-->

بابەتەکان

ترسی وەسوەسەیی لە قسەی خەڵک: چۆن ڕزگارمان بێت لێی؟

 

ترسی وەسوەسەیی لە قسەی خەڵک: چۆن ڕزگارمان بێت لێی؟



گرنگی بە بۆچوونی ئەوانی تر بەرانبەرت مەدە ئەگەر ئاواتەخوازی گەشەکردن و داهێنان و سەرکەوتنت لە نێوان ئەوانی تردا، چونکە کاریگەری ڕەخنە و بۆچوون و قسەی نەرێنی دەبێتە هۆی بەربەستت و کاریگەری لەسەر دەستکەوت و بیرۆکەکانت دەبێت، بەجۆرێک کە وابکات تۆ هەست بە بێزاری دەکەیت و خولیاکەت لەدەست دەدەیت، بەڵام چۆن ڕزگارت دەبێت لە ترسی قسەی خەڵک؟

 


چۆن ڕزگارمان بێت لە ترسی وەسوەسەیی لە قسەی خەڵک؟

لە هیچ کەسێک مەپرسە بۆچوونی خۆی لەسەر تۆ، مەترسە لە ڕەتکردنەوەت، هەروەها خەمی بۆچوونی خەڵک بە گشتی مەخۆ، بەتایبەت ئەگەر ڕەخنەگر، ئازاربەخشبن، یان نەرێنی بێت، زۆربەی کات کۆمێنتی نەرێنی لە کەسانی نەرێنی دێت، و ئەوان بنیاتنەر نین، ترس لە قسەی خەڵک بەربەستى گەورەت بۆ دروستدەکات.

 


لەبیرت بێت مرۆڤەکان زۆر گرنگی بە دەوروبەریان نادەن

خەمی خۆت و بیرکردنەوەت مەخۆ کە خەڵک چی لەسەرت دەڵێن ئەگەر بە شێوازێکی دیاریکراو مامەڵە بکەیت، لەبیرت بێت کە هەموو کەسێک سەرقاڵی خۆیەتی و ئەوانی تر زۆر گرنگی پێنادەن، بۆیە گرنگییەکی زۆر بەو بابەتە مەدە، ئەگەر کەسێک شتێکت پێ بڵێت کە تۆ حەزت لێی نییە، بە بۆچوونێکی زوو تێپەڕ بیزانە و گرنگی پێ مەدە.

 


لەبیرت بێت جگە لە تۆ کەس ژیانت ناژی

ڕەنگە هەموو کەسێک بۆچوون یان بیرۆکەی جیاواز بێت لە بیروبۆچوونەکانی تۆ، بەڵام تاکە کەسێک کە دەزانێت چی باشترینە بۆ تۆ تۆخۆتیت، هەڵەکە چونکە هەمیشە لە بۆچوونی کەسانی تر فێر نابیت، بەڵکو لە دوای تێپەڕین بە ئەزموونەکانت فێری دەبیت و... دووبارە و سێبارە شکست دێنن کێشەنیە.


متمانەت بەخۆت بەرز بکەرەوە

هەمیشە متمانە بەخۆبوون و هەڵسەنگاندنی خۆت بەرزبکەرەوە، ئەوەت لەبەرچاو بێت کە ڕەنگە هەمیشە خەڵک ڕەخنە لە بیروباوەڕ و کردارەکانت بگرن، بۆیە ئەگەر بۆچوونەکانیش زۆر بن، نیگەران مەبە، و متمانە بەخۆبوونت دروست بکە و بەهای بۆ دابنێ.

 


کەسانی نوێ بناسە

گرنگی بەو بۆچوونە نەرێنییە مەدە کە کەسانی تر بەرامبەرت دەریدەبڕن، و چێژیان لێ وەرناگرن یان گرنگییان پێ مەدەن، و بەردەوام بن لە ناسینی کەسانی نوێ و قسەکردن لەگەڵیان و هەمیشە گوێ لە زیاتر لە دیدگایەک بگرن، چونکە تا کەسانێکى زیاتر ببینن لە ژیانتا، زیاتر تێدەگەیت کە هەموو کەسێک بۆچوونێکی جیاوازی هەیە لە ئەوی دیکە، بەڵام ئەو بۆچوونەى تاکە شتێک کە بۆ تۆ گرنگە، و دەتوانیت کۆنتڕۆڵی بکەیت، بۆچوونی خۆتە.



هەوڵ مەدە بیرکردنەوەی کەسانی تر بگۆڕیت

کات و وزەکانت بەفیڕۆ مەدە لە هەوڵی گۆڕینی بیروڕای کەسانی تردا، بەڵکو سەرنجت لەسەر گۆڕینی بیرکردنەوەکانی خۆت بێت، و هەمیشە هەوڵبدە پابەند بیت بە بۆچوونەکانتەوە و گرنگی بە قسەی کەسانی تر مەدە، ناتوانیت وا لە هەمووان بکەن خۆشیان بوێن گرنگ نییە چی دەکەیت.

 

خۆت بە کەسانی ئەرێنی و پشتیوان دەورەبدە

هەمیشە گرنگی بە بۆچوونی کەسە نەرێنییەکان مەدە، تەنانەت ئەگەر یەکێک لە هاوڕێکانت یان ئەندامانی خێزانەکەت بێت، و پابەندبە بەو کەسە ئەرێنیانەی کە گوێت لێدەگرن و گرنگی بە کاروبارەکانت دەدەن، و بە هەموو ڕاستگۆییەکەوە بۆچوونی خۆیان بەرامبەرت دەردەبڕن، بەڵام بە شێوەیەکی ئەرێنی و پشتیوان و بێ زیان.

ليست هناك تعليقات