-->

بابەتەکان

ئاگادارییەکی جدی.. ڕۆژانە چەند خولەک بە مۆبایل قسە دەکەیت؟

 

ئاگادارییەکی جدی.. ڕۆژانە چەند خولەک بە مۆبایل قسە دەکەیت؟



توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری European Heart Journal - Digital Health، بڵاوکراوەتەوە، پشتڕاستیکردووەتەوە کە قسەکردن بە بەکارهێنانی مۆبایل بۆ ماوەی ٣٠ خولەک یان زیاتر لە هەفتەیەکدا ئەگەری تووشبوون بە بەرزی پەستانی خوێن زیاد دەکات.

توێژینەوەکە لەلایەن چەند سایتێکەوە بڵاوکراوەتەوە کە ئارەزووی کاروباری تەندروستی دەکەن، دەرکەوتووە کە ئاستی نزمی وزەی فریکوێنسی ڕادیۆیی کە لە مۆبایلەوە دەردەچێت پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە هەیە.

 

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، نزیکەی یەک ملیار و 300 ملیۆن کەسی پێگەیشتوو لە نێوان تەمەنی 30 بۆ 79 ساڵیدا لە سەرانسەری جیهان بەدەست بەرزی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنن، هەروەها هۆکارێکی سەرەکی مەترسییە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک، بەپێی ئەوەی لەلایەن ماڵپەڕى “جیهانی تەندروستی Health World” بڵاوکراوەتەوە  .

 

نووسەری توێژینەوەکە، پرۆفیسۆر شیانهوی گین، لە (زانکۆی پزیشکی باشووری چین)، دەڵێت: 'گرنگە لەبەرتەندروستیمان ئاگادارى ئەوە ژمارەی خولەکانەبین کە مرۆڤەکان بە قسەکردن بە مۆبایل بەسەری دەبەن، چەندە خولەکی زیاتر بەسەربەرن بە واتای مەترسی زیاتر دێت.

 

بەگوێرەی توێژینەوەکە، قسەکردن بە تەلەفۆن بۆ ماوەیەکی زۆر دەتوانێت هەندێک کاریگەری لاوەکی تری هەبێت لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونیمان، وە لەوانەیە لە چەند نیشانەیەکیشدا دەربکەوێت، لەوانە:

 


گرژی ماسولکەکان زیاد دەکات

یەکێک لە کاریگەرییە لاوەکییە باوەکان بریتییە لە گرژبوونی ماسولکەکانی مل و شان و قۆڵەکان، گرتنی مۆبایل بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی گرژبوونی ئەم ماسولکانە و لە ئەنجامدا ناڕەحەتی و سەرئێشەی بەردەوام دروست دەبێت.

 



ئازاری گوێ یان تێکچوونی پەردەى گوێ یان تەپڵی گوێ

ئەمەش کاریگەرییەکی لاوەکی دیکەی ئەگەری قسەکردنی زۆرە بە مۆبایل. ئەمەش ئەگەری ئەوە ڕوودەدات ئەگەر مۆبایلەکە زۆر لە گوێچکەوە نزیک بێت یان دەنگی زۆر بەرز بێت. بەردەوام بەکارهێنانی گوێچکە یان هێدفۆن دەبێتە هۆی گرفتی گوێچک وەکو زرنگانەوەى گوێچکە، دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و تێکچوونی خەو.

 


هیلاکبوونى چاو

سەیرکردنی شاشەی مۆبایل بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی گرژبوونی چاو، ئەمەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی چاو و کاڵبوونەوەی بینین و سەرئێشە، هەروەها زیادبوونی دانیشتن بەدیار شاشەوە دەبێتە هۆی قەڵەوی.

 


کاریگەری لەسەر تەرکیز دەبێت

ئەگەر لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانی تری وەک شۆفێری یان کارپێکردنی ئامێرەکان بە تەلەفۆن قسە دەکەیت، ئەوە دەبێتە سەرقاڵکەرە و مەترسیدار،  ئەمەش مەترسیدار دەبێت بەتایبەتی ئەگەر شۆفێری بکەیت و پێویستت بە تەرکیزکردن لەسەر ڕێگا بێت بۆ ئەوەی ڕوبەڕوی ڕووداوەکان نەبیتەوە.

 


سترێس

گفتوگۆی تەلەفۆنی بارگاویی بە سۆزداری یان سترێس دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاستی فشاری دەروونی، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی دەبێت، زۆر گرنگە ئاستی فشارەکانمان بەڕێوەببەین ئاگاداریبین بۆ ئەوەی شێوازی ژیانێکی تەندروست بپارێزین.

ليست هناك تعليقات