-->

بابەتەکان

ڤیتامین سی فریادڕەسەکەى پێست، (٣) ڕێگا بۆ سوود وەرگرتن لێی!

 ڤیتامین سی فریادڕەسەکەى پێست، (٣) ڕێگا بۆ سوود وەرگرتن لێی!






گەر دەتەوێت لە پێستێکی مات و بێ ڕەونەق ڕزگارت بێت و ڕەنگێکی گەشاوەتر بەدەست بهێنیت، دەتوانیت یەکێک لە سێ ڕێگاکە پەیڕەو بکەیت بۆ بەکارهێنانی ڤیتامین سی و کاڵکردنەوەى پێست، بەپێی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن کۆمپانیای(هێڵت شۆتس)ەوە بڵاوکراوەتەوە.

 

ڤیتامین سی ماددەیەکی خۆراکی بەسوودە بۆ پێستت، لەکاتێکدا لە چەندین بەرهەم و پێکهاتەی چاودێری پێست بەردەستە، بەڵام پێدەچێت ڤیتامین سی لەلای هەموو ئارەزومەندانی چاودێری پێستدا خۆشەویستترین بێت. چ بۆ پێدانی درەوشاوەیی سروشتی پێست یان کەمکردنەوەی هێڵە وردەکان و چرچ و لۆچی، ڤیتامین سی دەتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر کار بکات، بە وتەی (ڕاجیش بەخشی) شارەزای بواری خۆراک و چاودێری پێست.

 


سوودەکانی ڤیتامین سی بۆ پێست

"ڤیتامین سی کە بە ترشی ئەسکۆربیک ناسراوە، پێکهاتەیەکی سیحراوییە بۆ پێست، ماددەیەکی خۆراکی و دژە ئۆکسانە کە لە ئاودا دەتوێتەوە و بەرەنگاریی ئەو ڕادیکاڵە ئازادە زیانبەخشانە دەبێتەوە کە زیان بە پێست دەگەیەنن کاتێک بەر سەرچاوەی دەرەکی وەک پیسبوونی هەوا دەکەوێت:

 

  1. پێست گەشاوە دەکات و ڕوخساری گشتی باشتر دەکات بەهۆی تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەر و دژە پیربوون و دژە ڕەنگکردنی پێست(پەڵەکان).
  2.  ڤیتامین C پێکهاتەی پێست باشتر دەکات و دەیپارێزێت لە تیشکە زیانبەخشەکانى خۆر. هەروەها یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی سووربوونەوە و پەڵە و ئارامکردنەوەی پێستی سوتاو بە تیشکى خۆر.
  3. ڤیتامین سی بە سوودەکانی لەبوارى دژە پیربوون ناسراوە. یارمەتی کەمکردنەوەی دەرکەوتنی هێڵە وردەکان و چرچ و لۆچی دەدات ئەمەش لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی کۆلاجین لە جەستەدا.
  4. زیادبوونی ڕەنگ بەهۆی زیادکردن لە بەرهەمهێنانی میلانین دروست دەبێت، زیانی نییە، بەڵام دەبێتە هۆی دەرکەوتنی پەڵەی ڕەش لەسەر پێست نەخوازراوە. دەتوانرێت پەڵەی ڕەش بە ڤیتامین سی کەم بکرێتەوە چونکە یارمەتی ڕێگریکردن لە دروستبوونی میلانین دەدات.
  5. خۆری هاوین دەبێتە هۆی وشککردنەوەی پێست، بەڵام بەکارهێنانی ڤیتامین سی یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پێست بە شێداری بمێنێتەوە. وشکبوونەوەی پێست کەمدەکاتەوە و شێداری دەکات.
  6.  ڤیتامین C بە شێوەی ڕاستەوخۆ هاندەری بەرهەمهێنانی کۆلاجین و ئیلاستین دەبێت لە پێستدا، وا دەکات پێست پتەو و نەرم بێت.
  7.  بەهۆی تایبەتمەندی دژە هەوکردنی ڤیتامین سی، یارمەتی نەهێشتنی هەوکردن و چەندین حاڵەتی تری پێست دەدات، وەکو زیپکە.

 

 


3بەکارهێنان بۆ چاودێری پێست

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاسانترین سەرچاوەکانی ڤیتامین سی میوە و سەوزەواتە، بەڵام ئەوە تاکە ڕێگە نییە بۆ چێژوەرگرتن لە سوودە نایابەکانی بۆ پێست، کاتێک زیاد دەکرێت بۆ بەرهەمەکانی چاودێری پێست، ئەوە ناسراوە کە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر تەندروستی پێست هەیە، چونکە زیاترە کاریگەرە کاتێک بەکاردێت لە چاو کاتێک دەخورێت” باکشی دەڵێت.

 


1. پاودەری ڤیتامین سی

باشترین بەش لە پاودەری ڤیتامین سی ئەوەیە کە دەتوانرێت بە چەندین شێوە زیاد بکرێت بۆ ڕۆتینی چاودێری پێستت:

 

  •  دوو کەوچک پاودەری ڤیتامین سی و یەک کەوچک زەیتی بادەم لە قاپێکدا تێکەڵ دەکرێت، پاشان ئاوی تێدەکرێت بۆ ئەوەی هەویرێکی نەرم دروست بکرێت کە دەتوانرێت وەک ماسکی دەموچاو بەکاربهێنرێت.
  •  هەروەها دەتوانرێت سیرۆمی ڤیتامین C لە جیاتی ئاو بەکاربهێنرێت.
  •  گیراوەکە بۆ ماوەی ١٥ خولەک لەسەر دەموچاوت بەجێبهێڵە پێش ئەوەی بە ئاوی سارد بیشۆیت.

 


2. سیرۆمی ڤیتامین سی

لە کاتێکدا پاودەری ڤیتامین سی بەهێزترە لە سیرۆمی ڤیتامین سی، بەڵام هێشتا دەتوانرێت سیرۆمەکان تاقیبکرێنەوە بۆ سوودی زیاتر، بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

  •  دوو کەوچک ئاوی گوڵ لەگەڵ یەک کەوچکی چێشت جێڵی ئالۆڤێرا تێکەڵ دەکرێت. وە بە باشی تێکەڵیان بکە بۆ ئەوەی گرێیەکان لاببەن.
  • حەبی ڤیتامین C دەکوڵێنرێت و یەک کەوچکی چێشت گلیسیرینی تێدەکرێت و 1 کەپسولی ڤیتامین E تێکە، تێکەڵەکە بە باشی تێکەڵ دەکرێت.
  •   سیرومەکە بگوازەرەوە بۆ دەفرێکی پاک و بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لەناو سەلاجەدا بیهێڵەرەوە کاتێک هەموو پێکهاتەکان بە تەواوی تواوەتەوە و بە باشی تێکەڵ دەبن. پاشان سیرۆمەکە ئامادە دەکرێت بۆ بەکارهێنان.
  •  شەوانە دەموچاو پاک دەکرێتەوە و دواتر سیرۆمەکە بە نەرمی مەساج دەکرێتە ناو دەم و مل. سیرۆمەکە زۆر ناشۆردرێت. سیرۆمەکە لەسەر پێست دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی هەڵیدەمژێت. وە بەیانیان دەموچاو بشۆ.

 



3. ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی

ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی دەتوانرێت بخرێنە ناو خۆراکی ئاساییەوە بۆ ئەوەی لە ناوەوە بۆ دەرەوە درەوشانەوەیەکی تەندروست بە پێست بدرێت، وەک:

 

  • میوەی لیمۆ وەک پرتەقاڵ و کیوی و لیمۆ و ترێ
  • شلیک
  • بیبەری شیرین
  • تەماتە
  • سەوزەواتەکانی وەک برۆکلی و قەیسی و کەلەرم.

 

ليست هناك تعليقات