کۆلاجین: گەنجینەى جوانێکەت چۆن دەپارێزى؟

 

کۆلاجین: گەنجینەى جوانێکەت چۆن دەپارێزى؟

 کۆلاجین لە زۆرێک لە بەرهەمەکانی چاودێری پێستدا هەیە بەهۆی گرنگییە زۆرەکەی لە پاراستنی تازەیی و لاوێتى پێستدا، بەو پێیەی پرۆتینی سەرەکییە کە پێست بە توندی و گەنجی دەهێڵێتەوە. دەیپارێزێت لە چرچبوون، شۆڕبوونەوە، ماتبوون بێ ڕەونەقبوونى.

هەر بۆیە گرنگە لەکاتی بیرکردنەوە لە چاودێری پێستدا کە ڕۆتینەکەت چەند هەنگاوێک لەخۆبگرێت کە سامانی سروشتی کۆلاجینەکەت دەپارێزێت و بەرهەمهێنانی بەرز دەکاتەوە، چونکە بەکەمبونەوەى ئەم کەنجینەیە زۆربەى جوانێکەت لەدەستدەدەیت.

ماڵپەڕی "Shape" بۆ چاودێریکردنی جەستە کۆمەڵێک ئامۆژگاری بڵاوکردەوە کە یارمەتیت دەدەن بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئەنجامە:

 

  • خۆراکی هاوسەنگ بخۆ کە ڕێژەیەکی زۆر ترشی چەوری ئۆمیگا ٣ و ڤیتامین ئەی(A) تێدایە بێت کە کاریگەری دژە هەوکردنی هەیە و دژە ئۆکسانی تێدایە، هەردووکیان پێست لە ڕادیکاڵە(ڕەگە) ئازادەکان دەپارێزن کە کۆلاجینی پێست لەدەست دەدەن.
  • هەوڵبدە کافاین سنووردار بکەیت یان کەم بکەیتەوە، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر پیربوونی پێست و پرۆسەی نوێبوونەوەی خانەکانی پێست دەبێت، ئەمەش بە سنوردارکردنى خواردەنەوە چا و قاوە و خواردنەوەگازییەکان بەتایبەتى وەزبەخشەکان.

  • خواردنی سەوزە و خۆراکی دەوڵەمەند بە ترشە ئەمینیەکان، وەک سەوزەی ڕەگێکان و فاسۆلیا و فول سۆیا.

  • خواردنی ڤیتامین سی چونکە هاندەری دروستبوونی کۆلاجین و پارێزگاری لە پێست دەکات، هەروەها بەکارهێنانی مادەی جوانکاری کە ڤیتامین سی تێدایە.
  • بەکارهێنانی جێڵی ئالۆڤێرا لەسەر پێست چونکە تایبەتمەندی ئارامکەرەوەی هەیە بۆ پێست و هەروەها هاندەری بەرهەمهێنانی کۆلاجین و ترشی هیالۆرۆنیک لە جەستە و پێستدا.
  • وەرزشکردن بە بەردەوامی یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی پیربوون و پاراستنی ئاستی کۆلاجین لە پێست و ئێسک و ماسولکەکاندا.

  • مەساجکردنی دەموچاو بۆ بەرزکردنەوەی ڕەقبوونی(تورتبوونى) پێست، مەساج یارمەتی بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی کۆلاجین و خۆراکدەری یادەوەری ماسولکەکانە کە بەشێکە لە سیستەمى بەرهەمێهینانى کولاجین(ذکرة العضلیة)[1] دەدات. ...

  • بەکارهێنانی کرێمی بەرزکردنەوەی کۆلاجین...
  • وەرگرتنی ڕێجیمێک کە هاندەری بەرهەمهێنانی کۆلاجین بێت...
  • وازهێنان لە جگەرەکێشان...
  • شێدارکەرەوە بۆ هاندانی بەرهەمهێنانی کۆلاجین...
  • سنوردارکردنی خواردنی شەکر.



[1] ـ ئەمە پەیوەستە بە سیستەمى دەمار، و ئەنزیمەکان، کە پێکدێت لە سیستەمێکى زۆر ئاڵاۆز لە بیرەوەرى لە ناوخانەکاندا.

تعليقات

زۆرترین بینراو

منداڵەکەت کەی دەبێ بەڕۆژووبێ؟ پسپۆڕەکان وەڵامتدەدەنەوە کە دەبێ چیى بکەى

بەبێ ڕێجیم کێشت لە مانگی ڕەمەزاندا دابەزێنە، ئەگەر کێشت زۆرە

ئایا ئافرەتی دووگیان دەکرێ بەڕۆژووبێت؟پسپۆران وەڵام دەدەنەوە