بەم سێ ڕێگایە.. تا تێر دەبیت نان بخۆ و کێشت دادەبەزێت!
بەم سێ ڕێگایە.. تا تێر دەبیت نان بخۆ و کێشت دادەبەزێت!
بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ئینسایدەر کە بڵاوکراوەتەوە، چێژوەرگرتن لە خواردن و تەنانەت بڕێکی زۆریش کلیلی ڕێجیمێکی تەندروستە تەنانەت ئەگەر مرۆڤ ئامانجی دابەزاندنی کێشی لەشی هەبێت.
پسپۆڕانی بواری خۆراک دەڵێن مەرج نییە دابەزاندنی کێش پەیوەندی بە سنووردارکردنی خواردنی خۆراکەوە بێت، بەڵکو زیادکردنی بژاردەی تەندروست بۆ خۆراک دەتوانێت ڕێگەیەکی کاریگەرتر بێت و ئەنجامی ئەرێنی بەدەستبهێنێت لە بڕینی هەندێک خۆراک.
بۆ
کەمکردنەوەی چەوری لەش پێویستە کالۆری کەمتر بخۆیت لەوەی کە دەیسووتێنیت لە شێوەی وەرزشکردن
و چالاکییە جەستەییەکان، بەڵام نابێت واز لە خواردن بهێنیت، کاربۆهیدراتەکان نەهێڵیت،
یان بۆ ماوەیەکی زۆر بەڕۆژووبیت.
پسپۆڕانی
خۆراک ئامۆژگاری دەکەن کە گرنگی بە وەرگرتنی پرۆتین و ڕیشاڵ و خۆراکی تەواو بدەن بۆ
ئەوەی مرۆڤ بتوانێت چێژ لە ژەمەکان وەربگرێت لە هەمان کاتدا کۆی کالۆری بۆ دابەزاندنی
کێش کەم بکاتەوە و بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بیهێڵێتەوە.
زیاتر پرۆتین بخۆ
(ئەنجی ئاش) پسپۆڕی
خۆراکی وەرزشی دەڵێت، یەکێک لە ڕێگاکان بۆ ئەوەی خۆراکەکە زیاتر دڵخۆشکەر بێت و پشتگیری
لە دابەزاندنی کێش بکات، ئەوەیە کە سەرچاوەی جۆراوجۆری پرۆتین لەخۆبگرێت بۆ ئەوەی یارمەتیت
بدات بۆ تێرکردنت.
لای
خۆیەوە پسپۆڕی خۆراکی وەرزشی(نانسی کلارک) ڕایگەیاند، بڕی گونجاوی پرۆتین بۆ زۆربەی
خەڵک لە نێوان 1 بۆ 2 گرام پرۆتیندایە بۆ هەر کیلۆگرامێک لە کێشی جەستە، بەڵام خواردنی
بڕێکی زۆر پرۆتین دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش یان بنیاتنانی ماسولکەکان سوودی دەبێت،
بۆیە یەک لە کلیلە سیحرییەکان بریتییە لە مامناوەندی لە وەرگرتنی پرۆتین.
ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ
ستراتیجێکی
تر بۆ خواردنی زیاتری خۆراک وکەمکردنەوەى کالۆری زیادکردنی ڕیشاڵە، کە جۆرێکە لە کاربۆهیدرات
کە لە خۆراکەکانی وەک گەنمەشامی و میوە و سەوزە و دانەوێڵەی تەواودا هەیە.
ڕیشاڵەکان
هەرسکردن خاو دەکەنەوە، ئەمەش دەتوانێت هەست بە تێربوون بکەیت دوای خواردن بۆ پاڵپشتیکردنی
دابەزاندنی کێشی تەندروست. هەروەها خۆراک دەدات بە بەکتریا سودبەخشەکانی ناو کۆئەندامی
هەرس کە بە مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵە ناسراوە، کە پەیوەندییان بە سوودەکانی وەک کێشێکی تەندروست
و کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەوە هەیە.
بەپێی
وتەی پسپۆڕی تۆمارکراوی خۆراک بیانکا تامبۆرێلۆ، ژەمەکان و خواردنە کەمەکان کە ڕیشاڵی
زۆریان تێدایە بریتین لە ئاردى شوفان، فاسۆلیا ڕەش، چەرەسات و برنج. بەڕێوەبەرایەتی
خۆراک و دەرمانی ئەمریکا پێشنیاری ئەوە دەکات کە گەورەکان ڕۆژانە ٢٨ گرام ڕیشاڵ بخۆن.
90.3%سەوزە و خۆراکی تەواو
(جاکلین
لەندەن) پسپۆڕی خۆراک ڕایگەیاندووە، یەکێک لە هەڵە باوەکانی ڕێجیم ئەوەیە کە گرنگی
بە سنووردارکردنی خۆراکەکان بدرێت بۆ دابەزاندنی کێش، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ
بە شێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت لە مامەڵەدا و هەمیشە برسی دەردەکەوێت و کەمتر پابەند
دەبێت بە پلانەکەیەوە.
لێرەدا ١٠ خراپترین خواردن دەخەینەڕوو کە ڕۆژانە دەیخۆیت، بە دڵنیاییەوە
بە
وتەی(دکتۆر مارک هایمان)، پزیشکی خێزان کە پسپۆڕە لە خۆراک وەک دەرمان، خاڵی دەستپێکی
باش ئەوەیە کە زۆربەی پلێتەکەت پڕبکەیتەوە لە سەوزەی بێ نیشاستە.
ليست هناك تعليقات