-->

بابەتەکان

دوبەی میوانداری زنجیرەیەک زیادکردنی خشڵى مۆدێرن و هاوچەرخ دەکات

دوبەی میوانداری زنجیرەیەک زیادکردنی خشڵى مۆدێرن و هاوچەرخ دەکات

 

کۆمپانیای (سۆتیبی) یەکەم زنجیرەی خشڵیى مۆدێرن و هاوچەرخ لە دوبەی دەخاتە بازاڕەوە، بە ئامادەبوونی دیزاینەری زێڕینگەریی خاوەن خەڵات (نادین غوسن)، لە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ئازارەوە.

بە کۆکردنەوەی خشڵى جوان، کە نوێنەرایەتی یەکەم بەشداریکردنی غۆسن لە ناوچەکەدا، (ماڵى سۆزیبی) «دار سوذبيز» گفتوگۆیەکی بەردەوام لەگەڵ هەندێک لە زەڕەنگەری دیارەکان دەکاتەوە کە جێپەنجەی خۆیان لەم پیشەسازییەدا تۆمارکردووە.

 

ئەمە یەکەمجارە کە خانوویەکی  مەزادکردن پێشەنگ، زنجیرەیەکی پێشانگای لەم جۆرە تەرخان بکات بۆ بەرەوپێشبردنی زێڕینگەرە جوانەکانی ئامادەبکات، بۆ ئەو دیزاینەرە ناوازانەى کە چێژ لە کاری دەستی و داهێنان وەردەگرن.

 

 زنجیرە داهێنەرەکە پێشانگایەکی فرۆشتنە کە کاری دەستی بۆ ژمارەیەک دیزاینەری زێڕینگەریی لوکس لەخۆدەگرێت لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا، نەک تەنها لە دوبەی، بەڵکو لە هەر شوێنێک کە (سۆزیبی) بنکەى هەبێت لە سەرانسەری جیهاندا ئامادەیە.

 

 

 

هەموو پارچەکان کە نرخەکانیان لە ٥ هەزار دۆلارەوە دەست پێدەکات تا ٥٠٠ هەزار دۆلار، لە پێشانگاکەدا دەستبەجێ دەتوانرێت بکڕێن، یان بە شێوەی ئۆنلاین لە ماڵپەڕی Sothebys.com.

 

 

 نادین غۆسن دیزاینەرێکی بەناوبانگى زێڕینگەرییە، ئەم ناوبانگەشى لەوەدێ کاتێک خشڵی چاوەڕواننەکراو و نائاسایی دروستکرد کە ئیلهامێکی لە شتە ئاساییەکانەوە وەرگرتووە، وەک هەمبەرگەر، پارچەیەک لە یاری لێگۆ یان قەڵەم. هەندێک لە ئەستێرە و کەسایەتییە دیارەکان، وەک: (بیۆنسێ، ئەلیشا کیس، ئاریانا گراندە و ئایکۆنی کۆچکردووی پیشەسازی مۆدە کارل لاگەرفێڵد)، خشڵەکانی غۆسن سەرنجی ڕاکێشاون، هەروەها هەڵبژاردەیەکی تەواو بوو بۆ کردنەوەی یەکەم پێشانگای مۆدێرن و هاوچەرخ زنجیرەی زێڕینگەریی.

 دوبەی دەبێتە یەکەم شوێنی (سۆتیبی) لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە پارچە زێڕینگەرییەکانی کۆمەڵە سەرسوڕهێنەرەکانی نادین غوسن نمایش بکات و بیفرۆشێت، لەنێویاندا کۆمەڵە نوێیەکەی کە ناوی داهێنەرانەی "یوتێنسیل"ی لەسەرە، بەو پێیەی بە کارلێکێکی جوان دادەنرێت لە نێوان زەڕەنگەری جوان و کەلوپەلی جوان .


 

 دوای نادین غوسن، دوو دیزاینەری زێڕینگەریی هاوچەرخ بانگهێشت کران بۆ بەشداریکردن لە پێشانگای سۆزیبی دوبەی لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا، ئەوانیش بە ڕێککەوت(ڕالف ئەلمەسری و تۆماس دۆنۆچێک)، لە کاتێکدا ئامادەکارییەکان بۆ بەشداریکردنی دیزاینەرانی داهێنەریش بەردەوامن، وەک: (ستۆدیۆی ڕێن، فێنگ گای (فێنگ جەی)، هانا مارتن، سیلڤیا فورمانۆڤیچ و لۆلا فێنهێرست) لە دوبەی سۆزیبی و هەروەها لە پێشانگەکانی تری ماڵەکەدا  زیاتر بخوێنەرەوە.


ليست هناك تعليقات