ماسکە سروشتی بۆ چاودێریکردنی قژی بۆیاخکراو:

 

ماسکە سروشتی بۆ چاودێریکردنی قژی بۆیاخکراو:

قژی بۆیاخکراو وەک قژێکى ئاسایى نیە، پێویستی بە چاودێری تایبەت و ماسکی خۆراک پێدەر و شێدارکەرەوە هەیە زیاتر لەوانی تر، چونکە بەرکەوتەی ماددە کیمیاییەکانی ناو بۆیەی قژ دەبێتە هۆى لاوازکردنی و دەیشکێنێت و وشکی دەکاتەوە، پێستى سەر دەقڵشێنێ کە ئەمەش ڕەگى قژ لاوازدەکات. لێرەدا باشترین ڕێچکەی سروشتی بۆ چاودێریکردنی قژی بۆیاخکراو دەخەینەڕوو:

 


ماسکی زەیتی زەیتون و هەنگوین

باشتر وایە نیو کوپ زەیتی زەیتونی کەبەڕێگەى سارد بەرهەمهاتبێت ئامادە بکرێت، لەگەڵ نیو کوپ هەنگوین، تێکەڵیان بکەن و تێکەڵەکە لەناو مایکرۆوەیڤدا گەرم بکەن، کاتێک گەرم بوو، دەتوانرێت بیدەیت لە قژی پاک و شێدار، پاشان مەساجی... قژ لە پێستی سەرەوە تا کۆتاییەکانی، پاشان سەری بە کڵاوێکى پلاستیکی داپۆشە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک، پاشان بیشۆ، و ئەم ڕێگایە یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە قڵیشانى پێستی سەر و کار لەسەر گەشەی قژ دەکات، وە شێداری دەکات.

 


مۆز و هەنگوین

مۆزێک بە کەوچکێک چێشتى گەورە هەنگوین ئامادەبکە، پاشان مۆزەکە باش بپلیشێنەرەوە و هەنگوینی تێبکە، تا تێکەڵەیەکى سافى نەرم و شێدار دروستکە لێى، و بیخەیتە سەر قژی پاک و شێدار، پاشان سەرت بە کلاوێک دابپۆشە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک، و... ئەم ڕێگایە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردن و نەرمکردنی قژ.

 


 

کاکاو و ماست

نیو کوپ پاودەری کاکاو لەگەڵ نیو کوپ ماستی سادە و کەوچکێک هەنگوین و کەوچکێک سرکەی سێو ئامادە بکە، پاشان پێکهاتەکانی تێکەڵ بکە تا دەبێتە هەویر، و بیخە سەر قژێکی پاک و شێدار، پاشان چاوەڕێی بکە ٣٠ خولەک، بۆ شۆردنی قژ بە ئاو، و ئەم ڕێگایە یارمەتی شێدارکردنەوە و خۆراکدانی قژ دەدات .

 


لیمۆ و پەتاتەی کاڵ

پێویستە لیمۆیەک و پەتاتەیەکی کاڵ ئامادەبکەیت، هەروەها نیو کوپ چای بابۆنی(گوڵەبەیبوون) کە لەگەڵ پلەی گەرمی ژووردا بگونجێت، دواتر لیمۆکە بەسەر پەتاتە ڕەندەکراوەکەدا تێکەڵکە و چای بابۆنی تێبکە و تێکەڵیان بکە بۆ ئەوەی هەویرێک بەدەستبهێنیت، پاشان بیدە لە قژی پاک و تەڕ ، و سەری بە کڵاوێکى پلاستیکی تا ٣٠ خولەک داپۆشە، پاشان قژەکە بشۆ بە ئاو، ئەم ڕێگایە یارمەتی خۆراکدانی قژی بۆیاخکراو دەدات.

 


تێکەڵەی سرکە سێو بۆ قژی بۆیاخکراو:

پێکهاتەکانی:

یەک کەوچکی چێشت سرکەی سێو، پەرداخێک ئاو.

چۆن بەكار دەهێنرێت:

قژت بە ئاوی سارد و شامپۆ بشۆ.

سرکەی سێو لەگەڵ ئاودا بە باشی تێکەڵ بکە.

قژت بەو تێکەڵەیە بشۆ، و بۆ ماوەی چارەکێک لەسەر قژت بیهێڵەرەوە.

پاشان قژت بە ئاوی گەرم بشۆ، و هەفتەی جارێک ئەم ڕێگایە دووبارە بکەرەوە.

 


تێکەڵەی شیر بۆ قژی بۆیاخکراو:ـ

پێکهاتەکانی:

نیو کوپ شیر، نیو کوپ ئاو.

چۆنێتى بەكارهێنانى:

شیر و ئاوکە تێکەڵکە بیخەرە ناو دەفرێکەوە و دایبخە و بیهەژێنە تا پێکهاتەکان بە باشی تێکەڵ دەبن.

قژت بە باشی دابهێنە، پاشان تێکەڵەکە بەسەر هەموو قژتدا بپرژێنە، و جارێکی دیکە شانەی بکە.

بۆ ماوەی نیو کاتژمێر تێکەڵەکە لەسەر قژت بهێڵەرەوە، پاشان بە شامپۆیەکی سووک و ئاو بیشۆ.

پێش هەموو حەمامێک ئەم ڕێگایە دووبارە بکەرەوە؛ بۆ ئەوەی قژی بریقەدار و شێدارت بگەڕێتەوە.

 

تعليقات

زۆرترین بینراو

منداڵەکەت کەی دەبێ بەڕۆژووبێ؟ پسپۆڕەکان وەڵامتدەدەنەوە کە دەبێ چیى بکەى

بەبێ ڕێجیم کێشت لە مانگی ڕەمەزاندا دابەزێنە، ئەگەر کێشت زۆرە

ئایا ئافرەتی دووگیان دەکرێ بەڕۆژووبێت؟پسپۆران وەڵام دەدەنەوە