-->

بابەتەکان

چۆن ترشەڵۆکى گەدە لەکاتی بەڕۆژووبووندا کەمکەمەوە؟

 

چۆن ترشەڵۆکى گەدە لەکاتی بەڕۆژووبووندا کەمکەمەوە؟

چۆنیەتی کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی گەدە(دڵەکزێ)، ئەگەر بەدەست ئەم کێشەیەوە دەناڵێنیت، هەنگاوی ئاسان هەیە کە دەتوانیت پەیڕەوی لێبکەیت، بەڵام کاریگەرییەکی زۆریان هەیە

لەسەر تەندروستیت بەگشتی و ترشەڵۆکی گەدە بەتایبەتی. بەم شێوەیە بۆتان ئاشکرا دەکەین:




کەمکردنەوەی خواردنی خۆراکی چەور ودەوڵمەند بە چەوری(چەورییە سیانیەکان)، و گۆڕینی بە خۆراکە تەندروستەکان وەک شۆربا. کەوا دەکات هەست بە تێری بکەیت بەبێ چەوری زیادە، ئەمە جگە لە زەڵاتە و خواردنە سەرەکییەکانی دەوڵەمەند بە پرۆتین.


  • گۆڕینی ئەو خواردنەوانەی دەوڵەمەندن بە کافاین بەو خواردنەوانەی کە لەسەر بنەمای پێکهاتەی سروشتی دروستکراون، وەکو شەربەت سروشتى و ئەو چایانەی کە لە گیا ئامادە دەکرێن.
  • زیاتر خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ، جا چ لە ژەمی بەیانیاندا بێت یان سوهور لە لایەک، گرنگیدان بە سەوزە و میوە، جگە لە شۆفان و دانەوێڵەی تەواو.

  • ڕۆیشتن دوای خواردنی نانی بەیانی یارمەتیدەرێکی زۆرە لە کەمکردنەوەی ترشی گەدە، بۆیە زۆر گرنگە نیو کاتژمێر لە کاتەکانت بۆ ڕۆیشتن تەرخان بکەیت.
  • لە نێوان ئیفتار و سوهوردا زۆرترین ئاو بخۆرەوە، ئەمەش یارمەتیدەرێکی زۆرە لە کەمکردنەوەی هەستکردن بە دڵەڕاوکێ و لەگەڵ ترشی بێزارکەر.

ليست هناك تعليقات