-->

بابەتەکان

ئاگاداربە هەندێ خواردن پێش خواردنى دەبێت لە ئاودا بیخوسێنین.. بۆچی؟

 

ئاگاداربە هەندێ خواردن پێش خواردنى دەبێت لە ئاودا بیخوسێنین.. بۆچی؟



دوای خوساندنى لە ئاوادا بۆ ماوەی نزیکەی شەوێک، هەندێک خۆراک تەندروستتر دەبن، چونکە ئەمەش کوالیتی خۆراکیان باشتر دەکات و وزەی زۆر بە جەستە دەبەخشێت و ماندوێتی کەمدەکاتەوە و کۆئەندامی هەرسێکی تەندروست بەرەوپێش دەبات.

ئەمە ئەنجامێکە کە(پاتریشیا بێدی) پسپۆڕی خۆراک باسی کردووە، سەبارەت بە توێژینەوەیەک کە لەسەر ئەو خۆراکە جیاوازانە ئەنجامیداوە کە پێویستە پێش خواردنیان بخوسێنرێن.

هەر لەبەر ئەمەشە پێویستە پێش خواردنی ئەم خواردنانەی خوارەوە تەڕ بکرێن:


 

1. تۆوی (خاشخاش)

 بە گوتەی بێدە، یەکێکن لە گەورەترین سەرچاوەکانی ترشی پانتۆتینیک و تیامین و فۆلێت. ڤیتامینی بی (B) لەخۆدەگرن، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ بەڕێوەبردنی کێش و میتابۆلیزم.

هەروەها خاشخاش باشترین هەڵبژاردەیە بۆ ئەو کەسانەی هەوڵی دابەزاندنی کێشیان دەدەن چونکە بە چەوری بڕ دادەنرێت، بۆیە کاتێک دەخوسێنرێت و دواتر دەخورێت، کۆگاکانی چەوری لە جەستەدا کەمدەکاتەوە.

 


2. تۆوی شمڵى

ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ، وەک ڕەشەک یارمەتی پاککردنەوەی ڕیخۆڵەکان دەدەن و هەروەها دەتوانن بەشێوەیەکی کاریگەر چارەسەری قەبزی بکەن.

 


3. تۆوی کەتان

تۆوی کەتان بڕێکی زۆر ترشی چەوری ئۆمیگا ٣ لەخۆدەگرێت. بە هاوسەنگکردنی بڕی کۆلیسترۆڵی باش و خراپ لە جەستەدا، خواردنی تۆوی کەتانى خوسێنراو لە ئاودا سوودی بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە کێشەی کۆلیسترۆڵیان هەیە.

 جگە لەوەش تۆوی کەتان ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە کە پاڵپشتی کۆئەندامی هەرسێکی تەندروست دەکات، بۆ پاراستنی گەدەیەکی تەندروست پێویستە ئەم خۆراکە یەکەم شت لە بەیانیاندا بخورێت.

 




4. بادەم

دوای ئەوەی بادەمەکان بۆ ماوەی شەوێک لە ئاودا دەخوسێنرێن، هێندەی تر چڕ دەبنەوە لە ماددە خۆراکیەکان. دەتوانێت یارمەتی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خراپ و چارەسەرى بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بکات.

هەروەها تەڕکردنی بادەم لە ئاودا یادەوەری بەرز دەکاتەوە و وزە بە جەستە دەبەخشێت.

 




5. مانگۆ

مانگۆ ترشی فیتیکی تێدایە کە دژە خۆراکییە و لەو شلە سپییەدا هەیە کە دەریدەدات. بۆیە دەبێت مانگۆ پێش خواردنی بخوسێنرێت بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بێت لە لابردنی ئەم ماددە دژە خۆراکیە.

مانگۆ زیاتر چڕ دەبێتەوە لە ماددە خۆراکیەکان و هەرسکردنی ئاسانتر دەبێت و لە ئەنجامدا کەمتر گەرمی بەرهەم دەهێنێت.



6. کشمشی یا مێوژ

سوودە تەندروستییەکانی کشمش و مێوژ لە ڕێژەیەکی زۆر ئاسن و دژە ئۆکسێنەرەوە سەرچاوە دەگرێت.

هەروەها دەتوانیت پێستێکی جوان و تەندروست بەدەست بهێنیت بەخواردنى، ئەمەش بە خوساندنى لە ئاودا بۆ ماوەی شەوێک و پاشان خواردنی بۆ ڕۆژی دواتر، چونکە دەتوانێت چارەسەری کەمی ئاسن بکات کە زۆرێک لە خانمان بەدەستیەوە دەناڵێنن.

 

چەندین سوودی تر

جێگای سەرنجە ئەو پسپۆڕە دووپاتی کردەوە کە تەڕکردنی هەندێک جۆری خۆراک سوودی زۆری هەیە، جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستی پابەندبوون بەم هەنگاوە بۆ تەندروستی زۆر باشە.

ڕوونیشیکردەوە، کاتێک ئەم شتانە بۆ ماوەیەکی درێژ لە ئاودا نوقم دەکرێن، دەست دەکەن بە ڕواندنەوە ا چەکەرکردن، ئەمەش ڕێژەی خۆراکییان بەرز دەکاتەوە و دەبێتەڕێگریکەری خۆراکی وەک ئۆکسالات و فایتات دەردەکات.

جگە لەوەش خوساندنى هەندێک خۆراک لە ئاودا دەتوانێت بەرگری لەش بەهێز بکات و لە کۆمەڵێک هەوکردنی ڤایرۆسی بپارێزێت.

ليست هناك تعليقات