-->

بابەتەکان

٤ پێکهاتەی ژەهراوی کە لە گیراوەجوانکارێکاندا دەیدۆزیتەوە

 

٤ پێکهاتەی ژەهراوی کە لە گیراوەجوانکارێکاندا دەیدۆزیتەوە

لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆمەڵێک پێکهاتەی ژەهراوی لە بەرهەمەکانی چاودێری جوانکاریدا هەن کە ڕۆژانە بەکاری دەهێنین، بۆیە واباشە بە وردی پێداچوونەوە بە لیستی ئەو پێکهاتانەی لە بواری جوانکاریدا بەکاردەهێنن بکرێت و دوور بکەونەوە لەو پێکهاتانەی کە مادەی ژەهراوییان تێدایە لەلایەن پسپۆڕانی ئەم بوارەوە پۆلێنکراون .



بەرهەمەکانی چاودێری و ماکیاژ بەزۆری دەدرێنە سەر ڕووی پێست، بەڵام پێکهاتەکانیان دەتوانن لە ڕێگەی کونیلەکانەوە بچنە ناو لەشەوە. ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەو پێکهاتە ژەهراویانەی کە دەچنە ناو ماکیاژەکانی جوانکارییەوە دەبنە هۆی دروستبوونی کێشەی تەندروستی کە هەندێکیان لەوانەیە مەترسیدار بن.

هەندێک لەو ماددانەى کە بەکاردێت بۆ جێگیرکردن کە بە شێوەیەکی باو لە چاودێری جوانکاریدا بەکاردەهێنرێن، بەهەماشێوە لە دەرمانەکانى قەڵاچۆکردنى مێروشدا بەکاردێت هەروەها لە شلەی پاککەرەوەی پیشەسازیشدا بەکاردەهێنرێن، دەبنە هۆی شێرپەنجە و کەموکوڕی لەدایک بوون و نەزۆکی و حەساسیەتی پێست و ئەکزیما.

ئەم ماددانە لە مەترسیدارترین پێکهاتە ژەهراویەکانن کە دەتوانیت لە بەرهەمەکانی چاودێری جوانکاریدا بیدۆزیتەوە:

 


  •  فتالێتەکان

تێکدەری ڕژێنی دەرەقیین، لە لیستی پێکهاتەکانی زۆرێک لە بۆنخۆشکەرەکان و بۆنی دەستکرد و بۆیەی نینۆکدا هەیە. لێکۆڵینەوەکان فتالێت بە هۆکارى زوویی باڵغبوونی کچان و شێرپەنجەی مەمکەوە دەبەستنەوە، هەروەها هەندێک لە توێژینەوەکان بوونی ڕێژەی بەرزی فتالاتیان لە هەندێک لەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشی شەکرە دەبن دۆزیوەتەوە، لە هەمان کاتدا توێژینەوەکانی تر بوونی پەیوەندی نێوان فتالێت و قەڵەوی لە منداڵاندا پشتڕاست دەکەنەوە.

 


  •  پارابێن

ئەوان مادەی پارێزەرن کە کاریگەری دژە میکرۆب و دژە کەڕوویان هەیە، مەزەندە دەکرێت لە نێوان ٧٠ بۆ ٩٠%ی گیراوەکانى جوانکاریدا هەبن. پێکهاتەیەک کە بە نهێنی بازرگانی پارێزراوە، بۆیە بەرهەمهێنەران هیچ پابەندبوونێکیان نییە کە بیخەنە لیستی بەرهەمەکانیانەوە. پارابینەکان لە زۆرێک لە مارکەی کرێمی شێدارکەرەوە و شیری شێدارکەرەوەی جەستە و شامپۆ و جێڵی دوشدا هەیە.

 


  • ئۆکسیدی ئیتیلێن

ئەم مادەیە لەلایەن پرۆگرامی نیشتمانی ژەهرزانیی لە ئەمریکاوە وەک مادەی شێرپەنجەیی پۆلێن کراوە و دەتوانیت لە شامپۆ و بۆن و بۆنخۆشکەر و کرێمی شێدارکەرەوەدا بیدۆزیتەوە. هەندێک لە توێژینەوەکان پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان لە نێوان ئۆکسیدی ئیتیلێن و شێرپەنجەی مەمکدا ئاشکرا کردووە.

 


  • قوڕقوشم

کاریگەری ژەهراویەکانى قورقوشم ساڵانێکی زۆرە ناسراوە، کاریگەری نەرێنی لەم بوارەدا کاریگەری لەسەر توانای منداڵبوونی پیاو هەیە و دەبێتە هۆی کێشە لە قسەکردن و ڕەفتاردا. سەرەڕای ئەمەش بە شێوەیەکی بەرفراوان لە زۆرێک لە فۆرمولاسیۆنی جوانکاریدا بەکاردەهێنرێت، وەک کرێمی دژەخۆر، سووراوی لێو، کرێمی ئەساس، بۆیەی نینۆک، هەویری سپیکردنەوەی ددان.

ليست هناك تعليقات