-->

بابەتەکان

بەدەست چ حاڵەتێکەوە دەناڵێنیتFOMO vs JOMO.؟

 بەدەست چ حاڵەتێکەوە دەناڵێنیتFOMO vs JOMO.؟

دەستنیشانى کە چونکە کەم کەس دەربازى دەبێت لەم دوو دۆخە

ئەگەر تۆ یەکێکى لەو خانمانەى کە زۆر هەوادارى سەرسەختى سۆشیال میدیایت، ڕەنگە زاراوەی FOMOت بیستبێت کە کورتکراوەی (ترسە لەوە شتێکمان لەدەستبچێت یان بەسەردا تێپەڕێت)( Fear of Missing Out). وە بۆ ئەوەی ڕوونتر بێت: بە واتای "ترسی لەدەستدانی شتێک" دێت کە لە کۆمەڵگەی دەوروبەرتدا ڕوودەدات، بەتایبەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان" ئەم زاراوەیە لە ساڵی ٢٠٠٦دا لە "فەرهەنگی ئۆکسفۆرد"دا تۆمارکراوە.

 


FOMO حاڵەتێکی سۆزدارییە کە دەوترێت لە سەردەمی سۆشیال میدیادا بەرزبووەتەوە بۆ ئاسمان، کە خەڵک هەست بە دڵەڕاوکێ و فشار دەکەن کاتێک هەست دەکەن شتێک لەدەست دەدەن یان لە ڕووداوێک یان ئەزموونێکی گرنگ لەدەست دەدەن کە کەسانی دیکە چێژیان لێ وەردەگرن — و ڕەنگە تەنانەت ئیرەیی ببەن لە ئەوانەی کە چێژی لێ وەردەگرن. زۆرجار FOMO وەک یەکێک لە هۆکارە ئەگەرییەکان تاوانبار دەکرێت کە نەوە گەنجەکان زیاتر تووشی پلانی گۆڕاودەبن پلانى ناجێگیر - چونکە دەترسن بە تەواوی پابەندبن بە شتێکەوە، نەوەک شتێکی باشتر لەدەستبدەن!


ترس لە لەدەستدان دەتوانێت لە چەند هۆکارێکەوە سەرچاوە بگرێت

"ترسی لەدەستچوون" دەتوانێت لە چەند هۆکارێکەوە سەرچاوە بگرێت، لەوانە:

  • سۆشیال میدیا: کە مرۆڤەکان دەتوانن لە سۆشیال میدیادا چالاکیی کەسانی دیکە ببینن و هەست بکەن کە ئەو چالاکیی و ئەزموونانەیان نییە.
  • گۆڕانی کۆمەڵایەتی: کە مرۆڤەکان هەست بە فشار دەکەن بۆ بەشداریکردن لە بۆنە کۆمەڵایەتیەکان یان بارودۆخەکاندا بۆ ئەوەی چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگا بەدی بهێنن.
  • بەکارهێنان(بەکاربەر): مرۆڤەکان هەست بە پێویستی کڕینی بەرهەمی نوێ یان نوێکردنەوەی ئامێرەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ گەشەسەندنی تەکنەلۆژیا و کۆمەڵگادا بگونجێت.
  • نەبوونی متمانە بەخۆبوون: مرۆڤەکان هەست بە پێویستی ئەوەدەکەن کە خۆیان بۆ کەسانی دیکە بسەلمێنن و قبوڵیان بکەن، بەبێ ئەوەى خۆیان قوبوڵ بێت یان لە خۆیان ڕازیبن.
  • تەنیایی: هەستکردن بە تەنیایی پەیوەندیدارە بە کۆمەڵێک کاریگەری نەرێنییەوە، وەک خەمۆکی و نەخۆشییەکانی دڵ و ئەوانی دیکە، زۆر ئاسانە لەوە تێبگەین بۆچی تەنیایی پەیوەندی بە "ترسی لەدەستچوون Fear of Missing Out "ەوە هەیە.  ئەو کاتەى کە تەنهایت کاتێک ناتەوێت ئاوابیت، لە کاتێکدا ئەو کەسانەی کە دەیانناسیت کاتێکی خۆش بەسەردەبەن.

توێژینەوەکان دەریدەخەن کە زیادبوونی ڕێژەی زانیاری لەکاتێکى دیاریکراودا و شەفافیەتی ژیانی کۆمەڵایەتی کەسانی دیکە دۆخەکە خراپتر دەکات، کاتێک باسکە پەیوەندیداردەبێت بە هەستی تەنیایی مرۆڤەوە.

ڕادەی "ترس لە ونبوون" لە نێوان مرۆڤەکاندا جیاوازە، بەڵام دەتوانێت کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی و سۆزداری تاک هەبێت

ڕادەی "ترس لە دەستچوون" لە نێوان مرۆڤەکاندا جیاوازە، بەڵام کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی و سۆزداری تاک دەبێت ئەگەر زیادەڕەوی بکات. بۆ زۆر کەس، "ترسی لەدەستچوون" دەتوانێت ببێتە نیگەرانییەکی دووبارەبووەوە لەبارەى (لەدەستدانی ئەزموونێکی نوێ، کارلێکی کۆمەڵایەتی، وەبەرهێنانێکی قازانجدار، یان شتێکی تری دڵخۆشکەر.)

بەڵام بەپێی سایتى سایکۆلۆژیا ئەمڕۆ(Psychology Today)، لە ژێر گوتاری کولتووریدا سەبارەت بە فۆمۆFOMO دەنگی ئەو کەسانەی کە خۆیان وەسفى خۆیان بە داخراوەکان (ئینطوائیەکان) دەکەن بەرزبووەتەوە کە چێژ لە هەڵوەشاندنەوەی پلانەکان وەردەگرن. جگە لەوەش، بەو پێیەی پەتای کۆرۆنا قەرەباڵغی و چالاکییە کۆمەڵایەتییە ئاساییەکانی ڕاگرت، کۆمەڵێک کەس گوزارشتیان لەوە کرد کە بەم شێوەیە هەست بە ئاسوودەیی زیاتر دەکەن، و ڕەتکردنەوەی ملکەچبوونیان بۆ فشارە کۆمەڵایەتییەکان هەڵبژارد، بۆیە دەرفەتەکەیان قۆستەوە و بیانوویەکی ئامادەیان بۆ مانەوە هەبوو لە ماڵەکانیاندا و کەمکردنەوەی کارلێکە کۆمەڵایەتییەکان.

دەرچوون لە دۆخی FOMO، دۆخێکى ئەرێنی نوێ سەریهەڵدا، کە وەک کاردانەوەیەکی پێچەوانە(پەرچەکردارێک) بۆ ئەم دیاردەیە هاتەپێشێ، چونکە زۆرێک دەستیان کرد بە وەرگرتنی چەمکێکی دیکەی پێچەوانە - بەبێ ئیرادەى خۆیان - کە ئەو ناوی لێنا، کە کورتکراوەی (خۆشی ونبوونە) یان (چێژوەرگرتن لە لەدەستدانی شتێک)(Joy of Missing Out) و بە واتای بەختەوەری دێت، وازهێنان لە شتەکان و ڕاوەدوونان نەکردنى و خەم نەخوارند و نەترسان لە لەدەستدانیان، بۆ ئەوەی ڕوونتر بێت، ئەوە چێژوەرگرتنە لە دوورکەوتنەوە لە هەمووی و هەستکردن بە ڕزگاری کە... لەگەڵ پچڕانی پەیوەندی لە تۆڕەکان و دانانی مۆبایلەکە دێت.

 

ئازادی خۆدەربازکردن لە بەراوردکردنی بەردەوام بەو کارانەی کە کەسانی دیکە دەیکەن یان هەیانە، دەتوانێت ببێتە هۆی کەمتربوونەوەى ئیرەیی، هەروەها درووستبوونى ئاگاداربوونى زیاتر یا بەخەبەرهاتنەوە لەوەی کە هەیانە، نەک سەرنجدان لەسەر ئەوەی کە نییانە.

بەم شێوەیە چەمکی JOMO، یان "خۆشی لەدەستچوون"، متمانەی بەدەستهێناوە وەک بەدیلێکی تەندروست بۆ FOMO، "ترسی لەدەستدان". بە شێوەیەکی گونجاو هاتە گۆڕێ، مرۆڤەکان ئاستێکی بەرزی باشی دەروونییان هەیە کاتێک بە تەواوی ئاگاداری و بەشدارن لەوەی کە بەڕاستی لە ژیانیاندا ڕوودەدات، نەک خۆیان بەراورد بکەن بە کەسانی دیکە کە وا دیارە زیاتر کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن یا زیاتریان هەیە. ئازادبوون لە بەراوردکردنی بەردەوام بەو کارانەی کە کەسانی دیکە دەیکەن، دەتوانێت ببێتە هۆی کەمتربوونەوەى ئیرەیی، و ئەگەری زیاتر ئاگاداربوون لەوەی کە هەیانە، نەک سەرنجدان لەسەر ئەوەی کە نییە.

 

ماڵپەڕی Psychology Today بڵاویکردەوە، توێژینەوەیەکی نوێ لەلایەن کریستوفر باری دکتۆراى هەیە لە دەروونناسیدا لە زانکۆی ویلایەتی واشنتۆن، لە نزیکەوە سەیری چەمکی JOMOی کردووە و ئەنجامەکانی تێکەڵاوتربوون لەوەی چاوەڕوان دەکرا. لە ڕاستیدا ڕەنگە JOMO ببێتە هۆی دڵەڕاوکێی زیاتری خەڵک لەوەی چاوەڕوان دەکرا. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ڕەنگە جۆری زۆر جیاواز لە "بۆ ئەوەی لەدەست بدرێت' هەبن.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، تەنها لەسەدا ١٠ی ئەو کەسانەی هەستیان بە "چێژ و چێژی لەدەستدان" کردووە، دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتییان(social anxiety) ئاشکرا نەکردووە یان نەبووە. تەنانەت لە نێوان ئەم ١٠ لەسەدا زۆرجار دەربڕینی هەندێک نیشانەی تەنیایی هەبووە. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە زۆرینەی ڕەهای ئەوانەی ڕایانگەیاندووە کە هەستیان بە "چێژی لەدەستدان" کردووە، مەرج نییە هەست بە ئارامیی و ڕازیبوون و وریایی دەروونی بکەن.

لە ڕاستیدا، پەیوەندییەک لە نێوان بەکارهێنانی سۆشیال میدیا و JOMO دۆزرایەوە — کە هەرچەندە سەرەتاى دەرکەوتنى توێژەرانی سەرسام کرد، بەڵام دواتر ئەوە پیشان دەدات کە ئەوانەی لە ڕووداوە کۆمەڵایەتییەکان دەکشێنەوە، ڕەنگە هێشتا هەوڵی ئەوەبدەن کە بزانن ئەوەی ئەوانی دیکە چى دەکەن، نەک چێژ لە ڕووداوەکانی خۆیان وەربگرن هەموو کات. ئەمەش جیاوازی جەوهەری نێوان تەنیابوون(being alone) و تەنیایی(lonely) دەهێنێتە بەرچاو، هەروەها خۆ بەدوورگرتن لەو بارودۆخانەى کە تووشى دڵەڕاوکێت دەکەن، لە بەرامبەر ڕەزامەندی ڕاستەقینەی لە ئەنجامدانی شتێک لە پاى ئەو سوودەی کە پێت دەگەیەنێ.

ليست هناك تعليقات