٨ چارەسەری ڕیشەیی بۆ نەهێشتنی کێشەی گەورەبوونی کونیلەکان پیست
٨ چارەسەری ڕیشەیی
بۆ نەهێشتنی کێشەی گەورەبوونی کونیلەکان پیست
گەورەبوونی کونیلەکانی پێست پاکی پێست و نەرمی پێکهاتەکەی تێکدەدات و یەکێکە لەو کێشە جوانکاریانەی کە کاریگەری لەسەر پێستی تێکەڵاو و چەور دەبێت.
فراوانبوونی کونیلەکانی پێست ڕوونی و نەرمی پێست تێکدەدەن، هەروەها یەکێکە لەو کێشە جوانکاریانەی کە کاریگەری لەسەر پێستی تێکەڵاو و چەور هەیە، بۆیە فێربە دەربارەی ئەم گیراوە سروشتیانەی خوارەوە کە لە سەدا سەد سروشتییە کە بەڵێنی نەهێشتنی ڕیشەیی بەدی دێنن.
کونیلەکان
بە دەرچەی بچووک پێناسە دەکرێن کە لەسەر ڕووی پێست دەردەکەون و ڕێگەی پێدەدەن هەناسەبدات
و ڕزگاری بێت لە دەردانی ئارەقە و چەوری، سەبارەت بە گەورەبوونی کونیلەکان، بەزۆری
لە ناوچەی ناوەڕاستی دەموچاودا دەردەکەوێت، واتە لە پێشەوە، لووت ، و چەناگە، کە ئەو
ناوچانەن دەوڵەمەندن بە ڕژێنە چەورییەکان کە بەرپرسن لە دەردانی چەوری.
هۆکارەکانی گەورەبوونی کونیلەکان چین
کونیلە
گەورەبووەکان بەدەست کەڵەکەبوونی تۆز و دەردراو و پاشماوەی ماکیاژەوە دەناڵێنن و ئەم
پیسییانە کونیلەکان دەگرن و دەبێتە هۆی دەرکەوتنی چەوری کە بە خاڵی ڕەش ناسراوە. هۆکارە
سەرەکییەکانی گەورەبوونی کونیلەکان بریتین لەمانەی خوارەوە:
- زیادبوونی دەردانی چەوری: دەبێتە هۆی فراوانبوونی کونیلەکان بە مەبەستی ڕزگاربوون لەم ماددە چەورانە.
- خۆر: بەرکەوتن بە تیشکی خۆر دەبێتە هۆی ئەوەی پێست چەوری زیاتر بەرهەم بهێنێت بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت، ئەمەش دەبێتە هۆی گەورەبوونی کونیلەکانی پێست.
- ئەساسێکی نەگونجاو: ئەساسی ئەستوور ڕێگری دەکات لە هەناسەدانی پێست، وە هەندێک لەو کرێمانە پێست وشک دەکەنەوە.
- فشاری دەروونی و کەم خەوی: لە نێو ئەو هۆکارانەی کە کاریگەری نەرێنی لەسەر کوالیتی پێست دروست دەکەن و دەبنە هۆی گەورەبوونی کونیلەکانی، باس لەوە دەکەین: خۆراکی ناهاوسەنگ، کەمی کاتژمێرەکانی خەوتن، و فشاری دەروونی.
- پیربوونی پێست: پێست لەگەڵ تەمەندا نەرمی خۆی لەدەست دەدات، بەڵام ڕژێنە چەورییەکان بەردەوام دەبن لە بەرهەمهێنانی چەوری، ئەمەش دەبێتە هۆی گەورەبوونی کونیلەکانی پێست.
ڕێوشوێنى زۆر بەسوود
ئەنجامدانی
هەندێک دەستکاری لە ڕۆتینی چاودێری پێستتدا یارمەتیدەرە بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەی گەورەبوونی
کونیلەکان، هەروەها وەرگرتنی ئەو ڕێوشوێنانە کە لەگەڵتدا دەگونجێت دەتوانێت ئەنجامێکی
کاریگەر لەم بوارەدا بەدەستبهێنیت.
- بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی کە وروژێنەرنین، نابنە هۆى دەردانى
چەورى
پزیشکانی
پێست پێشنیاری بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی چاودێری و ماکیاژ دەکەن کە "نابنە
هۆى چەورى دەردان"، "بێ ڕۆن"، یان "کونیلەکانی پێست دابخەن"،
بە مەرجێک هیچ گیراوەیەکى تر هاوڕێ لەگەڵ ئەواندا بەکارنەهێنیت کە هیچ کام لەو نیشانانەی
پێشوویان لەگەڵدا نەبێت.
- ڕۆژانە دووجار ڕوخسار پاک بکەرەوە
پاککردنەوەی
پێست یارمەتیدەرە بۆ لابردنی ئەو پیسیانەی لەناو کونیلەکاندا کۆبوونەتەوە و ڕێگری دەکات
لە کۆبوونەوەی دەردراوەکانی چەوری تێیدا. پزیشکانی پێست جەخت لەسەر پێویستی پابەندبوون
بەم هەنگاوانەی خوارەوە دەکەنەوە:
- دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی ئاوی گەرم کە دەبێتە هۆی زیادبوونی فراوانبوونی کونیلەکان، هەروەها لەکاتی شۆردنی دەموچاودا بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
- بە نەرمی دەموچاو پاک بکەرەوە، بەو پێیەی شۆردنی پێست لەکاتی پاککردنەوەیدا دەبێتە هۆی هەستیاری و کونیلەکانی گەورە دەکات.
- بەکارهێنانی بەرهەمی پاککەرەوەی نەرم لەسەر پێست کە لە زیادبوونی دەردانی چەوری دەپارێزێت، و بەمەش لە گەورەبوونی کونیلەکانی پێست کەمدەکاتەوە.
- بەردەوام بە بەکارهێنانی دژە خۆر
- قڵیشاندنی پێست بۆ ڕزگاربوون لە پیسی
- بەکارهێنانی
جێڵی ئالۆڤێرا:
ئەم
جێڵە کە لە ڕووەکی ئالۆڤێرا دەرهێنراوە، تایبەتمەندی پاککەرەوە و شێدارکەرەوەی هەیە،
هەروەها بەشدارە لە پاککردنەوەی کونیلە گەورەبووەکان و کاردەکات بۆ تەسککردنەوەیان.
بەسە ئەم جێڵە سروشتیە ڕاستەوخۆ بدەیت لە کونیلەکان، پاشان بۆ ماوەی دوو سێ خولەک مەساجی
پێبکەیت و بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەسەر پێست بەجێی بهێڵیت پێش ئەوەی پێست بە ئاو بشۆیت.
باشتر وایە ڕۆژانە ئەم هەنگاوە دووبارە بکرێتەوە تا ئەنجامی دڵخواز بەدەست دێت.
- دەمامکی لیمۆ و خەیار:
ئەم
ماسکە بەشدارە لە بچووککردنەوەی کونیلەکانی گەورەبوو، ئەمە جگە لەوەی ڕەنگی پێست یەکدەخات
و نیشانەکانی پیربوون دوادەخات. بەسە ٤ یان ٥ پارچە خەیار بخەیتە ناو تێکەڵکەرێکى
کارەبایى لەگەڵ دوو کەوچکی چێشت ئاوی لیمۆ، باش تێکەڵیانبکە تا گیراوایەکى کرێمت
دەستدەکەوێت کە ئاسانە وەک دەمامک بیدەیت لەسەر پێست، و بۆ ماوەی ١٥ خولەک بەجێی بهێڵە
پێش ئەوەی بیشۆیت پێستەکە بە ئاوەوە.
ليست هناك تعليقات