-->

بابەتەکان

کام زەیتی ڕووەکی باشترینە بۆ پاککردنەوەی پێست؟

 

کام زەیتی ڕووەکی باشترینە بۆ پاککردنەوەی پێست؟



زەیتی ڕووەکی لە ڕیزی گیراوە ژینگەییەکان و هەرزانبەها وئابووری و ئاسانەکانە لە بواری پاککردنەوەی پێستدا. لە خوارەوە ٥ باشترین زەیت بدۆزەرەوە کە دەتوانرێت ڕاستەوخۆ بدرێت لە پێستی وشک و هەستیار و تێکەڵاو و پێگەیشتوو و چەور بە مەبەستی لابردنی ماکیاژ و پیسی لەسەر ڕووی پێستیان.

زەیتی ڕووەکی دەتوانێت جێگەی ئەو لۆشنە تەقلیدییە بگرێتەوە کە بۆ لابردنی ماکیاژ بەکاردێت. بەکارهێنانی یارمەتی خێرا پاککردنەوەی پێست دەدات لە ڕێگەی بەکارهێنانی پێکهاتەی سروشتی کە هیچ ماددەیەکی پارێزەر و توخمێکی کیمیایی تێدانیە. سەبارەت بە کاریگەرییەکەی، پەیوەندی بەوەوە هەیە، کە پاشماوەی ماکیاژ و دەردراوە چەوریەکان بە خێرایی لە فۆرمولەی چەوردا دەتوێتەوە. بەمەرجێک زیتێکى ڕووکى پاکیزى ئەصل هەڵبژێرێت، کە بە ساردی و لەڕێگەى پەستانی بەرهەمهاتبێت ئەمەش بۆ ئەوەی نەبنە هۆی گیرانی کونیلەکان و دەرکەوتنی زیپکە و پەڵە، بە مەرجێک ئەم زەیتە لەگەڵ جۆری پێست بگونجێت بەم شێوەیەی خوارەوە:

زەیتی بادەمی شیرین بۆ پێستی هەستیار:

زەیتی بادەم شیرین زۆر گونجاوە بۆ لابردنی ماکیاژ لە پێستی هەستیاردا، چونکە توانای ئارامکردنەوە و خۆراکدان و نەرمکردنی هەیە بەهۆی دەوڵەمەندی بە ترشی ئۆمیگا ٦ و ٩. ئاسوودەیی بۆ دابین دەکات و لە خوران و ورژاندن دەیپارێزێت. هەروەها ئەم زەیتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E کە کاریگەری دژە ئۆکسانی هەیە، ئەمە جگە لە ڤیتامین A کە بەرەنگاربوونەوەی هێڵە وردەکان و چرچ و لۆچی دەبێت. هەروەها ئەم زەیتە ڕێگری دەکات لە وشکبوونەوەی پێست و نەرمییەکەی باشتر دەکات.

زەیتی جۆجۆبا بۆ پێستی تێکەڵاو:

زەیتی جۆجۆبا بە فەراهەمکردن و جێبەجێکردنی هەموو پێداویستیەکانی پێستی تێکەڵاو جیا دەکرێتەوە، بەو پێیەی کاردەکات بۆ خۆراکدانی و دەستەبەرکردنی هاوسەنگییەکەی، سەبارەت بە دیارترین تایبەتمەندییەکانی، پەیوەندی بە پێکهاتەکەیەوە هەیە کە نزیکە لە پێکهاتەی دەردراوەکانی چەوری مرۆڤ. ئەم زەیتە بەوە ناسراوە کە دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری ئۆمیگا ٩، ماددە خۆراکیەکانی پێست (مس، زینک، ترشی لینۆلیک) جگە لە بایۆتین، نیاسین، و ڤیتامین E. پێکهاتەی سەرەکین بۆ کارکردنی دروستی پێست. زەیتی جۆجۆبا یارمەتی بەرزکردنەوەی ڕەقبوونی پێست دەدات، هاندانی بەرهەمهێنانی کۆلاجین و پاراستنی ئیلاستین.

زەیتی ئەرگان بۆ پێستی پێگەیشتوو:

ئەم زەیتە ناوی "ئاڵتونی شل"ە و لە تۆوی میوەی درەختی ئەرگان دەرهێنراوە، کە وەک بەشێک لە میراتی جیهانی یونسکۆ پۆلێن کراوە. زەیتی ئەرگان لەنێو ئەو پێکهاتانەیە کە زۆرجار لە بەرهەمەکانی چاودێری پێستدا بەکاردەهێنرێت، بەو پێیەی ئەو ماددە خۆراکییانە دابین دەکات کە پێست پێویستی پێیەتی. دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر و ترشە چەوریەکان و ڤیتامین E، ئەمەش وایکردووە هاوپەیمانێکی ئایدیاڵ بێت بۆ پێستی پێگەیشتوو. پاککردنەوەی بەردەوامی پێست بە زەیتی ئەرگان یارمەتیدەرە لە پێدانی خۆراکی و بەرزکردنەوەی لاستیکی و پاراستنی لە پیربوونی پێشوەختە.

زەیتی ئەڤۆگادۆ بۆ وشکبوونەوەی پێست:

پێستی وشک بە زۆری دەست کەمى خۆراکەوە دەناڵێنێ، پاککردنەوەی بە زەیتێکی گونجاو لەگەڵ سروشتی خۆی یارمەتی دابینکردنی پێداویستییەکانی دەدات. زەیتی ئەڤۆگادۆ یەکێکە لە زەیتە دەوڵەمەندەکان لە ڕووی پێکهاتەوە، ئەمەش وایکردووە کە نەرم و ئاسوودەیی بۆ پێست دابینبکات. ئەم زەیتە دەوڵەمەندە بە (ستیرۆل و فیتۆستیرۆل و کارۆتینۆید و ڤیتامین و مس) کە هێزێکی خۆراکپێدەرى پێدەبەخشێت. زەیتی ئەڤۆگادۆ ئەکسیرێکە بۆ هەموو ناوچەکانی دەموچاو بە ناوچەی چاویشەوە. بەشدارە لە بەرزکردنەوەی ڕەنگی پێست کاتێک ڕۆژانە بەکاردێت.

زەیتی نیم بۆ پێستی چەور:

پێستی چەور بەدەست کێشەی جۆراوجۆرەوە دەناڵێنێت لە ئەنجامی زیاد دەردانی چەوری و زەیتی نیمیش چارەسەر بۆ ئەم کێشانەی پێست پێشکەش دەکات. ئەم زەیتە لەلایەن خانمانی هیندستانەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان لەسەر پێست و قژ بەکاردێت، هەروەها کاریگەری لەسەر پێستی چەور و زیپکە هەیە بەهۆی تایبەتمەندی پاککەرەوەی و دەوڵەمەندی بە ترشی ئۆلیک کە تایبەتمەندی شلکەرەوە و نەرمکردن و گەشاوەکردنی پێدەبەخشێت.

ليست هناك تعليقات