-->

بابەتەکان

پێش خەوتن مۆز مەخۆ، لێرەدا بەدیلەکەی دەخەینەڕوو

 

پێش خەوتن مۆز مەخۆ، لێرەدا بەدیلەکەی دەخەینەڕوو



لە شەودا کێشە دروست دەکات و دەبێتە هۆی ئەوەی کەسەکە خەونی نائارامکەر و کابوس(مۆتەکە) ببینێت.

سەرەڕای سوودە خۆراکییە گەورەکانی مۆز و ڕێژەیەکی زۆری ڤیتامین و ماددە خۆراکییەکانی کە تەندروستی لەش بەرەوپێش دەبەن، پسپۆڕانی تەندروستی هۆشدارییان داوە لە خواردنی مۆز پێش خەوتن، چونکە ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە شەواندا، وەک تێکچوونی خەو، هەروەها ڕەنگە بەهەمان شێوە وا لە مرۆڤ دەکات خەون و کابوس(مۆتەکە) ببینێت.

 

شارەزایان دووپاتیان کردەوە، هەرچەندە مۆز نزیکەی 27 میلیگرام مەگنیسیۆمی تێدایە لە هەر دەنکێک لە میوەکدا، کە کانزایەکی گرنگە و زۆرجار یارمەتی خەوتن و ئیسراحەت دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی بەرزی میلاتۆنینی تێدایە کە دەبێتە هۆی تێکچوونی شەوانە.

 

مۆز 26%ی ڕێژەی پێشنیارکراوی ڕۆژانەی میلاتۆنین دابین دەکات، بەڵام ئەم ئاستە بەرزە تەنها پێش خەوتن دەتوانێت ببێتە هۆی قورسکردنی خەوتنی شەوانە و ئەگەری زۆرە ئەم کێشانە لەو کەسانەدا ڕووبدات کە لەشیان پێشتر بەشی پێویست میلاتۆنین بەرهەم دەهێنێت بە شێوەیەکی سروشتی یان خواردنی تەواوکەری میلاتۆنین.

 

 

نەک هەر خەونی ناخۆش دەبینیت، بەڵکو زۆری میلاتۆنین دەبێتە هۆی سەرگێژخواردن و سەرئێشە و وروژانی زۆر.

 

شارەزایانی خەو باسیان لەوە کردووە، خواردنی زۆرێک لەو میوەیانەی کە میلاتۆنینیان تێدایە دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ هەست بە سەرگێژخواردن بکات لە ڕۆژی دواتردا دوای خەوتنێکی نائارام بە درێژایی شەو، بۆیە ئامۆژگاری ناکەن واز لە مۆز بهێنێت، بەڵام جەخت لەسەر هەڵبژاردنی کاتی گونجاو دەکەنەوە بۆ خواردنی بۆ ئەوەی سوودی لێ وەربگرێت لە سوودەکانی.

 

شارەزایانی تەندروستی ئاماژەیان بەوە کردووە، کاتی خواردنی میلاتۆنین کلیلی یارمەتیدانی خەوتنە، بۆیە باشتر وایە پێش هەوڵدان بۆ خەوتن کاتژمێرێک یان دوو کاتژمێر مۆز بخۆیت بۆ ئەوەی زیادەی میلاتۆنین ڕێگریت لێ نەکات و کاریگەری پێچەوانەی لێبکەوێتەوە.

 

هەمووان بیستوویانە کە مۆز سەرچاوەیەکی گەورەی پۆتاسیۆم دابین دەکات، بەڵام تەنانەت ماکرۆنۆترینت بە ڕێژەیەکی هەڵە دەتوانێت هەندێک زیانی ڕاستەقینەی لێبکەوێتەوە، زیادەڕۆیی لە خواردنی مۆز دەبێتە هۆی زیادبوونی کالیسیۆم، حاڵەتێک کە کارکردنی خانەکانی دەمار و ماسولکەکان تێکدەدات.

 



بەدیلەکەی چییە؟

پسپۆڕان هەمیشە پێشنیاری دۆزینەوەی جێگرەوە دەکەن کە یارمەتی لەش دەدات بۆ پشوودان و ئیسراحەت بە تایبەت لە کاتی خەوتندا، بۆ نموونە دەتوانرێت مۆز بە چوار خۆراک بگۆڕدرێت:

 

  1. بادەم مەگنیسیۆمی تێدایە کە دەبێتە هۆی خەوتن.هەروەها پەیوەستە بە توانای کەمکردنەوەی هەوکردن و یارمەتی کەمکردنەوەی ئاستی هۆرمۆنی سترێس کۆرتیزۆڵ دەدات کە ناسراوە بە ڕێگری لە خەوتن.
  2. کیوی سیرۆتۆنین لەخۆدەگرێت کە ماددەیەکی کیمیاییە لە مێشکدا کە یارمەتی ڕێکخستنی سوڕی خەوتن دەدات.
  3. ماسی، چونکە ڤیتامین D و ئۆمێگا 3 لەخۆدەگرێت، کە تایبەتمەندن بە ڕۆڵیان لە بەرزکردنەوەی کارایی خەوتن بەدرێژایی شەو.
  4. برنجی سپی، ئەگەر کاتژمێرێک پێش خەوتن بخورێت، یارمەتیدەرە بۆ خەوتنی تەواو.

 


  •  گێلاسی ترش

 شارەزایان بە پلەی یەکەم ئامۆژگاری خواردنی گێلاسی تارت دەکەن بۆ یارمەتیدانی خەوتن، بەو پێیەی توێژینەوەکان دەریانخستووە کە یارمەتی چارەسەرکردنی کەمخەوی دەدات بەهۆی ماددە خۆراکیەکانی کە بریتین لە پۆتاسیۆم و هۆرمۆنی میلاتۆنین، کە هەردووکیان یارمەتی ئارامکردنەوەی ماسولکەکان دەدەن و یارمەتی خێراتر و قووڵتر خەوتن دەدەن.

 لە توێژینەوەیەکدا، ئەو بەشداربووانەی کە شەربەتی گێلاسی تارتیان خواردووەتەوە لە ماوەی هەفتەیەکدا ئاستی کۆی کاتی خەوتن و کارایی خەوتنیان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بووە.

 


  •  ئەناناس

 ئەناناس زیاتر میلاتۆنینی تێدایە لە گێلاس، هەروەها لێکۆڵینەوەکان پشتگیری لە توانای هۆڕمۆنی خەو بەشێوەیەکی بەرچاو دەکەن لە لەشدا، لە لێکۆڵینەوەیەکی کلینیکی ساڵی 2013 لەسەر خۆبەخشە تەندروستەکان توێژەران بۆیان دەرکەوت ئەوانەی ئەناناسیان خواردووە ئاستی میلاتۆنینیان بەڕێژەی 266% بەرزبووەتەوە.

 هەروەها ئەناناس یارمەتی هەرسکردن دەدات. ئەوەی لە شەواندا ئازاری گەدە ناهێڵێت، دەگەڕێتەوە بۆ برۆمێلین کە ئەنزیمێکی سەرەکییە لە ئەناناسدا کە یارمەتی چارەسەرکردنی قەبزی و جۆرەکانی تری هەوکردن دەدات.



  • پرتەقاڵ

 شارەزایان ڕوونیان کردەوە، پرتەقاڵ یارمەتی زیادکردنی میلاتۆنین دەدات لە لەشدا، چونکە ڤیتامینی بی (B)ی تێدایە، هەروەها بەهۆی ئەوەی یارمەتی بەڕێوەبردنی فشاری دەروونی دەدات، هەروەها سیرۆتۆنین و دۆپامین دەردەکات، کە هەموو ئەمانە یارمەتیدەرن بۆ بەرەوپێشبردنی خەو.

ليست هناك تعليقات