-->

بابەتەکان

مارون شادید و ئامۆژگارێکانی بۆ وێنەی هاوسەرگیری

 مارون شادید و ئامۆژگارێکانی بۆ وێنەی هاوسەرگیری

ئاهەنگی هاوسەرگیری بەنرخترین ساتەکانی ژیانی بووکە یان هەر خانمێکە، بۆیە دەبێت بە باشترین شێوە بەبەڵگە(توثیقها) بکرێت. دوای دیاریکردنی ئەو فۆتۆگرافەرەی بەرپرسیارە لە گرتنی وێنەی هاوسەرگیرییەکە، دەبێت دانیشتنێک ئەنجام بدەیت کە لەو ماوەیەدا هەموو وردەکارییەکانی نێوانتان دیاری دەکەیت، هەندێک لە باشترین ئامۆژگارییەکانتان پێدەدەین بۆ چۆنیەتی گرتنی وێنەی سەرسوڕهێنەری هاوسەرگیری، و ئەگەری دوورکەوتنەوە لە هەڵە باوەکان لە وێنەگرتنی هاوسەرگیری لەگەڵ فۆتۆگرافەرى پرۆفیشناڵ مارون شادید.

 

  • ئایا لە جیهانی فۆتۆگرافی ئاهەنگی هاوسەرگیریدا ڕەوت هەیە، وەک چۆن لە بواری ڕازاندنەوە و ئیکسسواراتى هاوسەرگیریدا هەیە؟

بێگومان لە جیهانی فۆتۆگرافیدا ڕەوت هەیە کە هەموو وەرزێک دەگۆڕێت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەندێک لەو ڕەوتانەی کە لە وێنەی هاوسەرگیریدا بەکاریدەهێنین دەگوازرێنەوە. هەر قۆناغێک ڕەوتێکى تایبەتی خۆی هەیە، بۆ نموونە لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا، نەریتى وێنەی هاوسەرە تازەکان بە دەمکەوە بگرن. سەبارەت بە ئەمڕۆش بووک نایەوێت وێنە لەگەڵ چەپکە گوڵی زەماوەندەکە بگرێت و زیاتر ڕوو لە وێنەی خۆبەخۆ دەکەین.

 

فۆتۆگرافەر مارون شادید

  • چۆن شوێنەکە هەڵدەبژێردرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ تەوەری ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەدا بگونجێت؟

هەماهەنگی لەگەڵ هاوسەرە تازەکان دەکرێت بۆ هەڵبژاردنی شوێنێک بۆ وێنەگرتن، هەندێک جار شوێنێک هەڵدەبژێردرێت کە پێشتر لە وێنەی زاواکاندا بینیویانە کە لە پەیجەکانی سۆشیال میدیای مندا بڵاوکراونەتەوە. بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە شوێنێک هەڵبژێرم کە بتوانم وێنەی جوانی تێدا بگرم بە زیاتر لە گۆشەیەکى جوان. لە شوێنە سروشتییەکانی کەنار دەریا یان لە شاخەوە بۆ شوێنەوارەکان یان تەنانەت مێژووییەکان و شوێنی دیکە کە تام و چێژ و خەونی زاواکان ھاوشێوە دەکەن.

 

وێنەی هاوسەرگیری

  • گرنگترین هەنگاوەکان چین کە دەبێت بووک بیگرێتەبەر بۆ ئەوەی وێنەی هاوسەرگیری تەواو بەدەستبهێنێت؟

هەنگاوی یەکەم ئەوەیە کە تەوەرەی هاوسەرگیریەکە ڕەنگدانەوەی کەشێکی جوان و ڕەسەن بێت، جگە لە وردەکارییەکانی تری وەکو کەلوپەلی دیکۆری هاوسەرگیری و ڕەخەرو ڕووناکی، پاشان دیکۆر و ڕزاندنەوە هەموویان هۆکارن کە یارمەتیدەرن بۆ بەرهەمهێنانی وێنەی تەواو. ئەوەی گرنگە باسی بکەین ئەوەیە کە فۆتۆگرافەر وێنەی هاوسەرگیری داهێنان ناکات، بەڵکو ڕەنگدانەوەی ئەو وێنە جوانانەیە کە لە ئاهەنگی هاوسەرگیریدا دەیبینێت.

  • ئایا لە فۆتۆگرافیدا پۆز(گرتەتایبەت) هەیە بۆ بووک کە دەتوانیت ئامۆژگاری بکەیت بۆ ئەوەی بیکات؟

بێگومان هەموو بووکێک گرتەى تایبەتی هەیە کە جوانی دەردەخات و سیماکانی ڕەنگدەداتەوە، هەروەها هەر جلی بووکێنییەک بارودۆخی تایبەتی خۆی هەیە. بۆ نموونە جلێکى سادەى و نەرم پۆزی(گرتەى تایبەتى) فۆتۆی گونجاوی خۆى هەیە، لەکاتێکدا ئەگەر جلەکە تارایەکى درێژى لەگەڵدابێت ئەوە دەبێت لە دوورەوە یان لەسەر پلیکانەکان وێنەی بووکەکە بگرین. بەم شێوەیە شێوازى وەستان بەپێی شێوەی بووک و ئەوەی ئارەزووی دەکات لە ڕووی وێنە و وێنەگرتنەوە جیاوازە.

وێنەیەک لە جلی بووکەکە

 

  • هەماهەنگی نێوان بووک و فۆتۆگرافەر لە کاتی هەڵبژاردنی وێنەی هاوسەرگیری چۆنە؟

لە پرەنسیپدا هەموو وردەکارییەکانی بووک لە A تا Z وێنە دەگیرێت، و وێنەکان ڕادەستی هاوسەرە تازەکان دەکرێت، دوای ئەوە زاواکان ئەو وێنانە هەڵدەبژێرن کە دەیانەوێت بیهێڵنەوە، و وێنەی خێزانە گەورەکە.. دواتر دەگوازینەوە بۆ قۆناغی دەستکاریکردنی وێنەکان و دانانی لە ئەلبوومێکی تایبەتدا بۆ ئەوەی وەک یادەوەرییەک بۆ تەمەنێک بمێنێتەوە.

 

  • لەڕێگەی ئەو وێنانەوە کە ئیمزای تۆى لەسەر، تێبینیم کرد کە لە وێنەکانتدا سەرنجت لەسەر سادەیی و خۆبەخۆیی دەبێت، ئایا تۆ ئەو جۆرە وێنانەت پێ باشترە لەوانی تر؟

سەرنج لەسەر بچووکترین وردەکارییەکان لە ڕوخساری بووکەوە تا شوێنی وێنەگرتن دەدەم ولەگەڵ هەموو ئەو بابەتانەی تر کە پەیوەندییان بە هەردوو بووک و فۆتۆگرافەرەوە هەیە. هەندێک جار هێزەکە لە ڕووناکی و لە کاتەکانی تر لە شوێنی وێنەگرتندا ڕەنگ دەداتەوە، من ستایلێکی تایبەتم هەیە لە فۆتۆگرافی هاوسەرگیریدا، و هەوڵ دەدەم بەهای وێنەکان لە سادەترین وردەکارییەوە نیشان بدەم.

 

وێنەی بووک لەگەڵ دەستە گوڵی هاوسەرگیری

  • ئایا وێنەی هاوسەرگیری ڕەش و سپی شتێکی سەرەکییە لە ئەلبوومی وێنەی بووکدا؟

پێش دەستکاریکردنی وێنەکان پرسیار لە بوک و زاوا دەکەین دەربارەی ئارەزووی ئەوەی کە ئایا وێنەی هاوسەرگیری ڕەش و سپییان هەبێت و بەو پێیەی ڕێز لە داواکاریەکەیان دەگرین، هەڵبژاردنەکە بۆ ئەوان جێدەهێڵین. هەندێک جار هەندێک هەڵبژاردن دەخەینە بەردەستیان وێنەیەک بە ڕەنگاوڕەنگى و هەر هەمان وێنە بژاردەیەکى دیکەى بە ڕەش و سپی پیشاندەدەین، دواتر ئازادى بە بووک و زاوا و دەدەین لەنێوانیاندا هەڵبژێرن.

 

وێنەی زەماوەندی ڕەش و سپی

  • لە ساڵی ٢٠٢٣دا هیچ گرتەیەک یا پۆزێک هەبووە کە بووک ئامۆژگاری کرابێت نەیگرێت؟

ئێمە ڕێنمایی و ئامۆژگاری دەدەین بە بووک بۆ ئەوەی گرتەیەک گونجاوى بۆ هەڵبژێرین، هەندێکجاریش بووک بیرۆکەیەکمان پێدەدات لەسەر هەندێک شێواز کە حەزی لێیە و ئێمە ئامۆژگاری دەکەین لەسەر باشترینەکان. هەمیشە ئامۆژگاری بووک دەکەین سەبارەت بە پۆزە گونجاوەکان بۆی، کە بە شێوەیەکی نەرم و خۆبەخۆ نیشانی دەدەن، هەروەها بیرۆکەیەکی پێدەدەین لەو وێنانەی کە بۆی دەگرین و لەگەڵیدا باسی وردەکاری وێنەکان دەکەین.


وێنەی هاوسەرگیری ناوازە

  • ئامۆژگارییە سەرەتاییەکان چین بۆ ئەوەی بووک وێنەی ئەبەدی هەبێت؟

کات هەرگیز ڕۆڵی نابینێت لە جوانی وێنەیەکدا، زۆرجار دەگەڕێمەوە بۆ وێنەکانی هاوسەرگیریم لە ساڵی ٢٠١٥ و بە تەواوەتی نایاب و جوانی دەبینم. وێنەگەلێک دەگرین کە یادگاری و ساتە تایبەتەکانی نێوان هاوسەرە تازەکان نەمر دەکات، هەر وێنەیەک دواتر چیرۆکێک بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگێڕێتەوە.

 

  • ئایا بووک دەبێت وێنەی هەموو وردەکارییەکی زەماوەندەکەی و ڕوخسارەکەی بگرێت، مەبەستم لێرەدا ئەڵقەی هاوسەرگیرییەکەی، پەردە؟

بووک وردەکارییەکانی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی بە بچووک و گەورە هەڵدەبژێرێت و بەو پێیەی گرنگی بە هەموو وردەکاری و هاتوو ڕۆشتوو دەدات، ئەمەش مانای ئەوەیە کە پێی باشترە وێنەیەک بگرێت کە وەک یادەوەری جلی بووکێنی یان تەنانەت کارتی سوپاسگوزاری میوانەکە بمێنێتەوە یان... وردەکارییەکانی تر کە بۆ بووکەکە گرنگن. بۆیە گرنگە وێنەی هەموو وردەکارییەک بگیرێت چەندە قەبارەکە بێت، بەو پێیەی بۆ بووک زۆر گرنگە زیاتر بخوێنەرەوە .

گرتەیەک کە بوک خۆى دوایکردووە

ليست هناك تعليقات