-->

بابەتەکان

چۆن خۆت لە خەم و خەمۆکی ڕزگاردەکەیت؟

 

چۆن خۆت لە خەم و خەمۆکی ڕزگاردەکەیت؟



ڕەنگە ھەندێک جار ھەستی دڵتەنگی لە ھەندێک کەسدا زیاد بکات، ئەم ھەستەش لەوان قووڵتر بێتەوە، ئەم شتە ڕەنگە نیشانەی خەمۆکی بێت، بۆیە ئەگەر کەسەکە ھەستی کرد کە خەمۆکییەکە ڕێڕەوێکی نائاسایی دەگرێتە بەر و زیاد دەکات بەبێ ڕوونکردنەوە یا شتێکى دیار یان هۆکارێکی لۆژیکی، ئەمەش ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی کە لەوانەیە تووشی جۆرێک لە خەمۆکی بێت و لەم بابەتەدا هەندێک زانیاری پەیوەست بە خەمۆکی دەخرێتەڕوو.

چۆن خۆت لە خەم و خەمۆکی دەردەهێنیت؟

دانانی ئامانج

ئەو کەسانەی خەمۆکییان هەیە بەدەست نەتوانینی تەواوکردنی ئەو ئەرکانیانەوە دەناڵێنن کە پێیان سپێردراوە، ئەمەش هەستکردن بە ناڕەزایی و بێ بایەخی لەناو خۆیاندا زیاد دەکات، بۆیە دەبێت کەسەکە ئامانجەکانی خۆی دیاری بکات بۆ ئەوەی دەست بکات بە باشترکردنی باری دەروونی خۆی؛ بەجۆرێک کە ئەمە بە دەستپێکردنی تەواوکردنى ئەرکە سادەکان ئەنجام بدرێت کە پێویستیان بە هەوڵێکی زۆر نییە، پاشان وردە وردە قەبارەی ئەرکەکان زیاد بکرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت یەکگرتنی پێویست بەدەست بهێنرێت، و ڕزگارت بێت لە خەمۆکی.

  


بەرپرسیارێتی هەڵبگرە

ئەو کەسانەی خەمۆکییان هەیە بەدەست نەتوانینی بەشداریکردن لە ژیانی پراکتیکی و کۆمەڵایەتیدا دەناڵێنن، ئەمەش وایان لێدەکات نەتوانن ئەو بەرپرسیارێتیانە لە ئەستۆ بگرن کە لێیان دەخوازرێت. بۆیە ئامۆژگاری ئەو کەسانەی خەمۆکییان هەیە دەکرێنت کە ڕۆحی کارکردن لە خۆیاندا بەرزکەنەوە زۆر بەجدى بیگرن  و هەموو ئەو بەرپرسیارێتیانەی کە پێیان سپێردراوە لە ئەستۆ بگرن، بۆ ئەوەی هەستی بەرپرسیارێتییان بەرز بکەنەوە و لە هەستی خەمۆکی ڕزگاریان بێت.

 


 

بەشداری کارێکی نوێ بکە

کاتێک مرۆڤ تووشی خەمۆکی دەبێت، هەست دەکات وەک ئەوەی لە دووڕیانێکدا بێت و نازانێت چۆن لێی دەربچێت، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە سەرقاڵبوون بە کارێکی نوێ کە پێشتر نەکراوە، خاڵێکی باشە بۆ ئەوەی بەسەر نەرێنیەکاندا زاڵ بێت باری ئەو دۆخە دەروونیەى کەسەکەى پێیدا تێدەپەڕێت نموونەی ئەو چالاکییانەی کە دەتوانرێت لەم کارەدا پراکتیزە بکرێن بریتین لە: چوون بۆ سەردانی مۆزەخانە، دەستکردن بە فێربوونی زمانێکی نوێ، یان خۆبەخشیکردن بۆ کارێک.



لەگەڵ کەسێکی متمانەپێکراو قسە بکە

هەندێک کەس بەزەحمەت هەستەکانی خۆیان و ئەوەی لە مێشکیاندایە دەردەبڕن، بەڵام کەسانێک هەن کە دڵنەوایی دەبینن لە بەشکردنی کێشە و ئەزموونەکانیان لەگەڵ کەسانی تردا و بە گشتی، هەبوونی کەسێک کە بە باشی گوێ لەو کێشانە بگرێت کە بەدەستیەوە دەناڵێنیت، لەوانەیە چارەسەر و ڕێگەچارەیەک بیت بۆ دەرچوون لە باری دەروونی نەرێنی کەسەکە بەدەستیەوە دەناڵێنێ.

پشتگیری کەسانی تر کە

زۆر باشە مرۆڤ لە بارودۆخی دەروونی خراپدا پشتگیری لە کەسانی دیکە وەربگرێت بۆ ئەوەی بە خێرایی زاڵ بێت بەسەردۆخەکەیدا، بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئەو کەسانەی پاڵپشتی و هاوکاری پێشکەش بە کەسانی دیکە دەکەن هەست بە بەرزبوونەوەی زیاتر دەکەن لە باشتربوونی باری دەروونی و زەوق کەیفیاندا، بۆیە پێویستە بەشداری کاری خۆبەخشانە بکەیت و هەوڵبدەیت زەردەخەنەیەک لەسەر ڕووخساری کەسانی دیکە بکێشیت یا دروستکەیت.



گرنگیدان بە ئاژەڵێکی ماڵی

لە ڕاستیدا هیچ شتێک نییە قەرەبووی بوونی مرۆڤ لە دەوروبەری مرۆڤ بکاتەوە، هەروەها ڕۆڵی چالاکانەی ئەوان لە داڕشتنی باری دەروونیدا باشترکات، بەڵام گرنگیدان بە ئاژەڵێکی ماڵی ڕەنگە یارمەتی مرۆڤبدات هەست بە چێژ بکات و هەندێک تێکەڵبوون بەدەستبهێنێت و ڕزگاری بێت لەو هەستە ناخۆشانە، گرنگیدان بە ئاژەڵێکی ماڵی هەستی کەسەکە بەرز دەکاتەوە کە شتێکى تر هەیە لەم جیهانەدا پێویستی بەوە، بۆیە هەستێکی وزە و گەڕانی پێدەبەخشێت.


بە تێکڕا ڕۆژانە هەشت کاتژمێر بخەویت

لە ئەنجامی خەمۆکیدا، زۆربەى جار تووشى ئەو شتەدێت کە بە تێکچوونی خەو ناسراوە، لەوانەیە ئەمەش بریتی بێت لە خەو زڕان و نەخەوتنی بۆ کاتژمێرى پێویست، یان خەوتنی کاتژمێری زیاتر لە پێویست، یان مرۆڤەکان لە شەودا بەئاگا بمێننەوە و هەوڵی قەرەبووکردنەوەی چەند کاتژمێرێک خەوتن لە ڕۆژدا بدەن، بۆیە دەبێت کاتەکانی خەوتن دیاری بکرێت بۆ ئەوەی بەشی پێویست بخەون و ئەرک و چالاکییەکانی ڕۆژانە ئەنجام بدەن باشە.


وەرزش ئەنجامدە

لەوانەیە ئەو کەسانەی خەمۆکییان هەیە لەکاتی وەرزشکردندا باری دەروونییان باشتر بێت. وەک پیاسەکردن، پاسکیلسواری، یان هەر جۆرە چالاکیەکی وەرزشی کە مرۆڤ پێی خۆشە بۆ ماوەی ١٥-٣٠ خولەک لە ڕۆژێکدا، کەسێک دەتوانێت داوای لە یەکێک لە هاوڕێکانی بکات کە ئەم چالاکییە وەرزشیانە پێکەوە هاوبەش بکات وەک جۆرێک لە هەستکردن بە هاندان و بەردەوامبوون لە ئەنجامدانیاندا، کەسەکە سەرنجی گۆڕانکارییە گەورەکەی باری دەروونی خۆی دەدات لە ئەگەری پابەندبوون بە ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشییەکان بە شێوەیەکی ڕۆژانە.

 

خۆراکی تەندروست بخۆ

خەمۆکی دەبێتە هۆی تێکچوونی خواردن، هەندێک کەس بەتەواوی خۆیان لە خواردن بەدوور دەگرن و هەندێکی تر مەیلیان بۆ خواردن زیاد دەبێت، هەروەها مرۆڤەکان دەبێت بەباشی ئاگاداری خۆراکی خۆیان بن و خواردنی تەندروست بخۆن وەک خواردنی بڕێکی زۆر سەوزە و میوە، و گرنگترین خواردنی ژەمەکانە لە کاتى خۆیدا ئەگەر لە حاڵەتێکدا هەست بە برسێتیش نەکەن، چونکە ئەمە هەستی بەختەوەری مرۆڤەکان زیاد دەکات، و یارمەتیان دەدات بەسەر خەمۆکیدا زاڵ بن.

 

 

ڤیتامین D بخۆ

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە کەمی ڤیتامین D لەوانەیە هۆکارێک بێت بۆ خەمۆکی، بۆیە ئەو کەسانەی کە بڕێکی زۆر ڤیتامین D لە سەرچاوە سروشتییەکانیەوە وەرناگرن کە بە خۆراک یان بەرکەوتن بە تیشکی خۆر ڕاستەوخۆ ڕاوێژ بە پزیشکێک بکەن کە سەرپەرشتی حاڵەتەکە دەکات بۆ خواردنی ڤیتامین D تەواوکەرەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی ئەم ڤیتامینە لە جەستەیان و ڕزگاربوون لە خەمۆکی.

 


شوێن ڕۆحانیەت بکەوە

ڕۆڵی گرنگى ڕۆحانیەت و ئاماژەدان بە ئایین ناتوانرێت لە کەمکردنەوە یان ڕزگاربوون لە خەمۆکی ڕەت بکرێتەوە و لە مێدیتەیشنی گشتی و دەربڕینی هەستی سوپاسگوزاری بەرامبەر بەو شتانەی کە خاوەندارێتی دەکەیت ڕەنگە یارمەتیتبدات بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەی باری دەروونی خراپ و ڕزگاربوون لە خەمۆکی.

 


بیرکردنه‌وه‌ی ته‌ندروست

شێوازی بیرکردنەوەی مرۆڤەکان کاریگەری لەسەر باری دەروونیان هەیە، بیرکردنەوە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر باری دەروونی مرۆڤەکان دەبێت. ئەو کەسانەی کە بیرکردنەوەی نەرێنی زاڵە بەسەریاندا، دەبێت بە ڕاوێژکردن بە پزیشکی پسپۆڕ لەم هەستە خۆیان ڕزگارکەن، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانیان هەیە.



دوور بکەوەرەوە لە کحول و کافاین

کحول مادەیەکی ڕێگرە لە مەزاجى باشى مرۆڤ، لە کاتێکدا کافاین دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی باری مەزاج. بەڵام بەتێکەڵکردنى شەکری لەگەڵ کافیندا(چا و قاوە)، لەوانەیە بە پێچەوانەوە کار بکات و باری دەروونی کەسەکە خراپ بکات.



بەرکەوتنی خۆر

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە بەرکەوتن بە تیشکی خۆر باری دەروونی مرۆڤ باشتر دەکات، جگە لەوەش پراکتیزەکردنی چالاکییەکان لە سروشت یان لە دەرەوە ڕۆڵی هەیە لە باشترکردنی باری دەروونی، هەروەها هەندێک لێکۆڵینەوە کاریگەری ئەم چارەسەرەیان سەلماندووە.

ليست هناك تعليقات