-->

بابەتەکان

کەسایەتی شەرمن لە دەروونناسیدا، نەخۆشیە یان نا

 

کەسایەتی شەرمن لە دەروونناسیدا، نەخۆشیە یان نا

کەسایەتی شەرمن بەو کەسایەتییە پێناسە دەکرێت کە بە ترس و دڵەڕاوکێ لە هەموو کردار و ڕەفتارەکاندا تایبەتمەندە، شەرمنى بە زۆری پەیوەستە بە کەمی خۆبەگەورەزانین، دەکرێت یەکێک بێت لە هۆکارەکانی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی، بە هەستکردن بە ترس و... ناڕەحەتی لە بارودۆخی نوێدا یان لەکاتی بوون لە نێوان کەسانی نامۆدا ئەم هەستە بە توانای مرۆڤ بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات یان بیڵێت کە دەیەوێت، یان پێکهێنانی پەیوەندی نوێ.

 


جۆرەکانی شەرمن

شەرمن دەتوانرێت بۆ چەند جۆرێک پۆلێن بکرێت، ئەمەش بەندە بە چەند شتێکەوە و ئەمانەی خوارەوە جۆرەکانی شەرمنن:

 شەرمنی بارودۆخی: 

کە بریتییە لە هەستکردن بە دڵەڕاوکێ تەنها لە هەندێک بارودۆخدا، بۆ نموونە؛ لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەک، بە گروپی گەورە، یان وەستان لەسەر شانۆ، تەحەدای سەرەکی لەگەڵ ئەم جۆرە شەرمنییە کاتییە.

شەرمنی (گوستنەوە)ئینتقالی: 

جۆرێکە لە شەرمنی کە لە کاتی هەوڵدان بۆ گۆڕینی شتێک ڕوودەدات، وەک؛ گواستنەوە بۆ ماڵێکی نوێ، یەکەم ڕۆژی خوێندن، یان دەستپێکردنی کارێکی نوێ، کە شتەکان دەگۆڕدرێن و لەوانەیە کەسەکە ڕاهاتبێت لەسەری.

شەرمنی هەمیشەیی: 

بەشێکە لە ژیانی ڕۆژانەی تاک و ڕەنگە هەندێک کەس مەیلیان هەبێت بە سیفەتێکی کەسایەتی بزانن.



هۆکارەکانی شەرمن

سەرەتا شایەنی باسە کە ڕەنگە زۆربەی مرۆڤەکان بە درێژایی تەمەنیان بە شەرمەوە نەمێننەوە، بەڵکو هەندێک قۆناغ هەن کە ڕەنگە متمانە بەخۆبوونیان زیاد بکات یان کەم ببێتەوە، لە ڕاستیدا هیچ هۆکارێکی دیاریکراو نییە بۆ هەستکردن بە شەرمن، بەڵام چەندین هۆکار هەن کە ڕەنگە کاریگەرییان هەبێت لەسەر هەستی شەرمنی مرۆڤ. لە نێو ئەم هۆکارانەدا ئاماژە بەمانەی خوارەوە دەکەین:

 

  • گۆڕانی تەمەن، وەک: پێشکەوتنی تەمەن، و منداڵانی بچووک دەتوانن لە تەمەنی دوو ساڵییەوە دەست بکەن بە نیشاندانی هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی شەرمن.
  • هۆکارە سروشتی و ژینگەییەکانی دەوروبەری کەسەکە، وەک بەرکەوتن بە مامەڵەی دڕندانە، هەبوونی تێگەیشتنێکی هەڵە بەرامبەر بە خۆی، یان گۆڕان و گواستنەوە لە ژیانی کەسێکدا کە ڕەنگە مامەڵەکردن لەگەڵیدا قورس بێت، وەک جیابوونەوە.



ئایا مرۆڤەکان بە شەرمنى لەدایک دەبن؟

ئەوەی پێویستە جەختی لەسەر بکرێتەوە ئەوەیە کە مرۆڤ بە شەرمن لەدایک نابێت، بەو پێیەی هەستی مرۆڤ لە تەمەنی ١٨ مانگیدا گەشە دەکات و ئەوەش لە کاتێکدایە کە نزیکەی ٢٠%ی منداڵان بە میزاج و تایبەتمەندی سەیر و سەمەرەوە لە دایک دەبن کە نزیکە لە شەرمنییەوە، بەڵام ئەمە ئەوە پشتڕاست ناکاتەوە کە تووشی شەرمن دەبن، هەروەها ئەوەش دڵنیا نییە کە ئەم منداڵانە توانای گۆڕینی ڕەفتارەکانیان نییە دواتر، و دەزانرێت کە ئەوەی شەرمنی جیا دەکاتەوە زیادەڕۆیی لە خۆبەئاگابوونە(الوعي الذاتي)، خۆهەڵسەنگاندنی نەرێنی، جگە لە خۆ سەرقاڵکردنی نەرێنی، کە ئەو تایبەتمەندیانەن کە شەرمنی لەخۆدەگرن.

 


جیاوازی نێوان شەرمن و داخراو(انطواء) چییە؟

زۆر کەس پێیان وایە شەرمنی هەمان شتە لەگەڵ داخراو(انطواء) ، بەڵام ئەمە ڕاست نییە، سەرەڕای لێکچوونەکانیان جیاوازن، پێشتر باسمان لەو تایبەتمەندیانە کرد کە مرۆڤی شەرمن جیا دەکەنەوە، لەوانەش ترسی لە مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی دیکە، سەبارەت بە کەسێکی داخراو؛ ئەو کەسەیە کە پێی باشترە بە تەنیا بمێنێتەوە، بەو پێیەی دوای بەسەربردنی کاتێکی زۆر لەگەڵ کەسانی دیکەدا تووشی ماندووبوونی سۆزداری دەبێت و ئەوەی پێویستە ڕوون بکرێتەوە ئەوەیە کە داخراو تێکچوونێک نییە کە پێویستی بە چارەسەرکردن هەبێت، بەڵکو سیفەتێکی کەسایەتییە کە پێویستی بە خۆشەویستی و تێگەیشتن هەیە.

 


چۆن دەتوانرێت زاڵ بێت بەسەر شەرمدا؟

زۆرێک لە توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە ناسینی مرۆڤەکان بە شەرمنییەکانیان و هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی خۆیان لە شەرمنی باشترین ڕێکارە بۆ زاڵبوون بەسەر شەرمنیدا، چونکە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە کۆمەڵایەتییەکان، جگە لەوەش کۆمەڵێک ستراتیژی هەیە کە بەشدارن لە بەرزکردنەوەی متمانە بەخۆبوون لەبری دوورکەوتنەوە لە ڕووداوە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ئەوانەی هەست بە شەرم دەکەن، بەم شێوەیە:

  1. پێشوەختە کات دیاری بکە، و پێشوەختە کارامەیی کۆمەڵایەتی مەشق بکە.
  2. پلانی هەندێک پرسیار دابنێ، پێش ئەوەی دەست بە قسەکردن بکەیت، گرنگی بە گفتوگۆکەبدە.
  3. کار لەسەر دووبارە داڕشتنەوەی دەروون بکە، چاوەڕوانی دەرئەنجامە ئەرێنییەکان بکە نەک گریمانەکردنی کاردانەوەی نەرێنی.


ئایا شەرمن بە نەخۆشییەکی دەروونی دادەنرێت؟

شەرمنی لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بە نەخۆشییەکی دەروونی نازانرێت، مەگەر فۆبیای کۆمەڵایەتی لەگەڵدا نەبێت، وەک چۆن زۆرێک لە شارەزایان بۆیان دەرکەوتووە کۆمەڵێک کەس هەن کە بەدەست حاڵەتێکەوە دەناڵێنن کە زیاترە لە تەنها شەرمنى، حاڵەتێکە پێی دەوترێت تێکچوونی دڵەڕاوکێ کۆمەڵایەتی یان فۆبیای کۆمەڵایەتی؛ یەکێکە لە باوترین تێکچوونە دەروونییەکان، و دەتوانرێت پشتڕاست بکرێتەوە کە کەسێک فۆبیای کۆمەڵایەتی هەیە کاتێک هەریەکێک لەم نیشانانەی خوارەوە هەبێت:

 وەڵامی بەڵێ بدەرەوە بۆ دوو لەم پرسیارانەی خوارەوە:

  1. ئایا ترس لە ناڕەحەتبوون(احراج) دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە ئەنجامدانی کارەکان یان قسەکردن لەگەڵ کەسانی تر؟
  2. ئایا خۆت بەدوور دەگریت لەو چالاکییانەی کە تۆ ناوەندی سەرنجیت؟
  3. ئایا هەست بە ناڕەحەتى دەکەیت ئەگەر ترسەکانت ئاشکرا بکرێن یان ڕووبەڕووى بیتەوە؟
  4. نەچوونە دەرەوە لە ماڵ، یان دوورکەوتنەوە لە قسەکردن لەگەڵ کەسانی تر جگە لە یەک هاوڕێی نزیک؟.

ليست هناك تعليقات