-->

بابەتەکان

گرنگی ڤیتامین سی بۆ پیاوان و توانای منداڵبوون

  گرنگی ڤیتامین سی بۆ پیاوان و توانای منداڵبوون

 


ڤیتامین سی بۆ پیاوان زۆر گرنگە بۆ زیادکردنى توانای منداڵبوونی پیاو پاراوکردنى. نەزۆکی یەکێکە لەو نیگەرانییە سەرەکییە زۆرانەی کە زۆربەی هاوسەرەکان لە سەرانسەری جیهان ڕووبەڕووی دەبنەوە، و لەکاتێکدا هەندێک کەس بیر لە سەردانی پزیشکییەکان دەکەنەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، ڕەنگە هەندێکی تر بیر لەوە بکەنەوە کە سەرەتا هەندێک ڕێکاری چارەى ماڵەوە تاقیبکەنەوە، و یەکێکە لە گرنگترین بژاردەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی منداڵبوون بریتییە لە زیادکردنی ڤیتامین سی بۆ خۆراکی ڕۆژانە، وەک زۆرێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە توانای منداڵبوون باشتر دەکات لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێدا. بەڵام ئایا بەڕاستی یارمەتیدەرە، ئەگەر وایە، پێویستە چەند بەکاربهێنیت؟


ڤیتامین سىC چییە؟

ڤیتامین سی ڤیتامینێکە لە ئاودا دەتوێتەوە، بۆیە دەبێت ڕۆژانە پڕبکرێتەوە، باشترین سەرچاوەکانی ئەم ڤیتامینە لە سەوزە و میوەی تازەن، هەروەها دەتوانیت بە شێوەی تەواوکەری خۆراکی بەدەستی بهێنیت، ڤیتامین سی یارمەتی لەش دەدات بۆ دروستبوون و پاراستنی شانە بەستەرەکان ، کە بریتین لە ئێسک و پێست و خوێنبەرەکان. هەروەها ئەم ڤیتامینە بەهێزی بەرگری لەش بەرز دەکاتەوە و یارمەتی چاککردنەوە و دووبارە دروستکردنەوەی شانەکان دەدات، بەکورتی ئەم ڤیتامینە یارمەتیدەرە لە ئەنجامدانی چەندین ئەرکی گرنگ لە جەستەی مرۆڤدا.



گرنگی ڤیتامین سی و سوودەکانی بۆ توانای منداڵبوونی پیاو:

ڤیتامین سی بۆ پیاوان زۆر گرنگە بۆ توانای منداڵبوون بە سەیرکردنی سپێرمێک کە لە پیاوە نەزۆکە وەرگیراوە، دەرکەوتووە کە ئاستی جۆرێکی دیاریکراوی لە ڕادیکاڵە ئازادەکان کە ناویان لێناوە ئۆکسجینی کارلێککەر، لەم پیاوانەدا بەرزە، لەکاتێکدا ئاستی نزمتر لەم ڕادیکاڵە ئازادانە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی سپێرمێکى ئاسایی ئەکتیڤ ، بەڵام ئاستى ئەم ڕادیکاڵە ئازادە کە زۆر بەرزبن دەبنەهۆى لەناوبردنی سپێرمەکان.



نیشانەکانی کەمی ڤیتامین سی چین؟

بەو پێیەی ڕادیکاڵە ئازادەکان کێشەکەن، مانای وایە کە دژە ئۆکسێنەرەکان کە ڕادیکاڵە ئازادەکان بێکاریگەردەکەن، ڕەنگە وەڵامەکەبن، دژە ئۆکسێنەرەکان لە هەموو شوێنێکدا دەبینرێن، لەنێویاندا لە زۆرێک لە خۆراکە تەندروستەکانی وەک سەوزە و میوە، بەڵام ناسراوترینیان بریتین لە ڤیتامین C و E. ناسراوە بە... کاریگەریە بەهێزەکەیان لەسەر منداڵبوون.

یەکێک لەو توێژینەوانەی لەسەر هەندێک لە پیاوان ئەنجامدراوە دەریخستووە کە لەکاتی خواردنی تەواوکەری ڤیتامین سی و ڤیتامین E یەک گرام لە ڕۆژێکدا، دەرکەوتووە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پارچەبوونی دی ئێن ئەی لە سپێرمدا و بەرزبوونەوەی جوڵەی سپێرم، هەروەها ڕێژەی دووگیانیش بەرز و سەرکەوتووبووە.

دەرکەوتووە کە خواردنی ڤیتامین سی بۆ پیاوان تەندروستى سپێرم باشتر دەکات و دی ئێن ئەی سپێرم لە پیاوان دەپارێزێت. بەم شێوەیە باشتربوونی کوالیتی سپێرم ئەگەری کەموکوڕی کرۆمۆسۆم و لەبارچوون کەمدەکاتەوە و هەندێکجاریش زیانی ئۆکسجینی لە سپێرمدا ڕووبدات بەهۆی بەرکەوتن بە ڕادیکاڵە ئازادەکان و لەم جۆرە حاڵەتانەدا ڤیتامین سی ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ پاراستنی سپێرم لە تێکچوونی ڕادیکاڵە ئازادەکان، لەوانە چەندین توێژینەوە سەلماندوویانە کە پیاوان ئەگەری کەمی ڤیتامین سییان هەبێت، ڕەنگە تووشی سپێرم کەمبون بن، ئەم ڤیتامینە نەک تەنها یارمەتی کوالێتی سپێرم دەدات بەڵکو جوڵەی سپێرم ئەکتیڤ و باشتر دەکات.

هەروەها لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی 1991 دەریخست کە ئاستی ترشی ئەسکۆربیک کە(جۆرێکە لە ڤیتامین C) لە مەنیدا زۆر زیاترە بە بەراورد بە شلە جۆراوجۆرەکانی جەستەی مرۆڤ، لەوانەش خوێن، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە کاتێک ڤیتامین C لە خۆراکدا کەمدەبێتەوە لە 250 میلیگرامەوە بۆ تەنها 5  میلیگرام ئاستی ترشی ئەسکۆربیک لە مەنی پیاواندا بۆ نیوە دابەزیوە، هەروەها ڕێژەی سپێرمەکان کە DNA ی تێکچووە بە ڕێژەی 91% زیادی دەکات، ئەم ئەنجامانە گرنگی ڤیتامین C لە خۆراکدا نیشان کە چەند گرنگە بۆ دوورکەوتنەوە لە کێشەکانی منداڵبوون لە پیاوان.

لە تاقیکردنەوەیەکی تردا کە لەسەر پیاوێکی نەزۆک ئەنجامدرا، دەرکەوت کە خواردنی هەزار میلیگرام ڤیتامین سی ڕۆژانە دووجار بۆ ماوەی دوو مانگ بەشێوەیەکی بەرچاو تەندروستی سپێرم زیاد دەکات، ژمارەی سپێرم بۆ 60.1% و مۆرفۆلۆژی بۆ 66.7% و جوڵە بۆ 39% زیاد دەکات.


ڕێگاکانی بەدەستهێنانی ڤیتامین C ی پێویست بۆ بەرزکردنەوەی توانای منداڵبوون لە پیاوان:

بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامین سی زیاتر بۆ پیاوان، پێویستە ئەو سەوزە و میوەیانەی کە ڤیتامین سییان زۆرە، بخرێنە ناو خۆراکەوە بۆ ئەوەی توانای بەخێوکردنى سپێرمەکان لە پیاواندا بەرزبکاتەوە لەگەڵیدا، یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی توانای منداڵبوون و بەرەوپێشبردنی سپێرمێکی تەندروست لە پیاواندا.

بەڵام ئەوەت لەبەرچاو بێت ئەو خۆراکانەی کە ڤیتامین C یان زۆرە ڕێژەی ڤیتامین C یان لەدەست دەدەن ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر بە ببڕێن و بێ داپۆشین بمێننەوە، توێژینەوەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە کاتێک خەیارێک ببڕدرێت و دوای 3 کاتژمێر نەخورێت ئەوا ڤیتامین سی لەدەست دەدات تا 41 -49%.



ئەو خۆراکانەی کە ڤیتامین سی زۆریان تێدایە:

  1. پاپایایەکی قەبارە مامناوەند ١٦٠ میلیگرامی تێدایە.
  2. کوپێک قەرنابیت 81.2 ملگم لەخۆدەگرێت.
  3. کوپێک بیبەری شیرین 120 ملگم لەخۆدەگرێت.
  4. پرتەقاڵێکی قەبارە مامناوەند 70 میلیگرامی تێدایە.
  5. میوەیەکی کیوی قەبارەی مامناوەند ٦٤ میلیگرامی تێدایە.
  6. کوپێک کاڵەکەى شەمامە کە بە کوب ببڕدرێت، ٥٧ میلیگرامی تێدایە.
  7. کوپێک ئەناناس کە بە کوب ببڕدرێت، ٨٠ میلیگرامی تێدایە.
  8. میوەیەکی \ریب فروت قەبارەی مامناوەند 126 ملگم لەخۆدەگرێت.
  9. کوپێک ئاوی ترێ 73 ملگم لەخۆدەگرێت.
  10. شیلک 89.4 میلیگرامی تێدایە.
  11. کوپێک پارچەی مانگۆ ٥٠ ملگم لەخۆدەگرێت.

ليست هناك تعليقات