-->

بابەتەکان

بۆ برسێتی نیوەشەو(5) خواردنی تەندروست کە قەڵەو نابن پێى!

 

بۆ برسێتی نیوەشەو(5) خواردنی تەندروست کە قەڵەو نابن پێى!



لە کاتی خەوتن دوای ڕۆژێکی درێژ، هەندێک کەس هەست بە حەزێکی کتوپڕ دەکەن بۆ خواردنی شتێک، ئارەزووی نیوەشەو شتێکی نامۆ نییە و تەنانەت دوای نانخواردنی ئێوارەش ڕوودەدات.

کاتێک مرۆڤ هەست بە برسێتی دەکات لە نیوەشەواندا، بەزۆری کۆتایی بە خواردنی ئەو شتانە دێت کە دەتوانێت برسێتیەکەی تێر بکات، وەک بسکیت، شوکولاتە، یان ئایسکرێم، بەڵام ئەمانە بژاردەی ناتەندروستن و تاکە ڕێگە نین بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئارەزووی لە ناوەڕاستی... شەو، بەپێی ڕاپۆرتێک کە ماڵپەڕی "NDTV".

 


ژەمە تەندروستەکان

(لۆڤنیت باترا) پسپۆڕی بواری خۆراک لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی “ئینستاگرام” ئاماژەی بەوەکردووە، چەند خواردنێکی کەم و تەندروست هەیە کە دەتوانرێت لە درەنگانی شەودا چێژیان لێ وەربگیرێت و نابێتە هۆی زیادبوونی کێش.

باترا ڕوونیشیکردەوە، ئارەزووی خواردنی شتێک لە درەنگانی شەودا لە چەند هۆکارێکەوە سەرچاوە دەگرێت، لەوانە ناهاوسەنگی ئاستی شەکری خوێن، شێوازی ناڕێکی ژەمەکان و تێکچوونی خواردنی شەوانە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر کەسێک هەست بە برسێتی بکات لە شەودا ئەوە ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت کە بەشی پێویست ناخوات لە ڕۆژدا.

هۆکارەکانی دیکە کە دەتوانن ئارەزووی شەوانە دروست بکەن بریتین لە گۆڕانی ڕیتم و فشاری ڕۆژانە.

 


 باترا شارەزای بواری خۆراک دەڵێت، خواردنی خواردنە خێراکان لە شەواندا دەبێتە هۆی تووشبوون بە هەستکردن بە ئاوسانی بەیانیان و کەسەکە بە ناڕەحەتی لە خەو هەڵسێت. بۆیە باشترە خواردنی تەندروست هەڵبژێرێت ئەگەر بەڕاستی بیەوێت شتێک بخوات. ئەم هەڵبژاردنانەی خوارەوە دیاری کران:

 

  1.  تۆستی نۆک یان حەمس بتحین.
  2. سەوزەی هەڵمکراو(کوڵاو).
  3.  مشتێک چەرەسات.
  4.  مشتێک تۆوی تەواو(ئیتر هەریەکێک لەناوکن بێت).
  5.  .100 مل شیر.
 

هەروەها پاترا ئامۆژگاری ئەوە دەکات کە ئەم خواردنانە ئامادە و لەبەردەستدا بمێننەوە بۆ ئەوەی هەرکاتێک پێویست بوو بەبێ خۆبەزلزانین چێژیان لێ وەربگیرێت.




ليست هناك تعليقات