-->

بابەتەکان

چۆنیەتی لابردنی بۆیاخ لە قژ هەنگاو بە هەنگاو بەماددە سروشتیەکان

 

چۆنیەتی لابردنی بۆیاخ لە قژ هەنگاو بە هەنگاو بەماددە سروشتیەکان

ڕەنگە هەندێک لە خانمان نیگەران بن لە لابردنی بۆیاخى سەر قژيان، چونکە ئەو ماددانەی کە بۆ لابردنی بەکاردێن زیانی زۆریان هەیە و زیانێکی زۆر بە قژ دەگەیەنن، بەڵام ڕێگەی سروشتی هەیە کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ لابردنی بۆیاخەکە لەسەر قژ بەبێ ئەوەی زیانێکی بەرچاو بە قژ بگەیەنێت ، واتە بە ڕێگەى سروشتى:

 


ڕێگاکانی لابردنی بۆیاخ لە قژ بە ڕێگەی سروشتی:.

بۆ ڕزگاربوون لە ڕەنگی بۆیاخێکى نەشاز، دەتوانرێت هەندێک کەرەستەی سروشتی بەکاربهێنرێت، بەپێی ماڵپەڕی ستایل کرێز بۆ تەندروستی و جوانی، چەند تێکەڵەیەکی سروشتی هەیە بۆ لابردنی بۆیاخ لەسەر قژ:

 

سۆدەی نان بۆ لابردنی بۆیەی قژ: 

پێویستت بە (2 کەوچک گەورە سۆدەی نان و نیو کوپ ئاو و کەوچکێک سرکەی سێو و 5 دڵۆپ زەیتی سروشتی) پێویستە. هەنگاوەى یەکەم سۆدەی نان لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکە و بیدە لە قژت و بۆ ماوەی ١٠ خولەک بەجێی بهێڵە، پاشان قژت بشۆ و لە تێکەڵەکە پاکی کەرەوە، دوای ئەوە سرکەی سێو لەگەڵ زەیت و ئاو تێکەڵ بکە و قژتى پێ بشۆ بەجۆرێک کە وابێت شۆردنی کۆتایی بۆ قژەکە ئەم تێکەڵەیە پێویستە لە ٣ بۆ ٤ ڕۆژی لەسەریەک بەکاربێت.


سۆدەی نان بە ئاوی لیمۆ بۆ لابردنی بۆیەی قژ: 

پێویستت بە (دوو کەوچک ئاوی لیمۆ و دوو کەوچک سۆدەی نان) دەبێت. پێکهاتەکان پێکەوە تێکەڵ بکە، پاشان بیدە لە قژ بۆ ماوەی(١٥-٢٠) خولەک، پاشان قژت بە باشی بە شامپۆ بشۆ، ئەم ڕێگایە دەتوانرێت بۆ ماوەی (٣-٤)ڕۆژ لەسەریەک دووبارە بکرێتەوە.


خوێی ئیپسۆم[1] لەگەڵ سۆدەی نان بۆ لابردنی بۆیەی قژ: 

پێویستت بە (یەک کەوچک خوێی ئیپسۆم و کەوچکێک سۆدەی نان و کوپێک ئاوە). پێکهاتەکان لەناو قاپێکدا بەباشی تێکەڵ بکە تا دەتوێنەوە، پاشان شلەکە بدە لە قژت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک، دوای ئەوە قژت بە شامپۆ بەباشی بشۆ، ئەم ڕێگایە دەکرێت ٣ یان ٤ ڕۆژ لەسەریەک دووبارە بکرێتەوە.



کاریگەرییە خراپەکانی لابردنی بۆیاخ لە قژ بە ماددە کیمیاییەکان:

با بەکارهێنانی ماددە کیمیاییەکان بۆ لابردنی بۆیاخ لە قژ دوا ڕێگابێت پەناى بۆ بەرى، بەپێی سایتى ویکی هۆو، چونکە کۆمەڵێک زیان بە قژ دەگەیەنێت، کە ئەمانەی خوارەوەن:

 

  1. ڕەق و توند وزبرە بۆ قژ.
  2. دەبێتە هۆی لاوازی و ناسکی قژ.
  3. دەبێتە هۆی شکانی سەری موەکان.
  4. لەوانەیە توشى هەستیارى توند ببیت.

 



ئامۆژگارییەکانی چاودێریکردنی قژ دوای لابردنی بۆیاخ:

  •   پێویستە لەکاتی ئەنجامدانی پرۆسەی لابردنی ڕەنگەکان حەمامێکی زەیت یان کرێمی شێدارکەرەوە بەکاربهێنیت، چونکە ئەم شێوازە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری لابەرى بۆیاخى قژەکە و کەمکردنەوەی وشکبوونەوە و زیانەکانی.
  •   دوای تەواوکردنی لابردنی ڕەنگی قژ، پێویستە بەردەوام بێت لە دروستکردنی حەمامە زەیتییەکان بۆ قژت، دوو بۆ سێ جار لە هەفتەیەکدا.
  •   بڕینی کۆتاى موەکان ئەوانەى توشى تێکچوون و دابەشبوون هاتون.
  •   دوور بکەوەرەوە لە شۆردنی قژت هەموو ڕۆژێک بۆ ئەوەینەبیتە هۆى داماڵینى زەیتە سروشتییەکان لە پێستى سەرت کە خۆراک پێدەرى قژن.
  •   بۆیەی قژ بە ڕەنگی بەهێز هێواش هیواش کاڵ بکەرەوە، کە زۆر پێویستی بە پرۆسەی لابردنێکى گران نەبێت.
  •   شامپۆیەک بەکارمەهێنە کە کلۆریدی سۆدیۆم و ئامۆنیا لەخۆبگرێت، چونکە مادەی بەهێزن و دەبنە هۆی وشکبوونەوە و لاوازی قژ.

وەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا، پرۆسەی لابردنی بۆیەی قژ دەتوانرێت بە بەکارهێنانی ماددە سروشتییەکان ئەنجام بدرێت کە کاریگەرییەکی مامناوەندیان لەسەر قژ هەیە و زیانی پێناگەیەنێت وەک ماددە کیمیاییە زیانبەخشەکان، هەروەها پرۆسەی لابردنی بۆیەى قژ کۆمەڵێک شت پەیڕەو دەکات کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت بۆ پاراستنی قژ لە تێکچوون و کەمکردنەوەی کاریگەری لابردنی ڕەنگی لێی.




[1] ـ بریتیە لە کبریتاتى مەگنیسیۆمى ئاوى(MgSO4·7H2O) خوێى ئینگلیزیشى پێدەڵێن، لە ئاودا دەتوێتەوە دەوڵەمەندە بەمەگنسیۆم، دەچێتە پێکهاتە زۆرێک لە دەرمانکان، لە دووکانى عەتار و دەرمانخانەکان دەستدەکەوێت لە شێوەى خوێدا.

ليست هناك تعليقات