سوپرایزێکی شۆک هێنەر.. جەستەت ڕۆژانە چەند پێویستی بەپشووە؟ ئایا دەزانى
سوپرایزێکی شۆک هێنەر.. جەستەت ڕۆژانە چەند پێویستی بەپشووە؟ ئایا دەزانى
جەستەی مرۆڤ پێویستی بە پشوودان و خەوتن هەیە بە ڕێژەی 42%ی کاتەکانى ڕۆژێک، بەپێی لێکۆڵینەوەى پسپۆڕەکان، بەڵام چ پشوویەک هەر خەوتن؟
لە کاتی بەئاگابوونەوەدا هەستی پشوودان جارجارە و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت، لەکاتێکدا هەندێک دەتوانن ڕاستەوخۆ لە جێگاکەیان بازبدەن و ڕۆژەکە بە بەهێزی و وزە دەست پێبکەن، هەندێکی تر هەست بە بێهێزیدەکەن و پێڵوی چاوەکانیان نزیکە بەیەکەوە بلکێت هەرچەندە بەشێکى باش بڕی خەو بەدەست خەوتوون، بەڵام هەستی ئاسوودەیی بەدەست نەهاێنن.
ئاڵۆزییەکانی ئێستای ژیان ڕووبەرى کات بۆ پشوودان کەمدەکەنەوە،
کە پێویستە لەگەڵ ڕۆتینی ڕۆژانەدا یەکبخرێت، دوای چەند هەفتەیەکی سەرقاڵی کارکردن یان
ساڵنامەیەکی کۆمەڵایەتی سەرقاڵ و جەنجاڵ، ڕەنگە پشوودانی دروست بۆ جەستە لە یەکەمایەتیدا
نەبێت بۆ مرۆڤى ئەمڕۆ، چونکە بە جۆرێک لە جۆرەکان زۆرێک بە تەواوی نازانن چەند پێویستە
ڕێژەى پشوودان، بەپێی بابەتێکى ماڵپەڕی "ستایلست"ی بەریتانی.
ڕێژەی پشوودانی ڕۆژانە 42%
شارەزایان دەڵێن فشارەکانی ژیانی مۆدێرن حەتمییە، بەڵام دەبێت
ئەوە بزانرێت کە فشارو خۆهیلاککردنى زۆر بەبێ چاکبوونەوەی پێویست زیان بە تەندروستی
دەگەیەنێت و پێویستە لێی دووربکەوێتەوە.
پێویستیەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازن
پێویست ناکات بڵێین بڕی پێویستی پشوودان بەندە بە پێداویستی
تاکەکەسی، کاتێک مرۆڤ بە باشی ناخەوێت، هەست بە سترێس دەکات، یان کارێکی سەرقاڵی هەیە،
لەوانەیە هەست بکات پێویستە زیاتر پشووبدات، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە کە ڕێگەبدات
جەستەیان کاتێکی باشى هەبێت بۆ چالاککردنی زنجیرەی چاکبوونەوە و دروستکردنەوە بۆ حاڵەتێکی
هاوسەنگبوون، کە تێیدا جەستە دەتوانێت چاک بکاتەوە و دروستبکاتەوە.
٧ جۆر ئاسوودەیی
هەروەها پێناسەکردنی ئاسوودەیی دەتوانێت قورس بێت چونکە هەست
بە جیاوازی دەکات بۆ هەموو کەسێک. بەڵام دکتۆر سۆندرا داڵتۆن سمیس لە کتێبی پشوودانی
پیرۆز: ژیانت وەربگرەوە، وزەت نوێ بکەرەوە، عەقڵیەتی خۆت بگەڕێنەرەوە، حەوت جۆری پشوودانی
دەستنیشانکردووە: پشووى داهێنان(ابداع)، دەروونی، جەستەیی، کۆمەڵایەتی، سۆزداری، هەستیاری
و ڕۆحی.
ڕەفتاری ئاسوودەیی
هەروەها دەتوانرێت پشوودان بە هەر ڕەفتارێک پێناسەبکرێت کە
ئامانجی زیادکردنی باشی جەستەیی یان دەروونی بێت، دەکرێت لە ڕێگەی چالاکیی جەستەییەوە
بێت، وەک چوون بۆ سەیران، یان ئیسراحەتکردن، وەک تەرخانکردنی ١٠ خولەک بۆ دانیشتن و
هەناسەدانی قووڵ. لە بەرامبەردا خەوتن کارێکی سەرەکی جەستەیە و کاریگەری لەسەر هەموو
سیستەمێک هەیە لە ئەرکە مەعریفیەکانەوە تا دەگاتە تەندروستی گشتی و بەرگری لەش. خەوێکی
باش کە لە هەر شەوێکدا حەوت بۆ نۆ کاتژمێر لەخۆدەگرێت، زۆر گرنگە بۆ کارکردنی مێشک،
یادەوەری، تەرکیز، تەندروستی بەرگری و میتابۆلیزم، چونکە جیاواز لە پشوودان، جەستە
ناتوانێت کار بکات بەبێ ئەو.
پشوویەکی تەواو وەربگرە
تەنانەت کاتێک کەسێک هەست دەکات کە بە سادەیی کاتێکی نییە،
باشترین پراکتیزە هەمیشە ئەوەیە کە ڕێگەی بچووک بدۆزێتەوە کە بتوانێت پشوودان و ئیسراحەت
بخاتە ناو ڕۆتینی ڕۆژانەی خۆیەوە. مرۆڤ ڕۆژانە کاتێک بۆ خواردن و جووڵە و تەواوکردنی
ئەرکەکان و چوونە سەر کارەکەی دیاری دەکات و دواتر دەبێت کاتێک بۆ پشوودان تەرخان بکات.
42% بنەما
بۆ جێبەجێکردنی یاسای 42%، پرۆفیسۆر ناگۆسکی پێشنیاری ئەوە
دەکات کە دەتوانرێت ڕۆژەکە بەم شێوەیە دابەش بکرێت:
- هەشت کاتژمێر خەوتن.
- 20 بۆ 30 خولەک "قسەکردن بۆ کەمکردنەوەی فشار(ستریس)"
لەگەڵ هاوبەشی ژیان یان ئەندامێکی متمانەپێکراو لە خێزانەکەت.
- ٣٠ خولەک چالاکیی جەستەیی.
- ٣٠ خولەک گرنگیدان بە خواردن.
- ٣٠ خولەک کاتێکی ئازادبێت، بەپێی پێویستی (دەتوانێت بۆ خۆئامادەکردن پێش خەوتن
یان هەر چالاکیی کۆمەڵایەتی بێت).
لە کاتێکدا ئەو ماوەیانەی سەرەوە تەنها مامناوەندن، بەڵام
گرنگە لەگەڵ پێداویستییەکانی تاکدا ڕێکبخرێن بۆ ئەوەی کاربکەن بۆ باشترکردنی شێوازی
ژیانی کەسێک و بەردەوامبوون لەگەڵ ئەولەویەتەکانی.
ليست هناك تعليقات