-->

بابەتەکان

چۆن چاودێری دەموچاومانکەین پێش جەژن؟

چۆن چاودێری دەموچاومانکەین پێش جەژن؟

 


زۆرێک لە خانمان پێویستیان بە ڕۆتینێکە بۆ ئەوەی پێش جەژن ئاگاداری پێستیان بن. لێرەدا زیاتر لە ماسکێک دەخەینەڕوو کە دەتوانرێت پێش جەژن پێستێکی درەوشاوەترت پێببەخشێت، هەروەها بە پێکهاتەی سروشتی لە چێشتخانەکەتەوە، وا دەکەن پێستت تازە و گەنج دەربکەوێت چونکە ئەم ماسکانە دەوڵەمەندن بە چەندین مادەی خۆراکی کە پێست شێدار و ئارام دەکاتەوە بەکارهێنانی پێکهاتەکانی وەک جێڵی ئالۆڤێرا و ترشی هیالۆرۆنیک.

 


1. ماسکی دەموچاوی زەیتی گوێزی هیندی و کیوی

پێویستیەکان:

یەک کەوچکی چێشت زەیتی گوێزی هیندی

نیو کەوچک میوەى کیوی.

 

بۆ لێدانی ماسکەکە لە قاپێکدا و زەیتی گوێزی هیندی و کیویەکە جوان تێکەڵ بکە. تێکەڵەکە بدە لە دەموچاو و مل بەمەرجێک پێشتر جوان دوموچاو گەردنت شتبێت.

بۆ ماوەی کاتژمێرێک لەسەر پێستت بەجێی بهێڵە دواتر بیشۆ، دەتوانیت ڕۆژانە ئەم ماسکە بەکاربهێنیت.

ماسکەکە چارەسەری خانە مردۆکانى پێست دەکات و یارمەتی کرانەوەى ڕەنگی پێست دەدات.

 


2. ماسکی دەموچاوی گڵی بەنتۆنایت[1]

پێویستیەکانى:

کەوچکی چا گڵی بەنتۆنایت

چەند دڵۆپێک زەیتی گوڵەبەڕۆژە

چەند کەوچکێک ئاو


بۆ لێدانی ماسکەکە، گڵ و ڕۆن و ئاو لە قاپێکی ناکانزاییدا تێکەڵ بکە؛ تا هەویرێک دروست دەبێت و بیخە سەر دەموچاو و مل.

بۆ ماوەی ١٠-٢٠ خولەک وازی لێ بێنە تا وشک دەبێتەوە، پاشان بە ئاوی گەرم بیشۆ، دەتوانیت هەفتەی دووجار ئەم ماسکە بەکاربهێنیت.

 

 


3 . ماسکی دەموچاوی گیا دەریاییەکان

پێویستیەکان:

یەک کەوچکی چێشت پاودەرى گیادەرییەکان.

٢ کەوچک ئاوی شلەتێن


بۆ لێدانی ماسکەکە قاپێک وەربگرە و پاودەرى گیادەرییەکان لەگەڵ ئاوی گەرم تێکەڵ بکە تا هەویرێکی نەرم دروست دەکات. بیدە لە دەموچاوت و با بۆ ماوەی ١٥-٣٠ خولەک وشک بێتەوە و بە ئاو بیشۆ.

دەتوانیت ئەم ماسکە لە هەفتەیەکدا ٣-٤ جار بەکاربهێنیت.

 

ماسکەکە پێست نەرم و تۆن و شێدار دەکات. ڤیتامین سی تێدایە کە لاستیکی پێست زیاد دەکات.

 


4. دەمامکی دەموچاوی زەردەچەوە

پێویستیەکان:

یەک کەوچکی چێشت پاودەرى زەردەچەوە.

٣ کەوچک ئاوی گوڵ.

 

بۆ ئامادەکردنى ماسکەکە ئاوی گوڵ بخەرە ناو ئەو قاپەی کە پاودەرى زەردەچەوەی تێدایە و بە باشی تێکەڵیان بکە تاوەکو یەکدەنگییەکی نەرم و ئەستوور و هاوشێوەی هەویر دروست دەکات.

بە نەرمی تێکەڵەکە بدە لە دەموچاو و ملت و بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بەجێی بهێڵە. بە ئاوی سارد بیشۆ.

دەتوانن هەموو ڕۆژێک تا جەژن ئەم ماسکە دابنێن.

 

ماسکەکە دژە هەوکردن و دژە بەکتریا و دژە ئۆکسانە؛ ڕەنگی پێست گەشاوە دەکات و ڕەنگی پێست کاڵ دەکاتەوە.

 


5. ماسکی دەموچاوی زەیتی ڕۆزماری

پێویستیەکان:

٣ کەوچکی چێشت زەیتی ڕۆزماری

یەک کەوچکی چێشت هەنگوین

بۆ لێدانی ماسکەکە، هەردوو زەیتی ڕۆزماری و هەنگوین تێکەڵ بکە و تێکەڵەکە بخەرە سەر دەموچاوت و بۆ ماوەی ١٠-٢٠ خولەک بەجێی بهێڵە، پاشان ماسکەکە بە ئاوی سارد بشۆ، وە دەتوانیت ڕۆژانە ماسکەکە لێبدەیت.

ماسکەکە ئەنزیمێکی تێدایە کە کار لەسەر پێستت دەکات بۆ ئەوەی گەنجتر و درەوشاوەتر دەربکەوێت و هەروەها ڕەنگی پێست تازە دەکاتەوە.



[1] ـ گڵی بنتۆنایت گڵێکی سروشتییە و پێکهاتەیەکی نەرمی هەیە، گڵی بنتۆنایت لە خۆڵەمێشی گڕکانەکان دەردەهێنرێت. مرۆڤ بۆ ماوەی هەزاران ساڵە لە زۆرێک لە ڕێچکەی سروشتی پزیشکی یان جوانکاریدا بەکاری هێناوە.


ليست هناك تعليقات