-->

بابەتەکان

چۆن واز لە هەستکردن بە فۆبیای کۆمەڵایەتی بەرامبەر مرۆڤەکان دێنیت؟

چۆن واز لە هەستکردن بە فۆبیای کۆمەڵایەتی بەرامبەر مرۆڤەکان دێنیت؟

ڕەنگە زۆرجار هەست بکەیت وەک ئەوەی تاکە کەسیت لە جیهاندا بەدەست فۆبیای کۆمەڵایەتییەوە دەناڵێنیت، بەڵام ئەمە بە تەواوی پێچەوانەی واقیعی دەوروبەرتە، و دەتوانین دڵنیات بکەینەوە کە ئەمە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕاستی نییە، و لە ڕاستیدا هەستکردنە فۆبیای کۆمەڵایەتی شتێکە جارجارە بەسەر هەمووماندا دێت.

 


چۆن واز لە هەستکردن بە فۆبیای کۆمەڵایەتی دێنیت؟

لە ڕێگەی ئەم دێڕانەی خوارەوە، لێرەدا چەند ئامۆژگاری و مەشق دەخەینەڕوو کە هیوادارین یارمەتیت بدەن دەست بکەیت بە ئاراستەکردنی کارلێکە کۆمەڵایەتییەکانتان، بۆ ڕزگاربوون لە فۆبیای کۆمەڵایەتی:

 

1ـ تەنها خۆت بە، لاسایى کەس مەکەرەوە:

تەنها خۆتبە لاسایى کەس مەکەرەوە

یەکێک لە خراپترین کارەکان کە دەتوانیت لە بازنەی کۆمەڵایەتی خۆتدا بیکەیت ئەوەیە کە هەوڵبدە لاسایی هەر کەسێک بکەیتەوە جگە لەوەی کە خۆتبیت.

ئەمەش هەمیشە بەبێ مەبەست ڕوودەدات و کەسانی دەوروبەرت، پەیوەندییەکی نزیکت لەگەڵتدا هەبێت یان نا، یەکسەر هەستی پێدەکەن، ئێمەش وەک مرۆڤیش زۆروریاین لەوەی بزانین کەی ئەوانی تر ڕاستگۆدەبن یان نا، هەروەها زۆر ئاسانە بۆ دەستنیشانکردنی نمایشکردن کەسێک وەک ئەوەی پێی دەڵێن، بۆیە پێویستە بەردەوام خۆت بیت لاسای کەس مەکەرەوە.

دەتوانیت بە شێوەیەکی ئاسایی بژیت بەبێ ئەوەی لاسایی هیچ کەسێک بکەیتەوە بە پەیڕەوکردنی چەند هەنگاوێکی ئاسان و سادە، بۆ نموونە ئەگەر بۆت دەرکەوت کە دەتەوێت قسە بکەیت، بەڵام هیچ شتێکت نییە کە زیادکەیت بۆ بابەتەکە، ئەوا ناچار نابیت بەشداری گفتوگۆکە بکەیت بێدەنگى یان گوێگرتن هەڵبژێرە، و کەسیش بەپێی ژمارەی ئەو جارانەی کە بەشداریت لە گفتوگۆکەدا کردووە حوکمت لەسەر نادات بەڵکو لەسەر بیرۆکەکانت حوکمت لەسەردەدەن، و لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە نائاسایی بوون تەنها لەبەر ئەوەنیە کە تۆ دەنگ بەرزترین کەسیت لە ژوورەکەدا.

2ـ شێوازى بیرکردنەوەت بگۆڕە:

شێوازى بیرکردنەوەت بگۆڕە

ئەگەر تووشی فۆبیای کۆمەڵایەتی بوویت، ڕێگە مەدە خۆت وەک کەسێکی نائاسایی کۆمەڵایەتی ناوزەد بکرێت و پێناسە بکرێت، بۆ خۆت دان بەوەدا بنێ کە ناڕەحەتی کۆمەڵایەتی شتێکە کە لەگەڵیدا خەبات دەکەیت و لەبری ئەوەی خۆت بەو شێوەیە ناوزەدبکەیت، کار لەسەر چاککردنەوەی خۆت بکە.

ئەگەر هیچ هەنگاوێک نەنێیت بۆ یارمەتیدانی باشترکردنی دۆخەکەت، هەمیشە لە توێکڵی تەنیاییدا گیر دەخۆیت، هەمیشەش ئەو کەسە دەبیت کە لە هەر کۆبوونەوە و کۆمەڵەێک یان هەموو کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵایەتی دەترسیت.

لەبری ئەوە سەرنجت بگۆڕیت بۆ کارکردن لەسەر باشترکردنی سیفەتە کۆنەکانت چاکردنیان، ئەوە دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ بەدەستهێنانی ئەو متمانەیە کە زۆر پێویستە.

3ـ پرسیار لە خۆتبکە بۆچى؟




خاڵی دەستپێکی باش کاتێک دەست پێدەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەت ئەوەیە کە ئەو پرسیارە سادەیە لە خۆت بکەیت کە بۆچی لە پلەی یەکەمدا هەست بە فۆبیای کۆمەڵایەتی دەکەیت.

پێدەچێت کارێکی بچووک بێت، بەڵام پرسیارکردنى ئەم جۆرە پرسیارانە لەخۆت ڕەنگە دەرگای دیکە بکاتەوە بۆ ئەوەی باشتر لە خۆت تێبگەیت.

پێت وایە کەسێکی هەمیشە هەست بە فۆبیای کۆمەڵایەتی دەکەیت، چونکە وەک ئەوانی تر بەناوبانگ نیت؟ یان لەبەر ئەوەی هەست دەکەیت هیچ شتێکی گرنگت نییە بۆ زیادکردنی گفتوگۆکان؟گەیشتن بە ڕەگی هۆکاری دڵەڕاوکێیەکەت ئاسانکارى دەکات بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک کە پێتوایە پێویستە کار لەسەر بکەیت.

 

4ـ سەرنجت لەسەر کەسانی تر بێت!

سەرنجت لەسەر کەسى بەرامبەرت بێ

هەڵەیەکی باو کە مرۆڤەکان دەیکەن کاتێک خۆیان لە دۆخێکی نائاسایی کۆمەڵایەتیدا دەبیننەوە ئەوەیە کە زیادەڕەوی لە شیکردنەوەی دۆخەکە دەکەن، یان هەموو شتێک هەڵدەگرن کە دەیڵێن یان دەیکەن، بۆ ئەوەی هەست بە ناڕەحەتی بکەن هەمیشە لە ڕابردوودادەژین، و ئەنجامدانی ئەو کارە دەبێتە هۆی زیاتر فشار و دڵەڕاوکێ، ئەمەش بێگومان هەستەکانت زیاددەکات کە تۆ لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە نائاسایی بیت.

بەڵکو بە هەموو تواناتەوە هەوڵبدە هەموو سەرنجەکانت لەسەر ئەو شتانە چڕبکەیتەوە کە کەسی بەرامبەر چی دەڵێت و وێنا دەکات، و بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە بەو مانایەیە کە خۆت بە مۆبایلەکەتەوە سەرقاڵمەکە لە خۆتى دوور بخەرەوە لەکاتى گفتوگۆدا، هەروەها پێویستە هەموو هەوڵێک بدەیت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر کەسێک کە بەرکەوتەی لەگەڵیدا، بەو مانایەی کە تۆ گرنگییەکی پێویستیان پێدەدەیت لە کاتی گفتوگۆکەدا، چاوببڕە چاوى لەکاتى قسەکردندا کە سەرنجیان لەسەر ناوەڕۆکی وتارەکە بێت و بەم شێوەیە وەڵامی گونجاوت دەبێت بۆ قسەکانی.

بەم کارە مێشکت لە بیرکردنەوە خراپەکان لادەبات و ڕێگەت پێدەدات ڕاستگۆیانەتر و ئاسانتر کارلێک لەگەڵ کەسانی تردا بکەیت.

 

5ـ مەشق بکە کە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە نائاسایی نەبیت.

ەشق بکە کە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە نائاسایی نەبیت.

درک بەوە بکە کە زاڵبوون بەسەر مەیلە نائاساییە کۆمەڵایەتییەکان شتێک نییە کە بە شەوێک ڕووبدات، هەروەها گرنگە سەبرت لەگەڵ خۆتدا هەبێت، بەڵام گرنگە بەردەوام بیت لە مەشقکردن لەسەر پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەگەڵ کەسانی دیکە.

لەکاتێکدا ئەمە ڕەنگە کەمێک زەحمەت بێت، بەڵام بەڵێنتان پێدەدەین کە تا زیاتر ئەوە بکەیت، کەمتر دەترسیت لە ئەزموونکردنی فۆبیای کۆمەڵایەتی.

 سروشتی بنەڕەتی مرۆڤە کە هەرکاتێک خۆمان لە شتێک بەدوور بگرین تەنها لەبەر ئەوەی هەست بە دڵەڕاوکێ و سترێس دەکەین لەو بارەیەوە، لە کۆتاییدا لە گۆشەگیری کۆمەڵایەتیدا خۆماندەبینینەوە.

 بۆیە باشترین ئامۆژگاری کە دەتوانین بیدەین بە کەسێک کە بەڕاستی لە خەباتدایە بۆ ئەوەی هەست بە ئاسوودەیی بکات لە شوێنە کۆمەڵایەتییەکاندا ئەوەیە کە ڕۆژانە مەشقی قسەکردن لەگەڵ خەڵکدا بکات، جا گفتوگۆکە کورت بێت یان درێژ، ئەوە پەیوەستە بە تۆوە، تەنها دڵنیابە کە لەسەرئەکارە رۆژانە بەردەوامبى.

 

6ـ مەترسە لە داوای یارمەتی.

مەترسە لە داوای یارمەتی


هەستکردن بە فۆبیای کۆمەڵایەتی شتێک نییە کە دەبێت بە تەنیا مامەڵەی لەگەڵ بکەیت، بۆیە مەترسە داوای یارمەتی لە کەسانی دیکە بکە، بەتایبەتی ئەگەر هەستتکرد بە بێدەسەڵاتی لەو بارەیەوە.

 جا تۆ دەستت بۆ هاوڕێیەکت، چارەسەرکەرێکى دەروونى، خزمێک یان هاوکارێکت هەڵبژێریت، نابێت لەو بارەیەوە خۆت لێلابدەیت، قسەکردن لەگەڵ کەسێک ڕێگەیەکی زۆر باشە بۆ کەمکردنەوەی هەر هەستێکی فشاری دەروونی لەکاتی پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسانی تردا، لەوانەیە بۆت دەرکەوێت کە یەکەم گفتوگۆیە بە تەنیا هەستێکی زۆر باشترت پێدەبەخشێت. دڵنیابە کە بە تەواوی بە کەسەکە بڵێیت چی دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و داوای پشتگیری لێبکە.

 

7ـ ئاگاداری زمانی جەستەت بە.

ئاگاداری زمانی جەستەت بە.

هەروەها گرنگیدان بە زمانی جەستەت خاڵێکی زۆر گرنگە، بەزۆری لەلایەن ئەو کەسانەوە پشتگوێ دەخرێت کە بەدەست دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی و هەستکردن بە شەرمەزاری کۆمەڵایەتییەوە دەناڵێنن، هەندێکجار لەوانەیە لە زمانی جەستەتەوە دەربکەوێت کە هەست بە شەرمەزاری یان دەمارگیری دەکەیت، بۆیە تۆ پێویستە دەمارەکانت ئارام بکاتەوە لەکاتێکدا لە کۆبوونەوەکاندایت.

 

لە کۆتاییدا هیوادارین ئامۆژگاری و مەشقەکانی پێشوو یارمەتیدەر بن بۆ ئەوەی بتخەنە سەر ڕێگای ڕاست بەرەو هەستکردن بە کەمى، لە ڕووی کۆمەڵایەتی و بوون بە کەسێکی کۆمەڵایەتی وەک لە پێشوو، و هەمیشە لەبیرت بێت کە زاڵبوون بەسەر دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتیدا مەشق و کۆڵنەدانی دەوێت، تەنها بەردەوام بە لە کارکردن لەسەری و تۆ لە کۆتاییدا سەرکەوتوو دەبێت. 


ليست هناك تعليقات