-->

بابەتەکان

١٣ ئامۆژگاری بۆ خۆپاراستن لە خەمۆکی دوای منداڵبوون

 

١٣ ئامۆژگاری بۆ خۆپاراستن لە خەمۆکی دوای منداڵبوون



دروستبوونی منداڵێکی نوێ و دەستپێکردنی دایکایەتی دەتوانێت لە هەمان کاتدا چەند خۆشە ئەوەندەش ماندووکەر بێت، بەو پێیەی کۆمەڵێک بەرپرسیارێتی و تەحەدای نوێی لەگەڵدایە کە هەستی جیاواز لە دایکدا دەوروژێنێت، وەک: هەستکردن بە دڵەڕاوکێ و ماندووبوون، جگە لە کەمخەوى و ئارەزووی گریان.

دەتوانیت خۆت لە خەمۆکی دوای منداڵبوون بەدوور بگرێت و ئەم قۆناغە تێپەڕێنیت بە جێبەجێکردنی چەند ئامۆژگاریەک، لەوانە ئەمانەی خوارەوە:

 

  1. چاوەڕوانییەکی گونجاو و واقیعی بۆ خۆت و کۆرپەکەت دابنێ: ڕەنگە هەموو ڕۆژەکان باش و چێژبەخش نەبن، بۆیە پێویستە چاوەڕێی ئەوە بکەیت کە ڕووبەڕووی هەندێک کێشە ببیتەوە لە چاودێریکردنی منداڵە تازەلەدایکبووەکەتدا.
  2. دوور بکەوەرەوە لە سەردانیکەرەکانی ماڵەوە ئەگەر تووشی سترێس بوو، بە تایبەت لە یەکەم ڕۆژەکانی دوای منداڵبوون: و هەوڵ بدە دوایان بخەیت تا چاک دەبیتەوە.
  3. شێوازی ژیانی تەندروست پەیڕەو بکە: دڵنیابە لە خواردنی ژەمە خۆراکییە هاوسەنگ و دەوڵەمەندەکان، وەرزشکردن وەک پیاسەکردن، دڵنیابە لە ئەنجامدانی چالاکییەکانی دەرەوە بۆ کات بەسەربردن.
  4. دوور بکەوەرەوە لە زۆر خواردن و ئەو خواردنەوانەى کە کافاینیان تێدایە: وەک: قاوە، قاوەى خێرا، خواردنەوە گازییەکان، و بە تەواوی دوور بکەوەرەوە لە کحول.
  5. ماوەیەک تەرخان بکە بۆ بەسەربردنی لەگەڵ هاوسەرەکەت و پاراستنی پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ هاوسەرەکەت.
  6. دڵنیابە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانت لەگەڵ منداڵەکەت: چونکە ئەمە دەبێتە هۆی دەردانی مادەی ئەندۆرفین کە وادەکات هەست بە دڵخۆشی و متمانەی زیاتر بکەیت وەک دایکێک، وە دەتوانیت ئەو کارە بکەیت بە وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی منداڵەکەت بۆ هەمیشەیی، وەکو هێورکردنەوەی خێرا کاتێک دەگری، یان زەردەخەنەی بۆ دەکات و لە باوەشی دەگرێت کاتێک شتێک دەکات.
  7. دوور بکەوەرەوە لە دابڕان لە جیهانی دەرەوە و پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ کەسانی نزیک لە خێزان و هاوڕێکانت بپارێزە: هەروەها بیرکردنەوە و هەستەکانت لەگەڵیاندا باسبکە.
  8. لەکاتی خەوتنی منداڵەکەدا پشوویەکی پێویست بدە: و لەم کاتەدا دوور بکەوەرەوە لە ئەنجامدانی کاری ماڵەوە یان گەڕان بەناو سۆشیال میدیادا، مەگەر ئەم کردارانە دڵخۆشییەکی ڕاستەقینەت بۆ بهێنن و یارمەتیتبدەن لە کەمکردنەوەی فشار و گرژی دەروونی.
  9. داوای پشتگیری و یارمەتی لە خێزان و هاوڕێکانت بکە: و ڕێگەیان پێبدە یارمەتی بدەن لە ئەرکە جیاوازەکاندا، وەک: ئەنجامدانی کاری ماڵەوە، و یارمەتیدان لە چاودێریکردنی تۆ و منداڵەکەت ئەگەر پێویست بوو.
  10. کاتێک بۆ ئاگاداربوون لە خۆت تەرخان بکە: مەهێڵە دایکایەتی هەموو کاتەکانت داگیر بکات: گرنگیدان بە خۆت لە چاودێریکردنی منداڵەکەدا ڕەنگ دەداتەوە.
  11. ڕاهێنانەکانی ئیسراحەت ئەنجامبدە: وەک: هەناسەدانی قووڵ، مێدیتەیشن(تەئەمول)، یۆگا، و وێنەی ڕێنمایی کراو (وەک خەیاڵکردنی دیمەنەکان کە هەستێکی ئیسراحەتت پێدەبەخشێت وەک ئەوەی گوێت لێیان بێت و بە تەواوی هەستیان پێبکەیت)، چونکە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی فشار و وروژانی سۆزداری.
  12. پزیشکی پسپۆڕ ئاگادار بکەرەوە لە ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی دوای منداڵبوون ئەگەر لە دووگیانیەکانی پێشوودا هەتبوبێت: چونکە لەوانەیە هەندێک پشکنین ئەنجام بدات کە بەشداربن لە زوو دەستنیشانکردنی نیشانەکان و نیشانەکانی ئەم جۆرە خەمۆکییە، هەروەها لەوانەیە پێشنیاری ئەوەت بۆ بکات کە هەندێک چارەسەری دەرمانی بەکاربهێنیت، یان بەشداری هەندێک کۆبوونەوەی چارەسەری دەروونی بکەن.
  13. بەکارهێنانی ئەزموونی دایکانی تر کە ڕەنگە هەندێک چارەسەر بۆ ئەو کێشە و تەحەددایانە دابین بکات کە ڕووبەڕووت دەبێتەوە: زانینی ئەوەی کە دایکانی تر بەدەست هەمان هەستەوە دەناڵێنن کە هەست دەکەیت ڕەنگە هەندێک دڵنیایی و ئاسوودەیی و متمانەت پێبدات.

 

ئایا هەستکردن بە ئارەزووی گریان لە دوای منداڵبوون ئاساییە؟

بەڵێ، باو و ئاساییە کە دایکان دوای منداڵبوون هەست بە حەزی گریان بکەن، کۆمەڵەی دووگیانی ئەمریکی ئاماژەی بەوە کردووە کە نزیکەی ٧٠-٨٠%ی خانمان هەست بە حەزی گریان و گۆڕانی میزاج دەکەن دوای ئەوەی منداڵێکی نوێیان دەبێت، بۆ ماوەی چەند خولەکێک یان چەند کاتژمێرێک لە ڕۆژێکدا، لە دوو هەفتەی یەکەمی دوای منداڵبوون، دایکان پێویستیان بە بڕێک کات هەیە بۆ ئەوەی خۆیان لەگەڵ خۆیان بگونجێنن، هەروەها ئاساییە بۆیان هەست بە دڵەڕاوکێ و مەزاج و ئارەزووی گریان بکەن، بۆ ماوەیەکی کاتی، و زۆر شتی تر کە دایکەکە ڕووبەڕووی دەبێتەوە جارێک دوای منداڵبوون، بەڵام دەبێت ئاماژە بەوە بکرێت کە پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت ئەگەر دایکەکە هەستی کرد ئەم نیشانانە بۆ زیاتر لە دوو هەفتە دوای لەدایکبوونی منداڵەکە بەردەوام بن، چونکە ئەمە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ تووشبوونی بە خەمۆکی دوای منداڵبوون.

 


نیشانەکانی خەمۆکی دوای منداڵبوون کەی دەست پێدەکات؟

زۆرجار نیشانەکانی خەمۆکی دوای منداڵبوون لە هەفتەی چوارەمی دوای لەدایکبوونی منداڵەکە دەست پێدەکات، وە لەوانەیە پێش کۆتایی هاتنی ماوەی دوای منداڵبوون دەست پێبکات، یان لە هەر کاتێکدا لە ساڵی یەکەمی تەمەنی منداڵەکەدا، پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە خەمۆکی دوای منداڵبوون جیاوازە لەو نیشانانەی کە دایکەکە لە دوو هەفتەی یەکەمدا هەستی پێدەکات دواى منداڵبوون، بەڵام وەک پێشتر باسمان کرد، بەردەوامبوونی ئەم نیشانانە بۆ زیاتر لە دوو هەفتە لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ خەمۆکی.

 


ئایا باوکەکان دوای منداڵبوون تووشی خەمۆکی دەبن؟

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە باوکە نوێیەکان ڕەنگە تووشی خەمۆکی دوای منداڵبوونیش ببن، و نیشانەکانیان هاوشێوەی ئەو نیشانانەن کە ئەو دایکانە تووشی خەمۆکی دەبن، هەروەها پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەو باوکانەی تووشی کێشەی دارایی، کێشەی هاوسەرگیری، یان پێشتر تووشی بوون ئەگەرى زۆرتر تووشی خەمۆکی دوای منداڵبوون دەبن.

 


کەی پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکەیت؟

پێویستە بچیتە لای پزیشکی پسپۆڕ لە ئەگەری بەرکەوتن بە یەکێک لەم حاڵەتانە:

 

  1. نیشانەکانی زیاتر لە دوو هەفتە بەردەوام دەبن یان بە تێپەڕبوونی کات خراپتر دەبن.
  2. بێتوانایی لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی ڕۆژانە.
  3. بێتوانایی لە ئاگاداری منداڵێکی تازە لەدایک بوو.
  4. ئەگەر دایکەکە هەوڵیدا زیان بە خۆی یان کۆرپەکەی بگەیەنێت، یان بیری لەوە کردۆتەوە.
  5. دەرکەوتنی نیشانەکانی دەروونی دوای منداڵبوون؛ حاڵەتێکی دەگمەنە کە نیشانەکانی لە ماوەی ٤٨-٧٢ کاتژمێر دوای لەدایکبوون دەردەکەون، و پەیوەندییان بە نیشانە توندەکانیەوە هەیە، لەوانە: گۆڕانی خێرای باری دەروونی، تێکچوونی ڕەفتار، بیروباوەڕی وەهمیی ناعەقڵانی سەبارەت بە منداڵی تازە لەدایکبوو، و خەونەکان کە هاندەری زیانگەیاندن بە خۆ یان منداڵەکەن .

ليست هناك تعليقات