-->

بابەتەکان

ئاگادارى 10 لە باوترین هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ بە!

 ئاگادارى 10 لە باوترین هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ بە!

ئامارەکان دەریدەخەن لە هەر سێ ژنێک، یەکێکیان قژی زیاتر لە ڕێژەی ئاسایی کێشەى هەڵوەرینی قژى هەیە، کە دەکاتە نزیکەی ١٠٠ موو لە ڕۆژێکدا. لەکاتی گەڕان بەدوای هۆکارەکانی پشت ئەم وەرینە نائاساییە، بۆمان دەردەکەوێت کە ١٠ هۆکاری باو لەم بوارەدا هەیە. لە خوارەوە بیانناسن.

 


1- فشاری دەروونی:

فشارێکی بەرچاو لە شوێنی کار یان ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووداوێکی زەبربەخشی ژیان دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ. لەوانەیە دوای چەند مانگێک لە سترێس دەربکەوێت، بەڵام خۆشبەختانە ئەم وەرینە کاتییە و دوای ئەوە قژەکە دەگەڕێتەوە بۆ سوڕی ئاسایی خۆی.

  


٢- سیستەمى خۆراک:

خۆراکی ناهاوسەنگ دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ و لەدەستدانی زیندوویی. بەزۆری ئەمە لەکاتی پەیڕەوکردنی ڕێجیمێکی تونددا ڕوودەدات، و وەرگرتنی ڕێجیمێکی هاوسەنگ یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئەم هەڵوەرینی قژە قۆناغبەندییە.

 


3- دوای منداڵبوون:

هۆرمۆنەکان یارمەتیدەرن بۆ ڕێگریکردن لە هەڵوەرینی قژ و گەشاوەترکردنی قژ لە کاتی دووگیانیدا، بەڵام دوای منداڵبوون، بەرهەمهێنانی ئەو هۆرمۆنانە کەم دەبێتەوە و ئەو قژەی کە لە چەند مانگی دووگیانیدا نەوەریوە دەست دەکات بە هەڵوەرین. هەروەها ئەم دۆخە کاتییە و سوڕی قژ دوای ئەم قۆناغە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکوپێکی.

 


4- کەمخوێنی:

کەمی ئاسن لە نێو خانماندا باوە و لە ئەنجامی ئەو خۆراکە دێت کە ئەم کانزایانەى بەڕێژەیەکى کەم تێدایە یان یارمەتی هەڵمژینی ئاسن نادات و ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ. تەنها پزیشکی تەندروستی توانای دەستنیشانکردنی کەمخوێنی هەیە و چارەسەری بۆ بنوسێت، کاتێک ڕێژەی ئاسن لە خوێندا گەڕایەوە بۆ ئاستی ئاسایی خۆی، هەڵوەرینی قژ دەوەستێت.

 


5- دەرمانەکان:

بەکارهێنانی هەندێک دەرمان دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ بۆ ماوەیەکی کاتی، بۆیە پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت ئەگەر تووشی هەر هەڵوەرینێکی زیادەڕۆیی بوویت لەم ناوچەیەدا لەکاتی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیدا. تەنها پزیشک توانای ئەوەی هەیە دیاری بکات کە ئایا هەڵوەرینی قژ لە ئەنجامی ئەم چارەسەرەدایە یان نا، هەروەها چارەسەرەکە ڕێکبخات بۆ ئەوەی هەڵوەرینەکە کەم بکاتەوە.

 


٦- بێهۆشکردنی گشتی:

ئەو بێهۆشکارییە گشتیەی هاوڕێی نەشتەرگەرییەکە بەزۆری دەبێتە هۆی فشارێکی زۆر لەسەر جەستە، ئەمەش هەندێک جار دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ لە مانگەکانی دواتردا، بەڵام خۆشبەختانە ئەم کێشەیە کاتییە و لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا نامێنێت.

 


٧-ئامرازەکانی ستایلکردنی قژ:

ئامێری وشککەرەوەی قژ و لوولکەرەوە و ڕێککەرەوەی قژ زیان بە ڕیشاڵی قژ دەگەیەنێت کاتێک زۆر بەکاردەهێنرێت و دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ. بۆیە ئامۆژگاری دەکرێت تا دەکرێت بەکارهێنانی ئەم کەرەستانە سنووردار بکرێت بۆ پاراستنی قژ بە تەندروستی و پاراستنی لە وشکبوونەوە و تێکچوون و لەدەستدانی.

 


٨- کەڕو و مشەخۆرەکان:

هەندێک جۆری کەڕوو دەتوانن هێرش بکەنە سەر پێستی سەر و دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ بە شێوەیەکی نائاسایی. لەم حاڵەتەدا باشترە ڕاوێژ بە پزیشکی پێست بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری کەڕوو کە ڕێگەت پێدەدات بەسەر کێشەی هەڵوەرینی قژدا زاڵ بیت.

 


9- پیربوون: .

هەڵوەرینی قژ بە شێوەیەکی نائاسایی بەهۆی پیربوون و چونە تەمەنەوە بێت. ئەم دیاردەیە لە تەمەنی پەنجا یان شەست ساڵییەوە دەست پێدەکات و لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەندا بە ئاسایی دادەنرێت، هەروەها دەکرێت دوابکەوێت بە خواردنی تەواوکەری خۆراکی کە قژ بەهێز دەکات و ئەو ڤیتامین و کانزایانەی بۆ دابین دەکات کە پێویستی پێیەتی.

 


10- خووی ڕاکێشانى قژ:

ئەم خووە لەسەر بنەمای قژ ڕاکێشانی نائیرادییە و ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ. دەرکەوتنی بەزۆری پەیوەندی بە حاڵەتەکانی فشار و دڵەڕاوکێ و خەمۆکییەوە هەیە، چارەسەرەکەی پەیوەستە بە خواردنی دەرمانی دژە خەمۆکی یان ئەنجامدانی دانیشتنی چارەسەری دەروونی ڕەفتار، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لەم خووە خراپە و وەستاندنی هەڵوەرینی قژ.

ليست هناك تعليقات