-->

بابەتەکان

سوودەکانی ماسکی شیر بۆ دەموچاو

 سوودەکانی ماسکی شیر بۆ دەموچاو

شیری کاڵ سوودی زۆری هەیە بۆ پێست. یارمەتی نەرمکردنی پێستی زبر دەدات و کونیلەکان بە قووڵی پاک دەکاتەوە و دەردانی چەوری کەم دەکاتەوە، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پێست بە نەرمی قڵیشان(سکراب) بکات.

 ئەگەر بەهۆی خۆری هاوینەوە تووشی ماتبوونی پێست، پەڵەی ڕەش، یان تەنانەت ئەسمەربویت بەهۆى تیشکى خۆر، ئەوا ماسکی شیر دەبێتە گیراوەیەکی کاریگەر، بەمەرجێک بە شێوەیەکی دروست و ڕێک و پێکی لێبدرێت.

 


   دەمامکە جۆراوجۆرەکانى شیر:

 1- دەمامکی شیر و ئەڤۆگادۆ

ئەڤۆگادۆ و شیر ماسکێکی زۆر دەوڵەمەندن بە خۆراکی بۆ پێستى دەموچاو، بەتایبەت بۆ ئەوانەی پێستیان وشک و مات. ترشی لاکتیک کە لە شیردا هەیە یارمەتی تێکشکانی خانە مردووەکانی پێست دەدات هەروەها ڕێگە بە پێست دەدات بە خێرایی دووبارە دروست ببێتەوە. ئەڤۆگادۆ پێست شێدار دەکات و چەوری کەم دەکاتەوە و پێستت تازە و گەنج دەردەخات.

 


پێکهاتەکانی:

  •  یەک کەوچکی چێشت شیر
  •  1/4 ی ئەڤۆگادۆیەک
  • ماسکی شیر و ئەڤۆگادۆ

 


ڕێگا:

  1. ئەڤۆگادۆکە بپلیشێنەرەوە بەکەوچکێک تاوەکو بە تەواوی لە گرێ تیانامێنێ و ساف دەبێت.
  2. شیرەکەی تێبکە و تێکەڵی بکە تا هەویرێکی نەرم دروست دەبێت.
  3. ئەم تێکەڵەیە بدە لە دەموچاوێکی پاک بە جوڵەی بازنەیی نەرم مەساجى پێبکە. بۆ ماوەی ١٥ خولەک یان تا وشک دەبێتەوە بەجێی بهێڵە.
  4. بە ئاوی گەرم بیشۆ.

 

 

2- ماسکی ئاردى شۆفان و هەنگوین و شیر

ئەگەر بەدوای ڕێگایەکی سروشتیدا دەگەڕێیت بۆ قڵیشاندنی(سکرابى) پێستت، چیتر نیگەران مەبە، گیراوەی ماسکی شیر. کاتێک شیر تێکەڵ بە هەنگوین و ئاردى شۆفان دەکرێت، یارمەتی قڵیشاندنی خانە مردووەکانی پێست دەدات بەبێ ئەوەی زیان بە پێستت بگەیەنێت. هەنگوین قڵیشێنەرێکی نەرم و شێدارکەرەوەیە، ئاردەکەش پێکهاتەیەکی سووکی بۆ قڵیشان هەیە کە یارمەتی لابردنی خانە مردووەکان و ڕۆنی زیادە دەدات لە کونیلەکانى دەموچاودا.

 

پێکهاتەکانی:

  •  یەک کەوچکی چێشت شیر
  • یەک کەوچکی چا هەنگوین
  • یەک کەوچکی چا ئاردى شۆفانى هاڕاو.

  

ڕێگا:

لەناو قاپێکدا هەموو پێکهاتەکان تێکەڵ بکە تا هەویرێکی ئەستوور دروست دەکات.

ئەم تێکەڵەیە بخەرە سەر ڕووخسارێکی پاک.

بۆ ماوەی ١٠ خولەک بەجێی بهێڵە و دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ.

 


 

3- ماسکی شیر و لیمۆ و زەردەچەوە

ماسکی شیر و لیمۆ و زەردەچەوە

ئەم ماسکە وردە وردە زیپکە لادەبات بەبێ ئەوەی هیچ شوێنەوارێک بەجێبهێڵێت. زەردەچەوە پێکهاتەیەکی بەناوبانگە لە چێشتخانەدا کە تایبەتمەندییەکی باوەڕپێنەکراوی دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردن و دژە پیربوونی هەیە. ئاوی لیمۆ چەورکەرێکی سروشتییە و یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی زیپکە دەدات.

 

پێکهاتەکانی:

  •  یەک کەوچکی چێشت شیر
  • کەوچکێک زەردەچەوە
  • نیو کەوچک ئاوی لیمۆ

 

ڕێگا:

  • لەناو قاپێکدا هەموو پێکهاتەکان تێکەڵ بکە تا هەویرێکی ئەستوور دروست دەکات.
  • ئەم تێکەڵەیە بخەرە سەر ڕووخسارێکی پاک.
  • بۆ ماوەی ١٥ خولەک بەجێی بهێڵە و چاوەڕێ بکە تا بە تەواوی وشک دەبێتەوە.
  • بە ئاو و غسولێکی سووک بیشۆ.


ليست هناك تعليقات