-->

بابەتەکان

ئاگاداربە ئەم هەڵانە ئەنجام مەدە لە کاتی بەکارهێنانی ڕێتینۆڵدا!

 

ئاگاداربە ئەم هەڵانە ئەنجام مەدە لە کاتی بەکارهێنانی ڕێتینۆڵدا!

ڕێتینۆڵ یەکێکە لەو پێکهاتانەی کە لە جیهانی چاودێری پێستدا هەمووان ستایشى دەکەن. ئەگەر دەتەوێت ڕێتینۆڵ زیاد بکەیت بۆ لیستی پێکهاتەکانی چاودێری پێستت، پێویستە خۆت لە کۆمەڵێک هەڵە بەدوور بگرێت کە زیانی زیاتر بە پێستت دەگەیەنێت نەک سوود.

 


سوودەکانی ڕێتینۆڵ بۆ پێست

 ریتینۆڵ یەکێکە لە پێکهاتەکانى ڤیتامین A، ڕێتینۆڵ مادەیەکی خۆراکی گرنگە کە پێویستە بۆ بەرەوپێشبردنی دووبارە دروستبوونەوەی خانەکان. ڕێتینۆڵ بەرهەمهێنانی کۆلاجین بەرز دەکاتەوە و نیشانەکانی پیربوون خاو دەکاتەوە و ڕەنگی پێست گەشاوە دەکات و یارمەتی نوێبوونەوەی پێست دەدات. بەپێی لێکۆڵینەوەکان، ڕێتینۆیدەکان بەرهەمهێنانی کۆلاجین زیاد دەکەن، ئەمەش یارمەتی کەمکردنەوەی هێڵە وردەکان و چرچ و لۆچی دەدات.

لە کاتێکدا بەکارهێنانى لە کاتی گونجاودا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەتوانێت سوودی هەبێت، بەڵام بەکارهینانى بەشێوەیەکى هەڵە دەتوانێت کێشەت بۆ دروست بکات.

 

لێرەدا ئەو هەڵە باوانە دەخەینەڕوو کە لەوانەیە لە کاتی بەکارهێنانی ڕێتینۆڵدا ئەنجامی بدەیت:



هەڵەی یەکەم: دانانی ڕێتینۆڵ لە بەیانیاندا

 باشترین کات بۆ بەکارهێنانی ڕێتینۆڵ شەوانە. بەکارهێنانی لە ڕۆژدا زیان بە کاریگەرییەکەی دەگەیەنێت. لەکاتێکدا ڕەنگە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەرت نەبێت، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات پێستت هەستیار دەکات.

 


هەڵەی دووەم: ڕێتینۆڵ لەگەڵ ترشە قڵشێنەرەکانی(سکرابە) تر بەکارمەهێنە:

پێویستە بە وریاییەوە ڕێتینۆڵ بەکاربهێنیت ئەگەر بتەوێت سوود لە هەموو سوودەکانی وەربگریت. لە کاتێکدا لەگەڵ هەندێک پێکهاتەدا بە باشی کاردەکات، بەڵام پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە بەکارهێنانی ڕێتینۆڵ لەگەڵ قڵیشێنەرەکانی تری وەک AHA، BHA، یان ڤیتامین C. پێدەچێت بەکارهێنانی ڕێتینۆڵ لەگەڵ ئەم پێکهاتانەدا ڕەنگە پێستت وشک بکاتەوە و ببێتە هۆی خوران و ئاڵۆش.

 


هەڵەی سێیەم: دانانی ڕێتینۆڵ لە نزیک چاوەکان

پێستی دەوروبەری چاوەکانت ناسکە و هەر شتێک دەتوانێت توڕە و هەستیاریان بکات. بەکارهێنانی ڕێتینۆڵ زۆر نزیک لە چاو، گۆشەکانی دەم، یان گۆشەکانی لێو دەبێتە هۆی خورانی پێست چونکە هەستیارن. بۆیە باشتر وایە خۆت بەدوور بگرێت لە بەکارهێنانی ڕێتینۆڵ لە هەر شوێنێکی نزیک چاوت.

 


هەڵەی ژمارە چوارەم: ڕێتینۆڵ کەم بەکاربێنە

  بەڵام کەمێک ڕێتینۆڵ بەسە بۆ ئەوەی ئەنجامە ئەرێنییەکان ببینیت، هەروەها پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە دانانی ڕێژەیەکى زۆر لەسەر پێستت. بڕێک لە بەرهەمەکە بە قەبارەی دەنکە نۆکێ بەکاربهێنە کە بەشی پێستت دەکات. بە نەرمی بیدە لە هەموو دەموچاوت بۆ ئەوەی باشترین ئەنجامت هەبێت.

ليست هناك تعليقات