-->

بابەتەکان

گیراوە سروشتیە ئەفسوناوێکان بۆ، درێژکردنەوە و ڕاستکردنەوەی قژ کە هەموو پێکهاتەکان بەردەستن

 گیراوە سروشتیە ئەفسوناوێکان بۆ، درێژکردنەوە و ڕاستکردنەوەی قژ 
کە هەموو پێکهاتەکان بەردەستن

قژی درێژ و نەرم یەکێکە لە نیشانە گرنگەکانی جوانی خانم، بۆیە هەموو خانمان لە سەرانسەری جیهان ئارەزووی ئەوەیان هەیە قژێکی ڕێک و درێژیان هەبێت بەبێ هیچ کێشەیەک، هەروەها چەندین مادەی جوانکاری لە بازاڕدا بەردەستە بۆ درێژکردنەوەی قژ، بەڵام تێکەڵەیەکی سروشتییە کاریگەری ئەنجامى باشتر دەدات، ئەگەر بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بەکاربهێنرێت، بۆیە خانم لەم بابەتەدا گرنگترین و باشترین ڕێگاکانتان بۆ دەخەمەڕوو کە کاردەکەن بۆ درێژکردنەوەی قژ لە ماوەی هەفتەیەکدا.

 

تێکەڵەی جەرجیر

دەسکێک جەرجیر بهێنە و بیخە ناو تێکەڵکەرى(خەڵات)ى کارەبایی دوای شۆردن و وشککردنەوەی ووردکردنى، پاشان بڕێکی گونجاو لە زەیتی زەیتون و زەیتی سیر تێبکە و بەباشی تێکەڵیان بکە، پاشان تێکەڵەکەی پێشوو کە دروستکردووە بیخەرە ناو شووشەیەکەوە سەرەکەى بنێرەوە بۆ دوو ڕۆژ لەناو سەلاجەدا دایبنێ تا بەباشترین شێوە تێکەڵبن و پاشان ئەم گیراوەیە بەتەواوی بەسەر قژتدا بڵاوی بکەرەوە و بۆ ماوەی چوار کاتژمێر بەجێی بهێڵە بە داپۆشینی قژت بەباشی، پاشان قژت بە ئاوی شلەتێن و شامپۆ بشۆ، هەفتەی چوار جار ئەم پرۆسەیە دووبارە بکەرەوە بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام بەدەست بهێنیت.

 

تێکەڵەی پیاز و سیر

سەلکێک پیاز بکە بە چوار بەشوە لەگەڵ دوو قنچک سیرى وردکراوبەباشى  بیخە ناو ئاوەوە، دواتر بیخەرە سەر ئاگر تا ئاوەکە دەکوڵێت و ڕەنگى بەتەواوەتى زەرد دەبێت، دواتر ئاوەکە پاڵاوتە دەکەین، پاشان سێ کەوچک سیدری(1) (السدر) هاڕاو و یەک کەوچک زەیتی گەرچەک و زەیتى زەیتونی تێبکە، پاشان باش تێکەڵی دەکەین، دواتر تێکەڵەی پێشوو دابەش دەکەین بەسەر تەواوی قژەکەدا لە شەودا و بە درێژایی شەو بەجێی دەهێڵین پێوەى بۆ بەیانی دەیشۆین، ئەم پرۆسەیە هەفتەی دووجار دووبارە دەکرێتەوە.

 

تێکەڵەی ڕەشکە و کونجی



بڕێکی گونجاو لە تۆوی ڕەشەکە لەگەڵ کونجی تێکەڵ بکە، پاشان زەردێنەیەکی هێلکەی تێبکە و بە باشی تێکەڵیان بکە و بیانهاڕە بەیەکدا تەبەتەواوەتى تێکەڵبەیەکدەبن دەبنە گیراوەیەکى ساف، پاشان تێکەڵەی پێشووت بەسەر تەواوی قژتدا بڵاوبکەرەوە و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بیهێڵەرەوە پێوەى، دواتر بە ئاوی گەرم بیشۆ و ئەم پرۆسەیە هەفتەى جارێک ئەنجامدە.

 

تێکەڵەی ڕۆن

 

100 گرام زەیتی تۆوی ترێ لەگەڵ 100 گرام زەیتی تۆوی کولەکە(ناوکە کولەکە) و 50 گرام زەیتی بندق و 50 گرام زەیتی قەیسی و 50 گرام زەیتی گەرچەک و 150 گرام زەیتی تۆوی شیوت تێکەڵ بکە و بە باشی تێکەڵی بکە و بیخە ناوەوە بوتڵێک بۆ ماوەیەک، پاشان تێکەڵەکە دابەش بکە بەسەر هەموو قژدا، بە لەبەرچاوگرتنی مەساجى پێستی سەر بە سەری پەنجەکانت بە شێوەیەکی بازنەیی لە شەواندا پاشان داپۆشینی قژەکە، پاشان بۆ بەیانی بیشۆ، تێبینی ئەوەی کە شوشەکەی کە زەیتەکانى تێدایە بە باشی هەموو جارێک ڕایوەشێنى لە کاتی... هەر بەکارهێنانێک.

 


تێکەڵەی هەنگوین و قامیشى شەکر

دوو کەوچکی چێشت سیدر(السدر) تێکەڵ بکە، لەگەڵ دوو کەوچکی چێشت هەنگوینی قامیشى شەکرى ڕەش، پاشان دوو کەوچکى گەورە خەمیرەى خێرا تێبکە، ئاوی خەیارێک لەناو خەڵاتدا دروستکردبێت لەگەڵ کوپێک ئاودا تێکەڵکە، هەموو پێکهاتەکانی پێشووی بەباشی تێکەڵ بکە، پاشان بۆ ماوەی کاتژمێرێک بیهێڵەرەوە، پاشان پێش بەکارهێنانی زەردێنەیەکى هێلکەى لەهەموو قژتبدە بۆ ماوەی کاتژمێرێک بەجێبهێڵەپێوەى، پاشان قژەکە بە باشی بشۆ، ئینجا تێکەڵەکەی پێشوو بەکاربهێنە.



(1)  جۆرە ڕووەکێکە لە ناوچە خوڵگەیى و نیمچە خوڵگەییەکان دەڕوێت، بەرەکەى بەکاردێت بۆ خواردن و دەرمانى میللى، لە دوکانى عەتارەکان دەستدەکەوێت.

ليست هناك تعليقات