-->

بابەتەکان

ئایا ئەزانى کامەنەن باشترین ڤیتامینەکان بۆ ڕوخسار و پێست؟

 

ئایا ئەزانى کامەنەن باشترین ڤیتامینەکان بۆ ڕوخسار و پێست؟



 پێستی دەموچاو

پێست گەورەترین ئەندامی جەستەی مرۆڤە، چەندین ئەرکی هەیە، یەکەم ديوارى بەرگرییە لە جەستەدا؛ وەک چۆن دەیپارێزێت لە پیسبوون و ماددە کیمیاییەکان و بەکتریا و ڤایرۆسەکان کە مرۆڤ بەرکەوتەی دەبێت، جگە لەوەش پلەی گەرمی لەش ڕێکدەخات و لە تیشکی سەروو بنەوشەیی زیانبەخش دەیپارێزێت و کۆنترۆڵی لەدەستدانی شێی تێدا دەکات و هاوسەنگی شلە دەپارێزێت، هەروەها وەک یەکێک لە هەستەوەرەکانى مرۆڤ کاردەکات، هەست بە ئازار دەکات بۆ ئەوەی مرۆڤ لە مەترسییەکان ئاگادار بکاتەوە، شایەنی باسە کە چەندین هۆکار هەن کە کاریگەرییان لەسەر پێست هەیە، لەوانە جینەکان، هۆرمۆنەکان، هەڵکشانى تەمەن، و هەندێک بارودۆخ، وەک نەخۆشی شەکرە، جگە لە هەندێک هۆکاری دەرەکی ، وەک زۆر شۆردنی دەموچاو، یان بەکارهێنانی ئاوی زۆر گەرم، و خواردنی خۆراکی ناتەندروست.، جگەرەکێشان، کەم خەوى، وشکبوونەوەی لەش، و هەندێک دەرمان.



باشترین ڤیتامین بۆ دەموچاو:

چاودێریکردنی پێست بەشێکی گرنگی گرنگیدانە بە تەندروستی، چەندین ڤیتامین هەیە کە گرنگە بۆ تەندروستی پێست، هەربۆیە لە زۆرێک لە بەرهەمەکانی چاودێریدا بەردەستن، باسی ئەم ڤیتامینانە دەکەین :

  • ڤیتامین D  

جەستەی مرۆڤ دەتوانێت ئەم ڤیتامینە دروست بکات بە بەرکەوتنی تیشکی خۆر؛ کە پێست تیشکی خۆر هەڵدەمژێت، کۆلیسترۆڵ دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین D، ئەم ڤیتامینە گرنگە بۆ بەرهەمهێنانی خانەکان، لەوانەش خانەکانی پێست، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە یەکخستنی تۆنى ڕەنگی پێست، لەوانەیە بەشداربێت لە چارەسەرکردنی نەخۆشی سەدەف، و توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری (دەرمان پزیشکی پێست)( Journal of Drugs and Dermatology) بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی ئاماژەی بەوە کردووە کە بەکارهێنانی کرێمێک کە جۆری پیشەسازی ڤیتامین D لەخۆدەگرێت کە پێی دەوترێت(کالسیتریۆل) هەوکردنی پێست و پەڵەی ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی سەدەف بوون کەمدەکاتەوە، و ئەم ڤیتامینانە دەتوانرێت بە بەرکەوتنی تیشکی خۆر بەدەست بهێنرێت، بۆ ماوەی ١٠ خولەک لە ڕۆژێکدا، یان خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین D وەک سەلەمون، تونە، یان خواردنی ئەو خۆراکانە بخۆ کە بە ڤیتامین D بەهێزکراون وەک ئاوی پرتەقاڵ و ماست و دانەوێڵەی بەیانیان .



  • ڤیتامین

ئەم ڤیتامینە تایبەتمەندە بە تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی، هەروەها بە ڕێژەیەکی زۆر لە چینی دەرەوە و ناوەوەی پێستدا بەردەستە، هەروەها ڕۆڵی هەیە لە بەرهەمهێنانی کۆلاجین، کە تەندروستی پێست دەپارێزێت، بۆیە، ڤیتامین سی لە بەرهەمە دژە پیربوونەکاندا بەکاردێت،  دەرکەوت کە خواردنی ڤیتامین سی هاندەری کاریگەری دژەخۆر دەبێت کە پێست لە تیشکی سەروو بنەوشەیی زیانبەخش دەپارێزێت، هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانەکانی پیربوون و چاککردنەوەی پێستی تێکچوو و کەمکردنەوەی دەرکەوتنی چرچ و لۆچی، جگە لەوەش خواردنی بڕێکی پێویست لە ڤیتامین سی یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە وشکبوونەوەی پێست، و چارەسەرکردنی، ڤیتامین سی دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت بە خواردنی میوەی لیمۆ، شووتی، سپێناخ، برۆکلی، و خواردنی تەواوکەری ڤیتامین سی.



  • ڤیتامین

ئەم ڤیتامینە تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی هەیە، کە زیانەکانی بەهۆی تیشکی خۆرەوە کەمدەکاتەوە؛ هەروەک کاتێک لە پێستدا دەدرێت، تیشکی سەروو بنەوشەیی زیانبەخش هەڵدەمژێت، ئەمەش ڕێگری دەکات لە چرچبوون و پەڵەی ڕەش لە پێستدا، هەروەها ئەم ڤیتامینە ڕێگری دەکات لە وشکبوونەوەی پێست و یارمەتی چارەسەرکردنی هەوکردن دەدات، هەروەها ڤیتامین E دەتوانرێت بە خواردنی بڕێکی زۆر لە چەرەسات و تۆو بەدەستبهێنرێت، وەکو فندق.، بادەم، تۆوی گوڵەبەڕۆژە، یان خواردنی تەواوکەری خۆراکی، یان بەکارهێنانی بەرهەمەکانی چاودێری پێست کە ڤیتامین E یان تێدایە.



  • ڤیتامین

ئەم ڤیتامینە گرنگە بۆ پرۆسەی مەینی خوێن، هاوکات یارمەتی چاکبوونەوەی برین و کێشان و ئەو شوێنانە دەدات کە بەهۆی نەشتەرگەرییەوە کاریگەرییان لەسەرە، پێدەچێت ڤیتامین K بەشدارە لە چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشەکانی پێست، وەکو پەڵە، کشانی پێست، بازنەی ڕەش دەورى چاو ، و دەوالى خوێنبەرەکان.بۆیە لە زۆرێک لە کرێمی ناوەوە بەکاردێت، و پزیشکانیش ئەم کرێمانە بەکاردەهێنن بۆ چارەسەرکردنی کێشان و ئاوسانی دەرئەنجامی نەشتەرگەرییەکان، و ئەم ڤیتامینە دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت بە خواردنی فاسۆلیا سەوزەکان، کەلەرم، قەیسی، سپێناخ، و کاهوو.



  • گروپى ڤیتامین بى یان کۆمپلێکسی ڤیتامین

یەکێک لە گرنگترین ڤیتامینەکان بۆ پێست بریتییە لە بایۆتین کە بنەمای خانەکانی پێستە، بۆیە کەمبونەوەى دەبێتە هۆی هەوکردنی پێست، هەروەها ئەم ڤیتامینەش دەتوانرێت بە خواردنی مۆز و برنج و هێلکە و شۆفان، لە هەمانکاتدا جەستە دەتوانێت خۆى دروستى بکات ، جگە لەوەش، نیاسین بە ئینگلیزی: Niacin)، کە یەکێکە لە ڤیتامینەکانی B، یارمەتی پێست دەدات شێی ڕابگرێت، تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە، و ڕەنگە بەشداربێت لە کاڵبوونەوەى ڕەنگى پێست بە هەمان شێوە.

چۆن تەندروستی پێست بپارێزیت

دەتوانیت چەند ئامۆژگارییەکی سادە پەیڕەو بکەیت و ئاسانە بۆ پاراستنی پێست، کەمکردنەوەی کێشەکانی و خاوکردنەوەی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون:

دوور بکەوەرەوە لە تیشکی خۆر: 

چونکە بەرکەوتنی زۆر بە خۆر دەبێتە هۆی چرچ و لۆچی ، نیشانەکانی پیربوون لەسەر پێست، و چەندین گرفتی تر، بۆیە باشترە دژەخۆر بەکاربهێنیت هەمیشە، و دوو کاتژمێر جارێک نوێبکەرەوە، وە باشتر وایە دژەخۆر بەکاربهێنرێت کە فاکتەری پاراستنی خۆر کەبە (SPF)نادەبرێت (15) یان زیاتر بێت ، پێویستە درکەویتەوە لە خۆدانەبەر تیشکی خۆر لە نێوان کاتژمێر دە بەیانی تا چوار ئێوارە، چونکە تیشکی خۆر لەم کاتانەدا زۆر بەهێزە جگە لەوەش ئامۆژگاری دەکرێت جلوبەرگێک لەبەر بکرێت کە دەست و قاچ دادەپۆشێت، هەروەها کڵاو لەسەر بکرێت بۆ پاراستن لە خۆر.


دوور بکەوەرەوە لە جگەرەکێشان: 

جگەرەکێشان وا دەکات پێست بەتەمەنتر دەربکەوێت، هەروەها پەیوەندی بە دەرکەوتنی چرچ و لۆچیەوە هەیە، بەو پێیەی خوێنبەرەکانی ناو چینەکانی دەرەوەی پێست تەسک دەکاتەوە، ئەمەش ڕۆیشتنی خوێن بۆی کەمدەکاتەوە، بەمەش پێست برسکاو و زەرد دەردەکەوێت، جگەرەکێشان زیان بە ڕیشاڵی کۆلاجین و ئیلاستین دەگەیەنێ، بەهێزى و نەرمونیانى بەپێست دەبەخشن، لەهەمانکاتدا جگەرەکێشان مەترسى شیرپەنجەى قەدەخانەکان زیاددکات کە بەئینگلیزى پێدەوترێت(Squamous cell skin cancer).


مامەڵەکردن لەگەڵ پێست بە نەرمی: 

پاککردنەوەی ڕۆژانەی پێست ڕەنگە زیان بە پێست بگەیەنێت، بۆیە دەبێت لەو پاککردنەوەیدا بە نەرمی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، دوورکەوتنەوە لە خۆشتن بە ئاوى زۆر گەرم؛ چونکە زەیتەکانی سەر پێست لادەبات هیچ پارێزەرێک بۆ پێست ناهێڵێتەوە، هەروەها ئامۆژگاری دەکرێت دووربکەونەوە لە بەکارهێنانی سابونی زیانبەخش بۆ پێست، کە هەندێک ماددەى پاککەرەوەی تێدایە کە زەیت لەسەر پێست دادەماڵێت، جگە لەوەش پێویستە هەمیشە شێدارکردنەوەى پێست بە شێدارکەروەکان ئەنجامدرێت دواى شتن و وشککردنەوەى.

ليست هناك تعليقات