-->

بابەتەکان

ئایا دەزانى چ تەواوکەرە خۆراکییەک باشترینە بۆ چاودێریکردنی قژ؟

 

ئایا دەزانى چ  تەواوکەرە خۆراکییەک باشترینە بۆ چاودێریکردنی قژ؟



تەواوکەرە خۆراکیەکان یارمەتی پاراستنی تەندروستی و زیندوویی قژ دەدەن بە دوو شێوازی جیاواز، دەتوانن نەرمی قژ و بریقە و توانای بەرەنگاربوونەوەی شەڕانگێزییە دەرەکیەکان لە لایەک بەرز بکەنەوە، هەروەها دەتوانن گەشەکردنی بەرز بکەنەوە و لەدەستدان وەرینى سنووردار بکەن لە لایەکی ترەوە. تەواوکەرە خۆراکییە بەسوودەکان لەم دوو بوارەدا چین؟

 


  • خومرە:

خەمیرەى سروشتی یارمەتی بەرزکردنەوەی نەرمی و بریقەی قژ دەدات بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین بی. هەروەها بۆ بەهێزکردنی نینۆک بەسوودە، کە هاوشێوەى قژ لە کیراتین پێکهاتووە. ئەو تەواوکەرە خۆراکیانەی کە جگە لە خەمیرە، ڕووەکی بەسوود لەخۆدەگرن وەک (ڕۆکا) کە کوالێتی کیراتین باشتر دەکات، هەروەها رووەکى (کلکی ئەسپ) کە دەوڵەمەندە بە سیلیکا، دەتوانن نەرمی و بریقەی قژ زیادبکەن، تەواوکارى خەمیرە بەشێوەى حەب یان پاودەر وەک تەواوکارە خۆراکیەکانى تر لە دەرمانخەنەکان دەستدەکەوێت.

 

 


  • ترشە ئەمینیەکانی گۆگرد:

گرنگترینی ئەم ترشە سودبەخشانە بۆ قژ بریتین لە سیستین و میتیۆنین کە یارمەتی بەرهەمهێنانی کیراتین دەدەن. باشتر چالاک دەبن کاتێک لەگەڵ ڤیتامین B5 یان B8 تێکەڵ دەکرێن کە دەردانی چەوری ڕێکدەخەن و زینک کە کارکردنی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن ڕێکدەخات کە بەرپرسە لە زیادکردنی هەڵوەرینی قژ.

 


  • بایۆتین

بایۆتین بە ناوی ڤیتامین B8 ناسراوە و یارمەتی گەشە و بەهێزی قژ دەدات و بەرپرسە لە کارکردنی دروستی ئەنزیمەکان کە یارمەتی دووبارە دروستکردنەوەی پێستی سەر دەدەن. ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە دروستبوونی پڕۆتینەکانی کیراتین. ئەمەش وای لێدەکات ببێتە پێکهاتەیەکی نمونەیى بۆ پاراستنی قژی تەندروست یان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەڵوەرینی قژ.

 

ماوەی چارەسەرکردن بەم تەواوکەرە خۆراکیانە:

شارەزایان لەم بوارەدا ئاماژە بەوە دەکەن کە سووڕی ژیانی قژ درێژە، هەربۆیە پێشنیاری بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکیەکانی دەکەن لە شێوەی چارەسەرێک کە لە ٣ بۆ ٦ مانگ درێژدەبێتەوە. باشتر وایە ئەم چارەسەرە لە سەرەتای بەهار یان سەرەتای پایزدا بگیرێتەبەر.

سوودەکانی ئەم تەواوکەرە خۆراکانە لەسەر نینۆکەکان دەردەکەون، کە زیاتر بەهێز دەبن و کەمتر دەشکێن، دواتر ئەنجامە ئەرێنییەکان دەست دەکەن بە دەرکەوتن لەسەر بارودۆخی قژ، لە مانگی دووەم یان سێیەمی وەرگرتنی چارەسەرەکەوە دەست پێدەکات. لە حاڵەتی هەڵوەرینی قژدا بە شێوەیەکی بەرچاو و نائاسایی، خواردنی تەواوکەری خۆراکی بەس نییە، بەڵام ئاگاداربە لەخۆتەوە بەکارینەهێنى پێویست دەبێت ڕاوێژ بە پزیشکی پێست بکرێت، ئەمە جگە لە ئەنجامدانی پشکنین بۆ دڵنیابوون لەوەی هۆکاری ئەم هەڵوەرینە پەیوەندی بە ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکانەوە نییە.

ليست هناك تعليقات