-->

بابەتەکان

من کێم؟ چۆن لە خۆم تێبگەم؟ دیارترین شێوازەکانی تێگەیشتن لە خۆت فێربە!

من کێم؟ چۆن لە خۆم تێبگەم؟ دیارترین شێوازەکانی تێگەیشتن لە خۆت فێربە!

تا ئێستا بیرت لەوە کردۆتەوە وەڵامی ئەو پرسیارە بدەیتەوە کە من کێم؟ ئایا من باش لە خۆم تێدەگەم؟ ئایا بەڕاستی دەزانم حەزم لە چییە و ڕقم لە چییە؟ چی دڵخۆشم دەکات یان دڵتەنگم دەکات؟ حەزەکانم چین و دەمەوێت بچمە کوێ لە ژیاندا؟ پرسیارەکە ڕەنگە سەیر بێت، بەڵام سەرنج بدە، وەڵامی ئەم پرسیارە کلیلی دیاریکردنی قیبلەنماکەتە و ئامانجە لە ژیاندا، کاتێک لە خۆت تێگەیشت، ئامانجەکەت دەزانیت، و بەرەو کوێ دەڕۆیت؟ وە چیت دەوێت، و ڕێگای پێشەوەش ڕوون دەردەکەوێت، جگە لەوەش لە هەڵە و تەڵەکانت فێردەبیت و دەتوانیت سەرلەنوێ هەڵبستیتەوە، بەو پێیەی زیاتر متمانەت بەخۆت و ئەرێنی بیردەکەیتەوە و بە ئەنجامدەر دەبیت، ئەم بابەتەش وا دەکات یارمەتیت دەدات لە خۆت تێبگەیت بە ڕوونکردنەوەی گرنگی ئەوە، و خستنەڕووی هەندێک خاڵ کە یارمەتیت دەدەن لە خۆت تێبگەیت.





چۆن لە خۆم تێبگەم؟
لێرەدا چەند خاڵێک دەخەینەڕوو کە یارمەتیت دەدەن لە خۆت تێبگەیت و خۆت بناسیت:

زانیاری بابەتیانە لەسەر خۆت کۆبکەرەوە: کاتێک بڕیار دەدەیت خۆت بە باشی بناسیت، چیت پێ خۆشە و چیت پێ ناخۆشە، هەروەها خاڵە بەهێز و لاوازەکانت، لەوانەیە پێویستت بە داوای یارمەتی لە هەندێک هاوڕێی نزیک یان ئەندامانی خێزانەکەت بێت، چونکە ئەوان یارمەتیت دەدەن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانت وەک... خۆى ئەو چونکە مرۆڤ وەک خۆى هەمیشە سیفاتە ئەرێنیەکانى دەبینێ یان بەتەواوەتە لەڕووى دەرونیەوە هیلاکەوە هەمووشتێک بەنەرێنى دەبنێ لەخۆیدا: ئەو سیفەتە ئەرێنی و نەرێنییانە چین کە لە کەسایەتیمدا دەردەکەون؟ لە چ بوارێکدا پێت وایە من تایبەتم؟ بەم شێوەیە ئەمە بەو مانایە نییە کە خۆت بخەیتە ژێر بۆچوون و هەڵسەنگاندنی کەسانی دیکە، بەڵکو ڕوخساری ئەو کەسانەی کە خۆشیان دەوێیت و کەسانی نزیکت ئیلهامت پێدەبەخشێت و دەرگاکانت بۆ دەکاتەوە بۆ ئەوەی زیاتر خۆت بناسیت، وەک چۆن هەڵسەنگاندنى کەسایەتی جیهانی(Universal personality tests) هەیە و تاقیکردنەوەى بۆدەکرێت ساڵانە لەسەر... ئینتەرنێت دەتوانێت یارمەتیت بدات لەو کارەدا.

 پرسیارکردن و وەڵامدانەوەی پرسیارەکان دەربارەی خۆت: پرسیارکردن و وەڵامدانەوەی کۆمەڵێک پرسیار یارمەتیت دەدات لە خۆت تێبگەیت، وەک: ئایا دەزانیت خولیا و ئامانجت لە ژیاندا چییە؟ ئایا مەیلی داخرانتهەیە بەسەرخۆتا(انطوائى) یان دەرەوەگەرا کراوەیت و کۆمەڵایەتیت هەیە؟ پێنج سیفەتی ئەرێنی گرنگ لە تۆدا چین و پێنج سیفەتی نەرێنی دیار لە تۆدا چین؟ ئایا ئاسوودەیت کاتێک لە ژینگەیەکی ناڕێک یان ڕێکخراودا بیت، جا چ لە ماڵەوە بێت یان لە شوێنی کارەکەت؟ کتێب و ڕۆمان و فیلمی دڵخوازت چین؟ ئایا تۆ ئەو جۆرە کەسەی کە شەو یان ڕۆژ هەست بە وزە دەکەیت؟ ئایا یاساکان پەیڕەو دەکەیت یان پێت باشە بیانشکێنیت و بە پێچەوانەوە بچیت؟ تۆ کەسێکی سەبر و بێ سەبرى و خۆڕاگریت یان نا؟ ئایا بەرپرسیارێتی هەڵەکانت لە ئەستۆ دەگریت یان تاوانەکان دەکەیتە ئەستۆی کەسانی تر؟


ئەولەویەتەکانت(یەکەمینەکانت) دابنێ: دوای ئەوەی ئامانجەکەت زانی و دیدگاکەت بۆ ژیانت ڕوون دەبێتەوە، دەتوانیت ئەولەویەتەکانت لە گرنگترینەوە بۆ کەمترین گرنگ دابنێیت، ڕەنگە ئەولەویەتەکانی هەر کەسێک جیاواز بێت لە کەسێکی تر.لەکاتێکدا کە ڕەنگە خێزان هەبن یەکەمینەکنیان تەنها کار و پارە کۆکردنەوەیە لە پێشینەی کارەکانیانن، بۆیە پشت بە ئینتێزی(هەستى) خۆت ببەستە لە دیاریکردنی ئەولەویەتەکانت، و ئاماژە بەوە دەکرێت کە ئەولەویەتەکانی تاک زۆرجار خێزان، پارە، کار، تەندروستی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لەخۆدەگرێت.

چاودێری شێوازی ڕەفتارەکانت بکە کاتێک لە(پێگەیەکدایت) (منصب)، یان خاوەنی وشەیەکی بابەتییت بۆ یەکلاکردنەوە، یان بەڕێوەبەرێک: ڕەفتارەکانت لەم جۆرە بارودۆخانەدا لایەنە شاراوەکانی کەسایەتیت ئاشکرا دەکات.. چین، یان بڕوات بەهێز هەیە بۆ یەکلاکردنەوەى بارودۆخەکان لەوکاتانەدا، یان باردۆخت جیاواز دەبێت لەگەڵ خەڵکانێک کە بڕوایان وایە هێز تەنها ڕێگەیەکە بۆ باشکردنى شوێنێک، یان کاریگەرى ئەرنیت لەسەر خەڵکانى کە وەک پشکیرکردینان و هاوکاریکردنیان چۆنە، سەیری کاردانەوەت بکە یان بیهێنە بەرچاوت بۆ ئەوەی بزانیت تۆ چ جۆرە کەسێکیت، و ئاسوودەیت لەوەی کە تۆ کێیت؟.

چاودێری شێوازی ڕەفتارەکانت بکە کاتێک ڕووبەڕووی بارودۆخی سەخت یان سترێس دەبیتەوە: بنووسە چۆن مامەڵەت کردووە و کاردانەوەت چی بووە کاتێک کەسێکی نزیک بۆ نموونە جیابووەوە، یان کاتێک ئەو شارەت گۆڕی کە پێشتر تێیدا دەژیایت، یان لە کاتی گەشتکردنت بۆ خوێندن تەنها لە دەرەوەی وڵات، چیت کردووە و چۆن خۆت لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی دەوروبەرتدا گونجاندووە، تەنانەت ئەگەر بگەڕێتەوە لە کاتی خۆیدا، ئایا بە هەمان شێوە مامەڵە دەکەیت یان کاردانەوەت دەگۆڕیت؟.

  

گرنگی تێگەیشتن لە خۆت
لێرەدا چەند خاڵێک دەخەینەڕوو کە گرنگی تێگەیشتنی مرۆڤ لەخۆی ڕووندەکەینەوە:

 توانای بڕیاردان بە ئاسانی: کاتێک مرۆڤ لەخۆی تێدەگات، دەزانێت چی حەزی لێیە و چی ناخۆشە بەلایەوە، دەیەوێت چی لە ژیانی خۆی دووربخاتەوە، دەیەوێت لە کێ نزیک بێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ توانای بڕیاردان، بۆ نموونە ئەگەر ئەو هەلی کارێکی لە بواری مارکێتینگدا پێشکەش دەکرێت بە مووچەیەکی زۆر و کاتێکی درێژی کارکردن، هاوسەنگی لە نێوان هاوسەنگى لە نێوان ئیغراکردنى پارەى زۆر(موچەى بەرز) و حەز نەکردنی لە پەیوەندیکردن لەگەڵ کڕیارەکان، قسەکردنی زۆر، دووبارەکردنەوەی زانیاری، و مانەوە تا کاتژمێر پێنجی ئێوارە لە دەرەوەی... ماڵ دیاریدەکات، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم ئۆفەرە قبوڵ ناکات، و بەدوای دەرفەتێکی تردا دەگەڕێت، هیچ دڵگرانشنابێت بەلەدەستدانى موچە بەرزەکە.

بەرزکردنەوەی ئاستی متمانە بەخۆبوون و سەربەخۆیی: کاتێک کات بەخۆت دەدەیت بۆ ئەوەی لەخۆت تێبگەیت و خۆت بناسیت، خۆکارانە(تلقائیا) لە بیرکردنەوە و بۆچوون و چاوەڕوانییەکانی خەڵک جیا دەبیتەوە، متمانە بەخۆبوونت زیاددەبێت سەربەستانە بێگوێدانە بۆچونى خەڵک بڕیاردەدەیت، بڕوات بەوەنابیت هەمووکەس لەخۆت ڕازیکەیت.

خۆبەگەورەزانین یان(خۆقبوڵکردن) و قبوڵکردنی عەیبەکان و کارکردن لەسەر باشترکردنی: بەباشی تێگەیشتن لەخۆت واتە زانینی ئەرێنی و نەرێنییەکانی ناو کەسایەتیت، پاشان قبوڵکردنی نەرێنییەکان لەبری ڕەتکردنەوە، ئینکاریکردن یان پۆلێشکردنیان، ئەمەش هەنگاوی یەکەمە بۆ باشترکردنی خۆت، کە بریتییە لە... قبوڵیان بکە و دواتر بە خۆشەویستی بەدوای گۆڕانکاریدا بگەڕێ نەک بە ئینکاری و ڕەتکردنەوە.

ليست هناك تعليقات