-->

بابەتەکان

تاقیکردنەوەکانی ماسکی قژی موعجیزە

 تاقیکردنەوەکانی ماسکی قژی موعجیزە

 سۆشیال میدیا پڕە لەو ماسکی قژی بەناو موعجیزە، بەڵام لێرەدا بەڕاستى ماسکێکت نیشاندەدەین کە موعجیزەیە، بە شایەتى ئەوانەى بەکاریانهێناوە!

لە ڕاستیدا ئەو ماسکە جۆراوجۆرانەی لە ماڵەوە ئامادە دەکرێن، کە لە پێکهاتە سروشتییەکان و زەیتەکان پێکهاتوون، دەتوانرێت بە موعجیزە وەسف بکرێن، بەو پێیەی هەموو ئەو توخمە بەسوودانەى لە ڤیتامین و کانزا و ترشەکانی تێدایە، ئەوانەن کە قژ پێویستی پێیەتی بۆ پاراستنی تەندروستی خۆی، بەڵکو زیاتر لەوانەیە لەگەڵ پێکهاتەی زۆربەی بەرهەمە ئامادەکراوەکانی چاودێری قژدا بگونجێت.



ئەم ماسکە لە بەرامبەردا پێکهاتەی سروشتی تێدایە کە شایەدی کاریگەری خۆی دەدات لە چارەسەرکردنی کێشە جۆراوجۆرەکانی قژدا، بەو پێیەی چای سەوز، لیمۆ، هەنگوین، ماستی تێدایە، جگە لە هەندێکی تر...


سوودەکانی ماسکی قژی موعجیزە بۆ قژ

  1. خۆراکپێدەر و بەهێزکردنی تاڵە قژەکان، ئەمەش یارمەتی هاندانی گەشەی قژ دەدات، بەمەش ئەستوورتر دەبێت.
  2. یارمەتی چارەسەرکردنی هەڵوەرینی قژ دەدات.
  3. پێکهاتەکانی ماسکی قژی موعجیزە بەشدارن لە شێدارکردنی قژ.
  4. یارمەتی چارەسەرکردنی شکاوی و ڕێگرتن لە شکانی قژ دەکات.
  5. یارمەتی ڕزگاربوون لە قڵیشان دەدات(موخۆرکە).

 


 چۆنیەتی ئامادەکردنی ماسکی قژی موعجیزە، پێکهاتەکانی:

  • ٣ کیسە چای سەوز.
  • دوو کەوچکی چێشت پاودەری کاکاو.
  • دوو کەوچکی چێشت نێسکافێ.
  • یەک کەوچکی چێشت پاودەرى مێخەک.
  • نیو کەوچک ئاوی لیمۆی فرێش.
  • کەوچکێکی بچووک لە مەحلەب(محلب)[1].
  • کەوچکێک هەنگوین.
  • کەوچکێکی چێشت ماست. دەتوانرێت بە مایۆنیز بگۆڕدرێت.
  • کەوچکێکی چێشت پاودەرى خەنە.

 

چۆنیەتى ئامادەکردنى:

  • چا لەگەڵ نێسکافێ تێکەڵ بکە، پاشان کاکاو و مێخەکەکەی تێبکە.
  • ئاوی لیمۆ لەگەڵ خەنە تێکەڵ بکە بۆ ماوەی دوو خولەک، پاشان هەنگوین و مەحلەب و ماستی تێبکە.
  • دوای ئەوە هەموو پێکهاتەکان دەخرێنە یەکەوە و بۆ ماوەی 3 خولەک تێکەڵ دەکرێن و بۆ ماوەی نێوان یەک بۆ دوو کاتژمێر بەجێدەهێڵرێن.
  • تێکەڵەکە وەکو بۆیاخێک بەسەر قژدا دابەش دەکرێت، لە ڕەگەوە تا کۆتاییەکانی.
  • قژەکە بەرز بکەرەوە و بە کەپڵی دوشێکی نایلۆن یان Cling Film بیپێچە، پاشان بۆ ماوەی ٦ بۆ ٨ کاتژمێر بەجێی بهێڵە.
  • شۆردنی قژ وەکو جاران بە ئاوی گەرم و شامپۆ.
  • تێکەڵەیەک لە زەیتی گوێزی هیندی و زەیتی زەیتون و زەیتی گەرچەکبدە لە قژە تەڕەکە.
  • بە نوکی پەنجەکان مەساجی پێستی سەر بکە بۆ ماوەی چەند خولەکێک، پاشان دووبارە قژەکە داپۆشە.
  • بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر بەجێی بهێڵە، دەتوانرێت بۆ ماوەی شەوێک بەجێی بهێڵرێت.
  • بەیانیان بە ئاوی گەرم قژ بشۆ.

 


 بەشێک لەو خانمانەی تاقیکردنەوەی ماسکی موعجیزەئامێزی قژیان کرد، ستایشیان کرد و ئەو ئەنجامەی بەدەستیان هێناوە، هەم بۆ چارەسەرکردنی سەری دابەشکراو، هەم بۆ زیندوویی و بریقەدارکردنی قژ، هەم دەستکاریکردنی قژی ئاڵۆزکاو، هەندێکیشیان وەک چارەسەرێک بۆ قژی سپى(خۆڵەمێشی) سەیریان کردووە، چونکە خەنەی تێدایە .

لەبەرئەوەی پێکهاتەکانی سەلامەتن، هیچ زیانێکی نییە لە تاقیکردنەوەیدا، تەنانەت ئافرەتێکی دووگیان یان شیردەر دەتوانێت ئەو کارە بکات، بەتایبەتی کە هەندێک دەمامک لەکاتی دووگیانی و شیرپێدان قەدەغەیە، بەڵام ماسکی قژی موعجیزە هیچ مەترسییەک دروست ناکات.



[1] ـ جۆرێکە لە باهارات، زیاتر بۆ کارى هەویر بەکاردێت تام بۆنێکى خۆشى هەیە، لە ناوکى گێلاسى محلب دەردەهێنرێت، زۆر بەسوودە بۆ هەندێک نەخۆشى، لە دەرمانى ملێکاندا زۆر بەکاردێت، بەتایبەتى لەچارەسەرى کێشەى منداڵاندا، بۆ قژش زۆر بەسوودە.

ليست هناك تعليقات