-->

بابەتەکان

ئایا بۆیەی قژ دوای پرۆتین، دەکرێت؟

 ئایا بۆیەی قژ دوای پرۆتین، دەکرێت؟



لەم دواییانەدا چەندین گیراوەى کیمیایی بڵاوبوونەتەوە بۆ نەرمکردن و ڕاستکردنەوەی قژ، ڕەنگە نوێترینیان پرۆتین بێت، کە بە بەرهەمێکی پێشکەوتر لە کیراتین دادەنرێت کە ترشە ئەمینییەکان و پرۆتینی پێویست بۆ نەرمکردنی قژ و چارەسەرکردنی کێشەکانی (شکاوی و وشکبوونەوە و زبری قژ) لەخۆدەگرێت. خانمان پەنا بۆ پرۆتین و کیراتین دەبەن، چونکە چارەسەرێکی کاریگەر و خێرایە بۆ نەرمکردن و ڕاستکردنەوەی قژ. زۆرێک لە خانمان پرسیار دەکەن دەربارەی بۆیاخکردنی قژ دوای پرۆتین، ئایا دەکرێت؟ یان نا؟ وەڵامی ئەم پرسیارە و پرسیارەکانی تریش بەم شێوەیە دەدەینەوە:

 


ئایا دەتوانم دوای پرۆتین قژ بۆیاخ بکەم؟

جوانکاری قژ ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە تا لانیکەم دوای دوو هەفتە قژ کە بە پرۆتین یان کیراتین چارەسەر کراوە بۆیاخ نەکرێت؛ ئەمەش بۆ دوورکەوتنەوە لە زیانەکانی و کێشەکانی وشکبوونەوە و شکاوی و هەڵوەرینی قژ، بەو پێیەی قژ دوای پرۆسەی پڕۆتین هەستیارە و زیاتر لە جاران ئەگەرى توشبوون بە کێشە و زیان گەیاندن پێى هەیە. هەروەها بۆیاخکردنی قژ کە بە پرۆتین چارەسەر کراوە لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا دەبێتە هۆی نەمانی ڕەنگی بۆیاخەکەی پێشوو ئەگەر بۆیاخى پێوەبووبێت، هەروەها ڕەنگێکى مسى و سووری بێزارکەر ناشرین لە سەر قژت دەردەکەوێت.

 


کەی دەتوانم قژ بۆیاخ بکەم دوای پرۆتین؟

پاش تێپەڕینى دوو هەفتە بەسەر چارەسەرکردنى قژ بە پرۆتین ئینجا دەتوانیت قژت بۆیاخ بکەیت، لە هەمان کاتدا دڵنیابە لە شۆردنی بە باشی بۆ ئەوەی قژت لە پاشماوەی پرۆتین ڕزگارى بێت، بەو پێیەی پاشماوەی پرۆتینی لکێنراو بە قژەوە ڕێگری لە بۆیاخەکە دگرێت هەروەها باشترە سەردانی ئارایشتگا بکەیت بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام بەدەست بهێنیت، بۆ سوودی قژت، باشتر وایە پرۆسەی بۆیاخکردنی قژەکە دوو هەفتە دوای پرۆسەی پڕۆتین ئەنجام بدەیت، بە مەبەستی پاراستنی قژ لە... شکاندن و تێکچوون و دەرکەوتنی ڕەنگی مس لە نێوان تاڵەکانی قژی بۆیاخکراودا.

 


باشترین جۆرەکانی بۆیەی قژ دوای پرۆتین:.

دوای وەرگرتنی چارەسەری قژ وەک پرۆتین، پێویستە بەرهەمی تایبەت بە چاودێری قژ و جۆرە تایبەتەکانی بۆیاخ بەکاربهێنیت بۆ پاراستنی ئەنجامی پرۆتین بۆ ماوەیەکی زۆر، هەروەها پاراستنی قژت لە تێکچوون و قڵیشانى سەرى موکان(موخۆرکە). لێرەدا کۆمەڵێک باشترین بۆیەی قژ دوای پرۆتین دەخەینەڕوو:

 

  • بۆیەی ڕەنگی ماتریکس ئینسایدەر Matrix Color Insider ، بەو پێیەی ئەم بۆیەیە دوورە لە ئامۆنیا زیان بە قژ و پێستی سەر ناگەیەنێت، ئەم بۆیەیە ڕەنگ و بریقەیەکی جوان دەبەخشێت، هەروەها چڕی قژ زیاد دەکات.
  • بۆیەی Wella Color Touch کە یەکێکە لە باشترین بۆیاخەکان بۆ قژی چارەسەرکراو بە پرۆتین، بەو پێیەی قژی سپی دادەپۆشێت بەبێ گوێدانە چڕییەکەی، هەروەها بریقەیەکی جوان بە قژ دەبەخشێت.
  • بۆیەی Revlon luxurious Colorsilk، بەو پێیەی ئەم بۆیەیە (کەرەی شیا) لەخۆدەگرێت، کە کاردەکات بۆ نەرمکردنی قژ و زیادکردنی شێی.
  •   بۆیەی خۆراکی گارنیەر نوتریسشن Matrix Color Insider ، کە زەیتی سروشتی تێدایە کە خۆراک دەدات بە قژ.
  • بۆیەی لۆریال پرۆدیجی L"Oreal Prodigy ، کە قژ لە وشکبوونەوە دەپارێزێت.
  •   ئامۆژگارییەکانی چاودێریکردنی قژ دوای پرۆتین:
  • قژت بە ئاوی شلەتێن یان سارد بشۆ، هەروەها دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی ئاوی گەرم، چونکە زەیتە سروشتییەکانی قژ دادەماڵێت.
پێکهاتەى موى قژ

  • بەکارهێنانی شامپۆ و کۆندیشنەر کە پرۆتینی تێدایە بۆ چارەسەرکردنی قژی شکاو دوای بەرکەوتن بە بۆیەی کیمیایی و وشککەرەوەی گەرمی.
  • کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ووشککەرەوەی قژ لە پلەی گەرمی بەرزدا.


  • مویەکى قژ پاش توشبوونى بە موخۆرەکە

  • دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی زەیتەکان بۆ چارەسەرکردنی قڵیشن و کڕێش، چونکە کێشەکە گەورەتر دەکات و چارەسەری ناکات.
  • سیستەمێکى خۆراکى تەندروست پەیڕەو بکە کە دەوڵەمەندەبێت بە پرۆتینی وەک ماسی و هێلکە و گوێز و سەوزەی گەڵا سەوزی تۆخ.


  • دوور بکەوەرەوە لە ڕێجیمە توندەکان بۆ دابەزاندنی کێش کە ڕێژەیەکى بەرز لە کانزا و ڤیتامینەکانی قژت لەدەست دەدەن، و دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژت.

ليست هناك تعليقات