برسێتی. کەمکردنەوەی فشار هۆکارێکی گرنگە بۆ نەهێشتنی خۆراکی ناتەندروست. مرۆڤ بۆ ئەوەى لە سترێس ڕزگاری بێت پەنا بۆ خواردنی خواردن دەبات کە پێویستی پێی نییە. فشاری دەروونیت کەم بکەرەوە و زیاتر لەوەی پێویستت پێیەتی خواردن ناخۆیت.
 
  • لە کۆتاییدا، لە کاتى برسێتیدا بازاڕمەکە. کاتێک تێر بوویت دوای نان خواردن بکڕە، بەو پێیەی زۆرێک لەو شتانەی کە لە کاتی برسیبووندا دەیکڕیت پێویستت پێیان نییە و تەنها لەبەر برسێتی بێئاگایانە دەیکڕیت.

ليست هناك تعليقات