-->

بابەتەکان

(5) ئامۆژگاری بەنرخ، تا ببیتە کەسێکی بەیانیان.

 (5) ئامۆژگاری بەنرخ، تا ببیتە کەسێکی بەیانیان.

ئایا خۆزگە دەخوازیت خۆت بکەیتە کەسێکی بەیانیان، و کاتژمێری زیاترت هەبێت بۆ کارکردن لەسەر ئەرکەکانت یان ئامانجەکانت بە درێژایی ڕۆژ؟ دەزانم ڕەنگە ئەمە لە ئێستادا بۆ تۆ ناڕاستەقینە دەربکەوێت، بەڵام بوون بە کەسێکی بەیانیان قورس نییە، و پێویستت بە ڕێژەیەک زۆر قاوە نییە بۆ ئەوەی ڕۆژەکە بە باشی تێپەڕێنیت، بەڵکو مەشق، لە خۆبردوى دەوێت.

 


چۆن دەبیتە مرۆڤی بەیانیان؟

بۆ ئەوەی خۆت ڕابهێنیت بۆ ئەوەی بەیانیان زوو هەستن، بەردەوام بە لە خوێندنەوە بۆ ئەوەی بزانیت چۆن دەتوانیت ببیتە کەسێکی بەیانیان.

خەوێکی باش بخەو

ئەگەر دەتەوێت کەسێک بیت کە بەیانیان زۆر چالاکانە لە خەو هەڵدەستێت، پێویستە ڕۆژانە بڕێکی گونجاو خەوی تەندروست بەدەست بهێنیت. چونکە ئەو کەسانەى بەباشى ناخەون هەمیشە هەست بەماندوێتى و تێرنەبووندەکەن.

ڕەنگە پێویست بکات زوو بخەویت، بەڵام لە سەرەتادا ناتوانیت:

باشتر وایە هەموو ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دەوروبەرت دابنێیت یان لێیاندورکەویتەوە، لەهەمانکاتدا لە هەر شتێک کە کار یان کارە تەواونەکراوەکانت بیر دەخاتەوە با ئەمە (لانی کەم ٤٥ خولەک پێش خەوتن) ئەنجامدە.

تیشکی شینی مۆبایلە زیرەکەکان ئاماژە بە مێشکت دەدات کە پێویستە بەئاگا بمێنیتەوە و خەوتن قورستر دەکات، لەبری ئەوە کتێبێک کاغز بخوێنەرەوە.

یەکێکی تر لە کارە ئارامکەرەوەکان کە دەکرێت پێش خەوتن ئەنجامیدەیت حەمامێکی گەرمە (نەک زۆرگەرم)، ئاوی گەرم هەستێکی قووڵی ئیسراحەت پێدەبخشێ.

 ڕۆتینی بەیانیان دروست بکە

ڕۆتین باشترین ڕێگایە بۆ ڕاهێنانی خۆت بۆ ئەنجامدانی هەر کارێک، خۆت ڕاهێنە بۆ ئەوەی هەموو بەیانیەک لە دەوروبەری هەمان کاتدا لە خەو هەڵبستیت، بە کۆتایی هەفتەشەوە.

با بڵێین تۆ ڕاهاتوویت لە دەوروبەری کاتژمێر ٩ی بەیانی لە خەو هەڵبستیت، بەڵام دەتەوێت کاتژمێر ٧ لە خەو هەڵبستیت، دەستپێبکە بە دانانی زەنگی ئاگادارکردنەوەکەت بۆ کاتژمێر ٨:٣٠ و هەر چەند ڕۆژ جارێک ١٥ بۆ ٣٠ خولەک کەمتریکرەوەتا ئەنجامەکە دەپێکیت.

ئەگەر هەموو بەیانیەک مەیلی خەوتنت هەبوو، یا بە قورسى هەڵدەستیت لە خەو، ئەوا تۆنی زەنگەکە بگۆڕە و مۆبایلەکەت زیاتر لە جێگاکەت دوور بخەرەوە، ئەمەش ناچارت دەکات لە جێگاکەت هەڵبستیت بۆ ئەوەی زەنگی ئاگادارکردنەوەکە بکوژێنیتەوە، هەندێکجاریش بەسە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات خێراتر لە خەو هەڵبستیت.

 


ڕۆژەکەت بە جوڵە و ئەنجامدانی شتێکی خۆش دەست پێ بکە

بۆ ئەوەی بەیانیان بە وزە لە خەو هەڵدەستیت، هەندێک ڕاهێنانی بەیانیان یان هەندێک ڕاهێنانی سادە بە زوویی دوای لە خەو هەڵسان ئەنجامبدە، چونکە بە شێوەیەکی سروشتی وا دەکات هەست بە وزەی زیاتر بکەیت.

ئەگەر توانیت هەوایەکی پاک وەربگرە، پاشان دوشێکی خێرا بگرە و ١٥ خولەک بەسەر بەرە بۆ ئەنجامدانی شتێکی خۆش، ئەمەش وا دەکات چاوەڕێی لە خەو هەڵسان بیت.

 


نانی بەیانی بەسوود بخۆ

نهێنی وزەی بەیانیان بریتییە لە خواردنی نانی بەیانی تەندروست و هاوسەنگ، خواردنی نانی بەیانی تەندروست کە دەبێتە هۆی تەندروستی و کێشێکی تەندروست بۆ جەستە، هەروەها خۆراک بە جەستەت دەدات بە هەموو ئەو ماددە خۆراکی و ڤیتامینانەی کە پێویستیانە بۆ ئەوەی بە درێژایی ڕۆژ بەردەوام بێت.

 


پلانی بەیانیان دابنێ

ئەگەر بڕیارت دا ببیتە کەسایەتی بەیانیان، هەنگاوێک زیاتر بیبە و دەست بکە بە پلاندانان بۆ ڕۆژەکانت، ئەمەش تەنها چەند خولەکێکی دەوێت و زۆر گرنگە بۆ ڕۆتینێکی تەندروست لە بەیانیاندا، چونکە هەست بە بەرهەمهێنانی زیاتر دەکەیت لە ڕۆژدا.

 

سوودەکانی زوو لە خەو هەڵسان

زوو بەخەبەرهاتن چەندین سوودی هەیە کە دەتوانیت لە ژیانتدا هەستی پێبکەیت، و لێرەدا دیارترینی ئەم سوودانە دەخەینەڕوو:

 


باشترکردنی کارکردنی مەعریفی

ئەوانەی زوو هەستن زیاتر سەرنجیان لەسەرە و زیاتر وریا و وزەبەخش بن بە درێژایی ڕۆژ، ئاگاداربە پەیوەندییەکی ئەگەری لە نێوان زوو هەستانەوە و سەرکەوتندا هەیە.

توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٠ دەریخستووە کە کەسانی بەیانیان زیاتر چالاکن و ئامانجیان هەیە، توانای چارەسەرکردنی کێشەیان بەهێزە و لە قوتابخانەدا ئاستێکی باشیان هەیە.

 


باشترکردنی کوالێتی خەو

خەوی گونجاو و بەردەوام پەستانی خوێن و بەرگری لەش و کارە سەرەتاییەکانی مێشک و باری دەروونی باشتر دەکات و کات دەدات بە جەستەت بۆ ئەوەی خۆی چاک بکاتەوە.

هەروەها زووتر لە خەو هەڵسان زووتر خەوتن ئاسانتر دەکات، هەروەها پاراستنی بەردەوامی خەوتن و کاتەکانی بەئاگابوونەوە، ڕیتمی ڕۆژانەت ڕێکدەخات و دەبێتە هۆی قووڵتر خەوتنی شەوانە.

 ئەو کەسانەی خشتەی خەوتنیان ڕێکوپێک هاوسەنگە لە ڕۆژدا کەمتر ماندوو دەبن، لەلایەکی ترەوە ئەو کەسانەی درەنگ بەخەبەر دەمێننەوە ئەگەری تێکچوونی خەویان زیاترە و بە بەردەوامی ماندوو دەبن.

ليست هناك تعليقات