-->

بابەتەکان

ماسکی ترێ بۆ پێستی بێ کەموکوڕی

 ماسکی ترێ بۆ پێستی بێ کەموکوڕی


ماسکی ترێ بۆ پێستی ماندوو

ترێ لەو میوانەیە کە یارمەتیدەرە بۆ بەدەستهێنانی پێستێکی تازە و یێگەرد دوور لە پەڵە.

ئەگەر بەهۆی ماندووبوونی پێستت زەردبووە، دەتوانیت لەڕێگەی ماسکی ترێیەوە ڕەنگێکی گەنجی و درەوشاوەیى بۆ بەدەستبهێنیتەوە، چونکە چەندین سوودی تەندروستی و جوانکاری تێدایە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسێنەری وەک فلاڤۆنۆید و تانین و ڕیسڤێراترۆل.

ترێ یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی ڕەش و توندکردنەوەی پێست، باشتر وایە بەیانیان بەکاری بهێنرێت بۆ شێدارکردنی پێست.

 


ماسکی ترێی لە بەیانیاندا

 

  • ٨ بۆڵە ترێی سپى پلیشاوە
  • کەوچکێک ماست
  • نیو کەوچک زەیتی زەیتون
  • نیو کەوچک هەنگوین

 


چۆنیەتی ئامادەکاری:

  1. پێکهاتەکان پێکەوە تێکەڵ بکە تاوەکو بە تەواوەتى تێکەڵ دەبێت، پاشان بە سەری پەنجە، بیدە لە دەموچاوت.
  2. بە جوڵەی بازنەیی مەساج بکە و دوای ئەوە ١٥ خولەک بەدەموچاوتەوە بیهێڵەرەوە.
  3. دەموچاوت بە باشی بە ئاو و پاککەرەوە بشۆ و چێژ لە دیمەنێکی زیندوو وەربگرە.

 


سوودەکانی ماسکی ترێ بۆ پێست:

 بە ڕشتنی پێست بە ترێی سپى، خانەکانی نوێ دەکاتەوە و زیندوویی و چالاکیی پێویستی بۆ دابین دەکات. سەبارەت بە ماست، ترشی لاکتیک لەخۆدەگرێت، کە کاردەکات بۆ لابردنی کاریگەرییەکانی ماندوێتی و فشاری دەروونی.

  زەیتی زەیتون ئەو شێدارکردن و تازەگەرییە بە پێست دەبەخشێت کە پێویستە بۆ درەوشانەوەی دەموچاو هەموو بەیانیەک. لەکاتێکدا هەنگوین کاریگەری پێکهاتەکانی پێشوو بەرز دەکاتەوە بە بەدەستهێنانی خۆراکی پێویست بۆ پێست و هەروەها پێدانی تەندروستی پێویستی بۆ نەهێشتنی ڕەنگی کاڵ و مات.

 



ماسکی ترێ بۆ لابردنی پەڵەی ڕەش و توندکردنەوەی پێست

 

بە تایبەتی ترێی سوور سوودێکی زۆری تەندروستی و جوانکاری لەخۆدەگرێت چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسێنەر وەک فلاڤۆنۆید و تانین و ڕێسڤێراترۆل. ئەوان ئاوێتەن کە بەرەنگاریی ئەو ڕادیکاڵە ئازادانە دەبنەوە کە دەبنە هۆی تێکچوونی خانەکان، هەروەها یارمەتیدەرن بۆ پاراستنی پێستی گەنجی و درەوشاوە. هەروەها ترێ ترشی ئەمینی تێدایە کە یارمەتی گەنجکردنەوەی پێست دەدات.

 

ئەم میوە سەرسوڕهێنەرە دەتوانرێت لەسەر پێست بدرێت چونکە پێستت لە زیانەکانی تیشکی خۆر دەپارێزێت و پەڵەی ڕەش لادەبات و پێست توند دەکاتەوە و لاستیکی پێست باشتر دەکات، هەروەها بۆ هەموو جۆرەکانی پێست گونجاوە. ترێ میوەیەکی دەوڵەمەندە بە ترشی ئەلفا هایدرۆکسیل کە یارمەتی خۆپاراستن و چارەسەرکردنی زیپکە دەدات.

 


 ماسکی ترێ و کیوی

 ئەم ڕێگایە ترێ و کیوی تێدایە. کیوی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر و ڤیتامینەکانی C و E و K. هەروەها تۆوە ڕەشە وردەکەی زەیتی ئۆمیگا ٣ی تێدایە کە دەتوانێت گۆڕانکارى سەرسوڕهێنەر بۆ پێستت بکات. کاتێک ترێ و کیوی پێکەوە تێکەڵ دەکەیت، ماسکێکی نایابی دەموچاوت دەست دەکەوێت کە پێستێکی تەندروست و درەوشاوەت پێدەبەخشێت.



پێکهاتەکانی:

  • ترێی ڕەش
  • میوەی کیوی
  • کەوچکێک شیری پڕ چەورى

 

چۆنیەتی ئامادەکاری:

  1. ترێیەکە ورد بکە تاوەکو چەورییەکەی دێتە دەرەوە. بڕێکی یەکسان کیوی و تۆوی ڕەش وەربگرە، بە باشی تێکەڵیان بکە. شیری تێبکە بۆ ئەوەی هەویرەکە نەرم بێت.
  2. ماسکەکە لە هەموو دەموچاوت بدە و بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بەجێی بهێڵە. بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

 


 ماسکی ترێ و سێو

ئەم ڕێگایە پێویستى بە ترێ و سێو هەیە. هەردووکیان میوەیەکی دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسێنەر، بۆیە ئەم تێکەڵەیە ڕێگەیەکی کاریگەرت پێدەبەخشێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێکچوونی خانەکان، چونکە پێست گەنج دەکاتەوە و چرچ و لۆچی و پەڵەی ڕەش کاڵ دەکاتەوە.

پێکهاتەکانی:

  • پارچە سێو
  • چەند بۆڵە ترێیەک
  • کەوچکێک ئاوی گوڵ(گوڵاو)



چۆنیەتی ئامادەکاری:

پارچە سێوەکان وردبکەو، پاشان لەگەڵ ترێکەدا زۆر باش بەیکدا بیانپلیشێنەرەوەو تێکەڵیان بکە، بە باشی تێکەڵیانبکە، بۆ ئەوەی تێکەڵەیەکی نەرم ئامادە بکرێت، بەتایبەتی دوای زیادکردنی ئاوی گوڵ بۆى. ماسکەکە بۆ ماوەی 30 خولەک دەدرێت لە پێستی خاوێن، دواتر بە باشی دەشۆردرێت.

ليست هناك تعليقات