-->

بابەتەکان

چى پێویستە بۆ ڕەونەق و گەشاوەیى پێستى دەموچاو لە ڕەمەزاندا؟

 

چى پێویستە بۆ ڕەونەق و گەشاوەیى پێستى دەموچاو لە ڕەمەزاندا؟

بەڕۆژووبوون یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی جەستە لە ژەهرەکان، کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر پێست دەبێت، بەڵام وشکبوونەوەی لەش شتێکە شایەنی گرنگیپێدانە نابێت چاوپۆشى لێبکرێت.

بەڕۆژووبوون بەرگری پێست و توانای بەرەنگاربوونەوەی بەکتریا زیاد دەکات، دەردانی چەوریی کەمدەکاتەوە و دەرکەوتنی زیپکە کەمتردبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەى کێشەیە بەرو شکبوونەوە و لەدەستدانی زیندوویی هانگاودەنێیت دەکات.

 


ڕۆژوو یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی جەستە لە ژەهرەکان، کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر پێست دەبێت کە گەورەترین ئەندامی لەشمانە، پێست پاک دەکاتەوە و بەشدارە لە ڕزگارکردنی لە پیسی و کێشە سەختەکانی وەک هەوکردنی پێست و ئەکزیما و تەنانەت سەدەف و... زیپکە.

سەبارەت بەو وشکبوونەوە و ماندوێتی و لەدەستدانی زیندووییەی کە پێست لە مانگی ڕەمەزاندا بەرکەوتەی دەبێت، لە ئەنجامی هۆکارە ژینگەییەکان و پراکتیزەکردنی خووی هەڵەی ڕۆژانە و پشتگوێخستن لە چاودێریکردندا دروست دەبێت.

 لێرەدا باشترین ئامۆژگارییەکان دەخەینەڕوو کە دەبێت پەیڕەوکرێن بۆ پاراستنی درەوشاوەیی پێست بە درێژایی مانگی پیرۆز، بەم شێوەیەی خوارەوە:

 



زیاد لە پێویست دەموچاوت مەشۆ:

شۆردنی دەموچاو هەست بە تازەیی فێنکیت پێدەبەخشێت لە ماوەی سەعاتە درێژەکانی بەڕۆژووبووندا، بەڵام زیادەڕەوی لەم کارەدا ڕووی پێست لەو زەیتە سروشتیانە دادەڕوتێنێ کە ڕۆڵی شێدارکەرەوە و پارێزەری بۆ دەگێڕێت، بۆیە ئامۆژگاری دەکرێت شۆردنی دەموچاو... تەنها لە بەیانیان و ئێواران ئەنجامدرێت، دەکێت لەبرى ئەوەى بۆ فێنکبوونەوە بە سپرای ئاو ببپرژێنیت بە دەموچاوتا بۆ بەدەستهێنانی تازەیی و فێنکى لە ڕۆژدا.

 


پێست بە بەردەوامی پاک بکەرەوە

 پاککردنەوەی پێست لە پیسبوون و خۆڵ و شوێنەواری ماکیاژ و دەردراوە کەڵەکەبووەکان سەر ڕووی پێست یەکێکە لە پێداویستییەکانی ڕۆتینی چاودێری ڕۆژانەی، ئامۆژگاری دەکرێت لە ئێواران پاککەرەوەیەک هەڵبژێردرێت کە لەگەڵ سروشتی پێستتدا بگونجێت، بەڵام بەیانیان وا باشترە تەنها بە ئاو بیشۆیت.

 


ڕۆژانە دوو جار شێدارکەرەوە بەکاربهێنە

 لە ماوەی کاتژمێرە درێژەکانی بەڕۆژووبووندا جەستە بەدەست کەمی ئاوەوە دەناڵێنێت، ئەمەش لە وشکبوونەوەی پێستدا ڕەنگ دەداتەوە، ئەمەش وا دەکات تازەیی خۆی لەدەست بدات، بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی لەم ڕووەوە دەبێت پێست بەرەبەیان و ئێواران شێدار بکرێت بەکارهێنانی کرێمێکی شێدارکەرەوە کە لەگەڵ سروشتی خۆتدا بگونجێت.هەروەها پێشنیار دەکرێت کە بەلسەمى شێدارکەرەوە بۆ لێوەکان بەکاربهێنرێت کە لەم ماوەیەدا بەدەست وشکبوونەوە دەناڵێنن.

 


بەکارهێنانی سیرۆم کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین

 لەمانگی ڕەمەزاندا ڕەنگە لەکاتی ڕۆژووگرتندا پێست کەموکورتى لە زۆرێک لە ڤیتامینەکاندا بۆ دروست بێت، ئەمەش کاریگەری خراپ لەسەر تازەیی و درەوشاوەییەکەی دەبێت، بۆیە باشترە ئەو سیرۆمانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامینی “A”، “C”، “E”، و “ D” پێش خەوتن بیدەیت لە پێست.بۆ ئەوەی بەیانیەکەی تازەیی بەدەست بهێنیت.

 


بە زەیتی بادەم مەساجی دەوری چاوەکان بکە

مەساجکردنی ناوچەی چاو بە زەیتی بادەم یارمەتیدەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازنەی ڕەش کە لە ئەنجامی بێخەوی و ماندوێتیەوە دروست دەبێت کە بەهۆی ڕیتمی ژیانەوە لە ڕەمەزاندا ەپێنراوە.

 


کاتێکی پێویست بۆ خەوتن تەرخان بکە

خەوتن بۆ ماوەی لانیکەم ٧ کاتژمێر لە شەودا بە یەکێک لە پێداویستییەکان دادەنرێت بۆ پاراستنی ئاسوودەیی لەش و پێست لە مانگی ڕەمەزاندا، بەو پێیەی یارمەتی پێست دەدات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕێکوپێک نوێ ببێتەوە و زیندوویی لەدەستچووەکەی بگەڕێنێتەوە.

 


وەرگرتنی ئاوی گوڵ وەک هاوڕێیەکی نمونەیى بۆ پێست

ئاوی گوڵ (گوڵاو) یارمەتی پاککردنەوە و شێدارکردنی پێست دەدات لە هەمان کاتدا، هەروەها دەتوانرێت پێست بە پارچەیەک پەڕۆى کە لە ئاوی گوڵدا تەڕ کراوە لە ڕۆژێکدا چەند جارێک بسڕدرێتەوە، بەو پێیەی تازەیی و شێداری دەدات بە پێست کە بەدەست وشکبوونەوە و سترێسەوە دەناڵێنێت.

ليست هناك تعليقات