-->

بابەتەکان

ژەمە دڵخوازەکانى هەر ئەندامێکی جەستەی مرۆڤ و هەنجیر وەک یەکێى لە میوە بەسوودەکان

 

ژەمە دڵخوازەکانى هەر ئەندامێکی جەستەی مرۆڤ و
هەنجیر وەک یەکێى لە میوە بەسوودەکان

 


  • قژ: خۆشترین ژەمەکەی بریتییە لە جەرجیر.
  • مێشک: خۆشترین خواردنی ترێ و گوێزی هیندی و ماسییە.
  • دڵ: خۆشترین خواردنی سێو.
  • جگەر: خۆشترین خواردنی ترێ و خورمایە.
  • ڕیخۆڵەکان: خواردنی دڵخوازەکەی شیر و سێوە.
  • گورچیلە: ئاو و فاسۆلیای خۆشدەوێت.



  • کۆئەندامی بەرگری: خۆشترین ژەمەکەی سیرە.
  • ئەژنۆ و جومگەکان: خواردنی دڵخوازەکەی ساوەر و زەیتی زەیتونە.
  • سییەکان: خۆشترین خواردنی کەلەرم و برۆکلی.
  • گەدە: خۆشترین خواردنی پەتاتە.
  • کۆئەندامی دەمار: خواردنی دڵخوازی ئەو گەنمە.
  • خوێن: خۆشترین خواردنی چەوەندەری سوورە.
  • ماسولکەکان: خواردنی دڵخوازەکەی شەربەتی گێزەرە.
  • پەنکریاس: خواردنی دڵخوازەکەی ترمس[1]



٥ سوودی سەرسوڕهێنەری خواردنی هەنجیر چ تازە بێت یان وشک

هەنجیر شیرینی و شێوەیەکی ناوازەی هەیە و هەنجیری وشککراوە دەتوانرێت بپارێزرێت و زۆر زیاتر بە فۆڕمی تازە و پارێزراوى بمێنێتەوە.

 ماڵپەڕی (NDTV)ی تۆڕی تەلەفزیۆنی هیندستان پشتڕاستی کردەوە کە جگە لە تامە نایابەکەی، هەنجیر چ تازە بێت یان وشک، چەندین سوودی تەندروستی دەبەخشێت.

 پسپۆڕی خۆراک لۆڤنیت باترا دەڵێت، "هەنجیر دارێکی بچوکە لە شێوەی گوێزی هیندی یان هەرمێ گوڵدارە و سەر بە خێزانی تووکانە، هەنجیر سوودی زۆری هەیە بۆ هەموو جەستە، ئەمەش وای لێدەکات زیادکردنێکی گەورە بێت بۆ خۆراکێکی تەندروست"، ئاماژە بەوە دەکات 5 سوودی بنەڕەتی هەنجیر هەیە، کە بەم شێوەیەن:

 


1. ڕیشاڵ

هەنجیر ڕیشاڵی تێدایە، کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەرەوپێشبردنی تەندروستی هەرسکردن لە ڕێگەی نەرمکردنەوە و زیادکردنی بەشێکی زۆر بۆ پیسایی، کەمکردنەوەی قەبزی، و خزمەتکردنی وەکو پریبایۆتیک — یان سەرچاوەی خۆراک بۆ ئەو بەکتریا تەندروستانەی کە لە ڕیخۆڵەکاندا دەژین.

 

2. ترشە گرنگەکان

هەنجیر یارمەتی دابەزاندنی کاریگەرى ئۆکسیدبوون و ئاستی شەکری خوێن ڕادەگرێت. هەنجیر ترشی ئەبسیسیک و مالیک و کلۆرۆجینیکی تێدایە کە پێکهاتەی سەرەکین و یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێن دەدەن.

 

 3. کانزا سەرەکییەکان

یەکێکە لەو میوانەی کە دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم و فسفۆر، یارمەتیدەرە بۆ دروستبوونی ئێسک و هاندەری گەشەکردنی ئێسکەکانە.

 

4. پۆتاسیۆم

پۆتاسیۆم کانزایەکی گرنگە چونکە یارمەتی جەستە دەدات کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن بکات، هەروەها ئاسانکاری دەکات بۆ بەرپەرچدانەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی سۆدیۆم. پۆتاسیۆمی ناو هەنجیر یارمەتی هاندانی کارکردنی ماسولکە و دەمارەکان دەدات و شلەمەنیەکانی ناو لەش هاوسەنگ دەکات و هاوسەنگی ئەلکترۆلایتەکان دەپارێزێت.

 

5. ڤیتامین و دژە ئۆکسان

هەنجیر دەوڵەمەندی مادەی خۆراکی وەک ڤیتامین سی و ئی و ئەی تێدایە کە دژە ئۆکسێنەری بەهێزن کە سوودێکی زۆریان هەیە بۆ خۆراکدانی پێست و دووبارە دروستکردنەوەی خانەکانی پێست پاراستنى جوانى پێست.

 


[1] ـ بابەتێکى پاقلەمەنیە، لە نیشتمانى عەرەب و زۆر شوێنیدا خۆرهەڵاتى دەریاى ناوەڕاست دەڕوێت.

ليست هناك تعليقات